#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێ دار سنه‌وبه‌ره‌كانی سلێمانی ده‌سوتێنێت؟

هـۆكـار و چـاره‌سـه‌ریـیـه‌كـانـی‌ لاوازی‌ سـێـكـسـی

هەواڵی / 10/9/2020 800 جار بینراوە

پسپۆڕی‌ ده‌روونی‌ و ڕاوێژكاری‌ سێكسزانیی شه‌ن پرێس
هـۆكـار و چـاره‌سـه‌ریـیـه‌كـانـی‌ لاوازی‌ سـێـكـسـی
 
شه‌ن پرێس:
زۆرینه‌ی‌ پیاوان به‌ده‌ست لاوازیی‌ سێكسی و گرفته‌كانیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و ئه‌وه‌ش توشی ئیحراجیی كردوون و زۆرجاریش كاریگه‌ری‌ خراپی كردووه‌ته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیاندا و هه‌ندێكجاریش كاره‌كه‌ به‌ جیابوونه‌وه‌یان كۆتایی هاتووه‌.
پڕۆسه‌ی‌ كاری‌ سێكسی و ئاوێته‌بوونی‌ جه‌سته‌ی‌ نێوان هاوسه‌ران به‌ لێزانی‌ و پێگه‌یشتوویی‌ هه‌ردوو لایان ده‌گاته‌ لوتكه‌ی‌ چێژ و توێژینه‌وه‌كانیش ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه‌ كه‌ له‌جیهاندا زیاتر له‌ (350) ملیۆن پیاو گرفتی‌ لاوازی‌ سێكسییان هه‌یه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتیش (70%)ی‌ پیاوان له‌كاتی‌ پڕۆسه‌ی‌ جووتبووندا لاوازی‌ سێكسیی‌ خۆیانیان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
پسپۆڕانی‌ بواری‌ سێكسزانیش ده‌ڵێن كه‌ ئه‌گه‌ر پیاوێك بۆ ماوه‌ی‌ شه‌ش مانگ و زیاتر هه‌ستی‌ به‌و حاڵه‌تانه‌ی‌ خۆی‌ كرد كه‌ توانای‌ سێكسیی له‌ده‌ستداوه‌ و درێژه‌ی‌ كێشا, ئه‌وه‌ مانای‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ توانای‌ ته‌واوه‌تیی نه‌ماوه‌ بۆ ته‌واوكردنی‌ پڕۆسه‌كه‌ به‌تێروته‌سه‌لی‌ و پێویسته‌ هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌رییان بدات.
ئێمه‌ لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ هۆكار و چاره‌سه‌رییه‌كانی‌ لاوازی‌ سێكسی ده‌كه‌ین بۆتان:

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كانی‌ لاوازی‌ سێكسی, ئه‌مانه‌ هه‌ندێكیانن:
1/ چوونه‌ ناو ته‌مه‌نه‌وه‌ , توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه‌ كه‌ پیاوان بۆ هه‌رساڵێك (1%)ی‌ توانای‌ سێكسییان كه‌مده‌بێته‌وه‌.
2/ توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌.
3/ توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كان دڵ و خوێن.
4/ خه‌مۆكی‌.
5/ نه‌خۆشییه‌كانی‌ گورچیله‌.
6/ زۆر به‌كارهێنانی‌ داووده‌رمان بۆ نه‌خۆشییه‌ جۆراوجۆره‌كان.
7/ جگه‌ره‌ كێشان.
8/ خـواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان.
9/ وه‌رزش نه‌كردن.
10/ فشاری‌ ده‌روونی‌.

ڕێگاكانی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ لاوازی سێكسی:
1/ وازهێنان له‌ جگه‌ره‌ كێشان.
2/ وازهێنان له‌ خـواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌ و كحولیه‌كانی‌ تریش.
3/ ده‌ستكردن به‌ وه‌رزشكردن.
4/ خـواردنی‌ ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ هه‌ست و هێزی‌ سێكسیت به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌, وه‌ك:
(ماسی , فستق , شوتی‌ , هه‌نار , سه‌وزه‌واته‌كان به‌ گشتی‌ , نانی‌ جۆ , وه‌رگرتنی‌ ڤیتامینه‌كان , چه‌ره‌ساته‌كان , خـواردنی‌ گۆشتی‌ باڵنده‌كان به‌گشتی‌ و كۆتر به‌تایبه‌تی‌)
5/ سه‌ردان و ڕاوێژكردن به‌ پزیشكی‌ پسپۆڕ.
6/ باشترین ڕێگاچاره‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چاره‌سه‌ری‌ باری‌ ده‌روونیت بكه‌یت, ئه‌وه‌ش به‌ باسكردنی‌ بابه‌ته‌كه‌ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شی ژیانت و دروستكردنی‌ كه‌شێكی‌ گونجاو و ئارام له‌ماڵه‌وه‌ و پشوودانێكی‌ باشی ده‌روونی‌.




خـێـزان

چ ئافرەتێک حەرامە مارە بکرێ؟

زانیاریه‌كی زۆر گرنگه‌ و پێویسته‌ بیزانن

کوو سێکس بکەین!؟

د.ئازاد مەنتک

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

خەوی باش لە شەودا نەخۆشییە بێ دەرمانەکان دوادەخات

بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆڕنیا

چارەسەرێکی ساده بۆ کێشەی (قۆلۆن)

دەتوانن لە ماڵەوە چارەسەری خۆتان بکەن

چارەسەر کردنی سووکەری بەبێ دەرمان

د.ئازاد مەنتک،پسپۆڕی ھەناو و دڵ

زۆرترین بینراو