#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێ دار سنه‌وبه‌ره‌كانی سلێمانی ده‌سوتێنێت؟

مێژووی بەکارهێنانی زێرو (زالو) بۆ چارەسەری نەخۆشی

هەواڵی / 11/9/2020 131 جار بینراوە

وەک چارەسەرێکی پزیشکی میللی کۆن
مێژووی بەکارهێنانی زێرو (زالو) بۆ چارەسەری نەخۆشی


نوسین و ئامادەکردنی : کرێکار قادر ڕوستایی
هەر لەکۆنەوە مرۆڤ بەدوای هۆیەکانی خۆپاراستن و چارەسەری سروشتی گەڕاوە، لەهەموو نەتەوەیەکی شارستانییە کۆنەکان چەندین حەکیم و شارەزایانی بواری پزیشکیی (میللی) هەبوونە و خەڵکیان چارەسەرکردووە. زێرو (زالوو) لەدێر زەمانەوە وەک چارەسەرێکی سروشتی پزیشکیی بەکارهاتووە و سوودی لێبینراوە.، دیاری کردنی مێژووی چارەسەری بە زالوو کارێکی هەروا ئاسانیە!  بۆ سەڵماندنی دەبێ بگەڕێینەوە بۆ ئاسەواری شارستانیەتە کۆنەکانی پێش ئێمە کەوا لەڕێگەی پەرتوک و ئاسەوارە مێژووییە کۆنە بەجێماوەکانی شارستانیەت و نەتەوەکانی پێشوو هەڵگیراون و ماونەتەوە کەوا باسی لێوە کراوە کەوا زێروو وەک چارەسەرێکی پزیشکیی میللی کۆن بۆ نەخۆشیەکان سوودیان لێوەرگیراوە.

شارستانیەتە کۆنەکانی وەک:ـ (فیرعەونەکان، یۆنانیەکان، هیندیەکان، چینیەکان، ڕۆمانیەکان و عەرەبەکان) وەک چارەسەرێکی سروشتی و پزیشکیی بەکاریان هێناوە و  بۆ چارەسەری نەخۆشیەکان سوودیان لێوەرگرتووە.

بۆ ڕاستی و سەلماندنی مێژووی چارەسەری بە زێروو (زالوو) دەگەڕێینەوە بۆ ئاسەواری کۆن بەتایبەت کە لەسەر دیواری هەرەمەکانی میسر نەخشێندراوە و وە لە پەرتوکە مێژووی و پزیشکیەکانی کۆنی بەشێک لەشارستانیەتە کۆنەکانی پێشوو ئاماژەیان پێکردووە و باسیان لێوەکردووە کەوا زالووی پزیشکیی(زێروو) یان بەکارهێناوە بۆ چارەسەری نەخۆشی.

لەسەدەی ١٧ لەئەوڕووپا جارێکی تر چارەسەری بەزالوو(زێروو) سەری هەڵدایەوە ئەمەش بە دیراسەکردن و لێکوڵینەوە کردن لەسەری خرایەوە نێو بواری چارەسەری سروشتی بەزالوو ناسنێدرا و بەکاری دێنن بۆ سوود وەرگرتن و چارەسەری بۆ نەخۆشی،بەپێی سەر ژمێریەک کەباسی دەکەن لەسەدەی ١٧ زیاتر لە(١٠٠) ملیۆن زێروویان بەکارهێناوە لەتەواوی ئەڕووپا.

ئەمەش بەڵگەی سەلماندی ئەوەیە کەوا زێروو لەکۆندا بەکارهاتووە بۆ چارەسەری نەخۆشی.

وە لەساڵی (١٩٩٠) لەگەڵ پێشکەوتن و گەشەکردنی فیکری زانستی و زانیاری پزیشکیی پڕۆژەیەکی چارەسەری پزیشکیی بە زالوو (زێروو)پێکهات بۆ ئەوەی بە ریگایەکی پزیشکیی و زانستیی بەکاری بێنن و وە ڕێنمایی لەبارەی چارەسەری(زالوو) بەزێروی پزیشکیی دانا.

وە دواتر لە ساڵی(١٩٩١) هەڵستان بەدامەزراندنی یەکێتی جیهانی چارەسەری پزیشکیی بە زێروو(زالوو) یەکەم ڕێکەوتن و کۆنگرەی خۆیان بەست لەوبارەیەوە.

لەم سەردەمە چەندین بابەتی بەردەست هەیە لەبارەی چارەسەری بە زێروو کەهەمووی توێژینەوەی زانستی و پزیشکین کە لەئەورووپا و چەند وڵاتێکی عەرەبی کراوە لەسەر چارەسەری بە زالووی پزیشکیی.

ئێستا لە جیهاندا چەندین سەنتەرو نۆرینگەی تایبەت بە چارەسەری پزیشکیی بەزێروو کراونەتەوە.


       سەرچاوەکان

https://albahethlibrary.com › me...
Web results
العلق الطبي والرياضة | مكتبة الباحث

https://ar.m.wikipedia.org › wiki › ع...
علقة طبية - ويكيبيديا

https://m.facebook.com › photos
دودة العلق : هي دودة تعيش في البحر والبر... - مؤسسة الطاهر لأبحاث وعلوم الأعشاب ...

souadih.blogspot.com › blog-post
LIVRES SOUADIH BIBLIO: التداوي من الا مراض بدودة العلق

https://sites.google.com › bshrelaser
العلاج بدود العلق - الدكتور بشر الأعصر / أخصائى العلاج الطبيعى - Google Sites

https://m.facebook.com › posts
العلاج بدود العلق بين الحقيقة والخرافة... - Fatima Zahra Center for Prophet's ...

https://www.albawaba.com › دود...
الفوائد الصحية لـ دودة العلق | البوابة - Al Bawaba

https://www.almrsal.com › صحة
Web results
الفوائد الصحية لـ دودة العلق - المرسال

https://www.youtube.com/watch?v=MFrd0IEfEDo&feature=share

خـێـزان

چ ئافرەتێک حەرامە مارە بکرێ؟

زانیاریه‌كی زۆر گرنگه‌ و پێویسته‌ بیزانن

کوو سێکس بکەین!؟

د.ئازاد مەنتک

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

خەوی باش لە شەودا نەخۆشییە بێ دەرمانەکان دوادەخات

بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆڕنیا

چارەسەرێکی ساده بۆ کێشەی (قۆلۆن)

دەتوانن لە ماڵەوە چارەسەری خۆتان بکەن

چارەسەر کردنی سووکەری بەبێ دەرمان

د.ئازاد مەنتک،پسپۆڕی ھەناو و دڵ

زۆرترین بینراو