#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێ دار سنه‌وبه‌ره‌كانی سلێمانی ده‌سوتێنێت؟

كاریگەری و سوودەکانی ئەنجامدانی (کەڵەشاخ) لەژێر پێیەکاندا

هەواڵی / 11/9/2020 204 جار بینراوە

چارەسەرە بۆ بەرزە فشاری خوێن و دەروونی
كاریگەری و سوودەکانی ئەنجامدانی (کەڵەشاخ) لەژێر پێیەکاندا


سەعدی کوڕی جوبەیرە لەعبداللەی کوڕی عەباسەوە (خوا لێیان ڕازی بێت) لە پێغەمبەرەوە ﷺ  گێڕاویەتیەوە کە فەرموویەتی : " الشِّفَاءُ فِي ثَلاثَةٍ شَرْبَةِ عَسَلٍ وَشَرْطَةِ مِحْجَمٍ وَكَيَّةِ نَارٍ وَأَنْهَى أُمَّتِي عَنِ الْكَيِّ ". (صحيح البخاري - ٥٢٦٩)
واتە : شیفا لەسێ شت دایە: خواردنه‌وه‌ی هه‌نگوین، که‌ڵه‌شاخ گرتن، داخ کردن، به‌ڵام من ئومه‌تم قه‌ده‌غه‌ ده‌که‌م له‌داخ کردن.

سوودەکانی کەڵەشاخ لە ژێر پێیەکاندا :

١_چارەسەرە بۆ بەرزە فشاری خوێن و بەرز  فشاری دەروونی.

٢_شەکەت و هیلاکی و ماندووبوون و بێ تاقەتی دەڕەوێنێتەوە.

٣_چارەسەرە بۆ ناهاوسەنگی و دواخستنی  سووڕی مانگانە لەئافرەتاندا،بەسوودە بۆ ئازارو ژانی سووڕی مانگانە. 

٤_چارەسەرە بۆ تەنگەنەفسی و ئازار و ژان و ئیلتیهابات لەسییەکاندا.

٥_چارەسەرە بۆ هەندێ حاڵەتی شەلەلی و لەرزۆکی لەقاچ و دەستەکاندا.

٦_چارەسەرە بۆ ئەو کەسانەی جەڵتەی دڵ و مێشکیان لێداوە و ئازار و ژانیان هەیە بەردەوام بەو هۆیەوە.

٧_چارەسەرە بۆ ئەوکاسانەی پلەی گەرمی لەشیان بەرز دەبێتەوە،کەهەندێ جار بەهۆی بەرزبوونەوەی چەوری زیانبەخش لەجگەردا پلەی گەرمی جگەریش بەرزدەبێتەوە و کاریگەری دەکات سەر بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش.

٨_چارەسەرە بۆ سڕبوونی پێیەکان و  سڕبوونی سەرپەنجەکانی پێ.

٩_چارەسەرە بۆ ئاوسان و ئیلتیهابات و ئازار و ژان لەقوڵەپێ وە گەرمی لەپێیەکاندا.

١٠_چارەسەرە بۆ ئارەق(عارەق کردن) لەپێیەکاندا،وە فتریات و بۆنی ناخۆش لەپێیەکاندا.

١١_ترشی یۆریک لەخوێندا کەم دەکاتەوە کەهۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی ئازار و ژان لەجومگەکان و پێیەکاندا.

١٢_چارەسەرە بۆ ئازار و ژانی ڕۆماتیزمی لەقاچ و پێیەکاندا.

١٣_چارەسەرە بەگشتی بۆ ئیلتیهابات و ئێش و ئازار و ژان لەقاچ و ڕان و پێیەکاندا.

١٤_چارەسەرە و بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی (نەخۆشی فیل،نەخۆشی شەکرە، نەخۆشی میرانە،نەخۆشی عرق النساء،نەخۆشی دەوالی،نەخۆشی مایسیری،نەخۆشی ناسور)یان هەیە چارەسەرو بەسوودە بۆیان.


نوسین و ئامادەکردنی  :
کرێکار قادر  ڕوستایی

خـێـزان

چ ئافرەتێک حەرامە مارە بکرێ؟

زانیاریه‌كی زۆر گرنگه‌ و پێویسته‌ بیزانن

کوو سێکس بکەین!؟

د.ئازاد مەنتک

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

خەوی باش لە شەودا نەخۆشییە بێ دەرمانەکان دوادەخات

بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆڕنیا

چارەسەرێکی ساده بۆ کێشەی (قۆلۆن)

دەتوانن لە ماڵەوە چارەسەری خۆتان بکەن

چارەسەر کردنی سووکەری بەبێ دەرمان

د.ئازاد مەنتک،پسپۆڕی ھەناو و دڵ

زۆرترین بینراو