#ڤایرۆسی کۆرۆنا

کاریگەری و سوودەکانی چارەسەری بە زەرو (زالوی)پزیشکیی بۆ تەندروستی مرۆڤ

هەواڵی / 11/9/2020 176 جار بینراوە

کاریگەری و سوودەکانی چارەسەری بە زەرو (زالوی)پزیشکیی بۆ تەندروستی مرۆڤ

مرۆڤ لەسەرەتایی بوونیەوە،کەهەستی کردووە بە ئازار و ژان لەجەستەی خۆیدا، گەڕاوە بەدوایی چارەسەرێکی سروشتی و باش و بێ وێنەدا، تا بتوانێ سارێژی نەخۆشی و کەمکردنەوە و بنبڕکردنی ئازار و ژانی جەستەی خۆی بکات و بەهۆی نەخۆشیەوە،کەجەستەی تووشی بووە،

زەرو (زالوی) پزیشکیی بەدرێژای مێژووی مرۆڤایەتی سوودی لێوەرگیراوە و بەکارهاتووە بۆ چارەسەری و خۆپاراستن لەنەخۆشی،لەسەردەمێکی وەکو ئەمرۆشدا کەسەردەمی پێشکەوتنی زانستی پزیشکییە،خەڵکی زۆر ڕوو لەو چارەسەرە سروشتیە پزیشکییە دەکەن، لەجیهاندا بەکاری دێنن و سوودی لێوەردەگرن بۆ نەخۆشیەکان. چەندین سەنتەرو نۆرینگەی تایبەتیش بەو بوارە کراونەتەوەو خەڵکی نەخۆشی تێدا چارەسەر دەکرێت بەبەکارهێنانی زەرو(زالوی) پزیشکیی.

گرینگترین سوود و کاریگەرییەکانی زەرو(زالوی) پزیشکیی چین :

١ــ چارەسەرە بۆ فراوان بوونی خوێنبەر و خوێنهێنەر، کەهەندێ جار بەهۆی خواردن و خواردنەوەی ناتەندروست یان خەست بوونەوەی خوێن، کە بەهۆی جگەرەکێشان و مەی خواردنەوە و نێرگلەکێشان و کۆلستڕۆڵی زیانبەخش، خوێن خەست دەبێتەوە لەنێو دەمارەکاندا بەتایبەت خوێنبەر و خوێنهێنەر، فراوانی دەکات و ڕێگری دەکات لەبەر تەسک بوونەوەیان و ناهێڵێت خوێن خست ببێتەوە.

٢ــ سنگە کوژێ و ناهاوسەنگی کەم و زیادی لێدانی دڵ و تەنگەنەفەسی و ئیلتیهابات لەسییەکاندا کەمدەکاتەوەو چارەسەری دەکات.

٣ــ چارەسەرە بۆ تێزانی خوێن لەجەستەی مرۆڤدا جا بەهۆی رووداو بێ یا بەهەر جۆرێ خوێن لەجەستەی مرۆڤ کۆببێتەوە لەژێر پێستەوە وەستابێت و قەتیس مابێ باشترین چارەسەرە بۆ هەڵمژینی ئەوخوێنە قەتیسماوە لەجەستەی مرۆڤدا.

تێبینی: زۆر جار هەندێ یاریزانی وەرزشی دوو چاری پێکان دێن بەهۆی بەرکەوتنی لەگەڵ یاریزانی بەرامبەر یا بەهەر هۆکار و ڕوودارێکی تربێ هەر کەسێک زەبرێکی پێ بکەوێت ئازاری دەچێژێ و هەستی پێ بکات ئەوا زۆر جار خوێنەکە دەخزێ و لەژێر پێست قەتیس دەمینێتەوە بەمەش ئازار و ژانێکی زۆر دروست دەکات لەژێر پێستدا،تاکە چارەسەری بۆ هەڵمژینی خوێنی قەتیسماوی ژێر پێست دا بریتیە لە بەکارهێنانی زەرو (زالو) چارەسەرە بۆ ئازار و ژان بەهۆی خوێن تێخزان لەجەستەدا هەم خوێنە قەتیسماوەکە هەڵدەمژێ و هەم ئازاریش کەم دەکاتەوە.

٤ــ بۆ نەخۆشی درێژخایەنی وەک روماتیزم و کەمکردنەوەی ئازار و ژان لەجومگەکان و جەستەدا بەگشتی.

٥ــ بەکارهێنانی زەرو (زالو) دوورت دەخاتەوە لەجەڵتەی دڵ و مێشک، ئەگەر جەڵتەی لێیدابێ چەند جەلسەیەک لای کەسانی پسپۆڕ و شارەزا بەکاری بێنێ زۆر سوودی دەبێت و کاریگەری باشی هەیە.

٦ــ ئەوانەی بەردەوام گیزە گیز لەگوێچکەکانیانەوە دێت یان کەم دەبیستن و گوێچکەکانیان کپ و گرانە و ئازار و ژان و ئیلتیهاباتیان هەیە دەتوانن سوود وەرگرن لەبەکارهێنانی زەرو (زالو).

٧ــ غودەی دەرەقی: کەم چالاکی و تەمبەڵی غودە و زۆر چالاکی و زیاد لەسنوری غودە چارەسەر دەکات و هاوسەنگ وچالاکی دەکاتەوە وەک باری ئاسایی خۆی.

٨ــ بەسودە بۆ لاوازی سێکسی و نەمانی ئارەزووی جنسی لەپیاوان و ئافرەتاندا.

٩ـ بۆ نەخۆشی مایسیری سودی زۆری هەیە.

١٠ــ نەخۆشی دەوالی بەگشتی لەهەر جێگایەکی جەستەی مرۆڤ بێت بەکارهێنانی زەرو (زالو) کاریگەری و سوودی خۆی هەیە بۆی.

١١ــ بۆ ئیلتیهاباتی غودەی لیمفاوی(لیکە ڕژێنی لیمفاوی) چارەسەرێکی باشە.

١٢ــ سەر گێژی و سەر ئێشە و سەرع و شەقیقەی درێژخایەن، بەکارهێنانی زەرو(زالو) چارەسەرێکی سروشتی بێ وێنەیە.

١٣ــ بەسودە بۆ ڕەقبوون و تووندبوونی دەمارەکان وە خاوکردنەوەیان بۆ باری ئاسایی خۆی.

١٤ــ حەساسیەو ئیلتیهابات لەکەپوو(لوت)دا کەم دەکاتەوە.

١٥ــ بوورانەوە و لەهۆش چوونی لەناکاو کە هەندێ جار لەهەندێ کەسدا ڕوودەدات و دەبوورێنەوەو لەهۆش خۆیان دەچ زۆر گرنگە.


١٦ــ کزی و تەم و غێم و حەساسیە لەچاوەکاندا چارەسەر ئەکات.

١٧ــ ئیلتیهابات بەگشتی لەجەستەی مرۆڤدا ناهێڵێت.

١٨ــ دەنگەژێ و ئیلتیهاباتی گەروو (قوڕگ) حەساسیە و ئازارو ژان ناهێڵێت و کەمی دەکاتەوە.

١٩ــ بەرزە فشاری خوێن: کەبەهۆی بەرزبوونەوەی کۆلستڕۆلی زیانبەخش لەخوێندا دروست ئەبێت و هاوسەنگی لەدەست دەدات و بەردەوام بێتاقەت و بێ هێزی دەکات، سودێکی زۆری هەیە.

٢٠ــ بەرزە فشاری دەروونی کەهەندێ جار بەهۆی کۆمەڵێ نەخۆشی لە جەستەی مرۆڤدا سەر هەڵدەدات و دەروونی مرۆڤ هاوسەنگی خۆی لەدەست دەدات و دەبێتە هۆی بەرزە فشاری دەروونی، بەکارهێنانی زەرو (زالو) ئازار و ژان لەجەستەی مرۆڤ ناهێڵێ و کەمی دەکاتەوە، بەمەش باری دەروونی هاوسەنگی خۆی وەردەگرێتەوە.

٢١ــ ڕێژەی ترشی(حمض البولیک) لەخوێن دا کەم دەکاتەوە.

٢٢ــ نەخۆشی سەدەفیە و ئەگزیما و بیرۆ و حەساسیەو نەخۆشیەکانی پێست بەگشتی و چالاککردنەوەی سوڕی خوێن کاریگەری زۆری هەیە.

٢٣ــ ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە و برینیان ساڕێژ نابێت، یان بەهەر جۆرێک برین لەجەستەیان هەیە و ئیلتیهابی کردووە، دەتوانن زەرو (زالو) بەکاربێنن زۆر بەسوود و کاریگەرە بۆ سارێژبوونی برینەکەیان.

٢٤ــ چارەسەرە بۆ زیپکە و چەوری و پەڵەی قاوەی (ڕاو)لەدەم و چاوەکاندا. بەکاردێت بۆ جوانکاری دەم و چاو زۆریش بەسوودە.

ئامادەکردن و وەرگێڕانی : کرێکار قادر ڕوستایی

زۆرترین بینراو