#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێ دار سنه‌وبه‌ره‌كانی سلێمانی ده‌سوتێنێت؟

تاوانی گاڵته‌ كردن به‌ دین‌ و، جوێن وتن به‌هاوه‌ڵه‌ به‌رێزه‌كان!

هەواڵی / 10/9/2020 106 جار بینراوە

تاوانی گاڵته‌ كردن به‌ دین‌ و، جوێن وتن به‌هاوه‌ڵه‌ به‌رێزه‌كان!

مامۆستا مه‌لا موسليم ملاصالح فريزى
بانگخوازی ئیسلامی و پێشنوێژ و وتاربێژ  له‌ شاری هه‌ولێر .

شه‌ن پرێس :
له‌و سه‌رده‌مه‌ (ئیسلام) له‌ زۆر لاوه‌و له‌هه‌موو كات زیاتر لێی ده‌درێت‌و دژایه‌تی ده‌كرێت!


به‌داخه‌وه‌ شتی وا ده‌بینین‌و ده‌بیستین كه‌ كافری پێشانه‌كه‌ ئه‌و جۆره‌ بێ‌ ئه‌ده‌بی‌و ته‌شهیرو جنێوو قسه‌ی ناشایسته‌یان نه‌ وتووه‌ به‌ ئیسلام! وه‌ سنوری ئه‌ده‌بیان پاراستووه‌،
به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئێستا له‌ناوماندایه‌ هه‌موو سنورێكی ئه‌ده‌ب ده‌بڕن‌و زۆر نامرۆڤانه‌ ده‌كه‌ونه‌ قسه‌ وتن به‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و هه‌روه‌ها هاوه‌ڵه‌ به‌رێزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان صلی الله علیه‌ وسلم
ته‌نانه‌ت زۆر جار وایه‌ بێ‌ ئه‌ده‌بیه‌كان ئه‌گاته‌ ئاستی زۆر گه‌وره‌ترو گوفتاری قێزه‌وه‌نتر
بۆ نمونه‌ قسه‌ به‌ پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم‌و به‌ أهل‌و به‌یتی‌و به‌ قورئانی پیرۆزو ته‌نانه‌ت زاتی خوای گه‌وره‌ش (استغفرالله)!!!
پێویسته‌ هه‌موولایه‌ك بزانین ئه‌وه‌ له‌ گوناهه‌ كه‌بائیرو هه‌ره‌ گه‌وره‌كان ده‌ژمێردرێن!
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: ((وَلَئِن سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ قُلْ أَبِاللّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنتُمْ تَسْتَهْزِؤُونَ* لاَ تَعْتَذِرُواْ قَدْ كَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ..)) [التوبة:65-66].
ئه‌گه‌ر لێیان بپرسی ؟ ده‌ڵێن: ئێمه‌ فشه‌و گاڵته‌و سوعبه‌تمان ده‌كرد! پێیان بڵێ‌: ئایا به‌ خواو به‌ ئایات‌و به‌ڵگه‌و نیشانه‌كانی‌و به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی فشه‌و گاڵته‌تان ده‌كرد! بیانوو مه‌هێننه‌وه‌ ئێوه‌ كوفرتان كرد له‌ دووای باوه‌ڕ!
وه‌ له‌سه‌ر موسڵمانه‌ كه‌ له‌سه‌ر دین‌و پیرۆزیه‌كانی به‌ جواب‌و خاوه‌ن هه‌ڵوێست‌و ناڕه‌زایی بێت..!
هه‌ر نه‌بێت هه‌ر كه‌سێك بێ‌ رێزی ده‌رحه‌ق به‌ موقه‌ده‌سات و پیرۆزیه‌كانی دینمان كرد پێویسته‌ یان بابه‌ته‌كه‌ی پێ‌ بگۆڕیت یانیش ئه‌و جۆره‌ شویَن‌و كه‌سه‌ جێ‌ بێڵیت تاوه‌كو دێنه‌وه‌ سه‌ر باسێكی تر
هه‌ر كه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ هاوڕێتی بكات‌و له‌ مه‌جلیسیان دابنیشێت‌و هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بێت ئه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وان هه‌ژمار ئه‌كرێت‌و گوناهبار ئه‌بێت.. خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌:)) وَقَدْ نَزَّلَ عَلَيْكُمْ فِي الْكِتَابِ أَنْ إِذَا سَمِعْتُمْ آيَاتِ اللّهِ يُكَفَرُ بِهَا وَيُسْتَهْزَأُ بِهَا فَلاَ تَقْعُدُواْ مَعَهُمْ حَتَّى يَخُوضُواْ فِي حَدِيثٍ غَيْرِهِ إِنَّكُمْ إِذاً مِّثْلُهُمْ إِنَّ اللّهَ جَامِعُ الْمُنَافِقِينَ وَالْكَافِرِينَ فِي جَهَنَّمَ جَمِيعاً))النساء: 140
لێره‌وه‌ داوا له‌ موسڵمانان ئه‌كه‌م به‌تایبه‌ت له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان..و وه‌ له‌هه‌موو كاتێكی ته‌مه‌نت: هه‌میشه‌ سه‌رنجبده‌ بزانه‌ ره‌فاقه‌ت و هاوڕێتی كێ‌ ئه‌كه‌یت؟
هه‌میشه‌ ره‌فاقه‌تی كه‌سانی خواناس‌و خاوه‌ن ئیمان بكه‌ن..؟


سه‌باره‌ت به‌ جوێن وتنی ش به‌هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كان تاوانێكی گه‌وره‌یه‌و ته‌نانه‌ت كاتی كه‌ پرسیارێكی له‌م چه‌شنه‌ ئاراسته‌ی پێشه‌وا احمدی كوڕی حه‌نبه‌لی كرا؟ له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی: (ما أراه علی الاسلام)..!
ئه‌وه‌ش بزانن كه‌ باشترین قه‌رن‌و سه‌رده‌م بووینه‌..
وه‌ ئه‌وه‌ش بزانن كه‌وا دینی پیرۆزی ئیسلام له‌وانه‌وه‌ به‌ئێمه‌وه‌ گه‌یشتووه‌و هه‌ر تانه‌ دانێك له‌هاوه‌ڵان تانه‌دانه‌ له‌ دینی پیرۆزی ئیسلام!
خوای گه‌وره‌ ده‌رباره‌ی هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كان (خوا له‌هه‌موویان رازی بێت) ده‌فه‌رموێ‌:
((وَالسَّابِقُونَ الأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ وَالأَنصَارِ وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُم بِإِحْسَانٍ رَّضِيَ اللّهُ عَنْهُمْ وَرَضُواْ عَنْهُ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي تَحْتَهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَداً ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ)) التوبة: 100
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ‌: ((لَقَدْ رَضِيَ اللَّهُ عَنِ الْمُؤْمِنِينَ إِذْ يُبَايِعُونَكَ تَحْتَ الشَّجَرَةِ فَعَلِمَ مَا فِي قُلُوبِهِمْ فَأَنزَلَ السَّكِينَةَ عَلَيْهِمْ وَأَثَابَهُمْ فَتْحاً قَرِيباً)) الفتح: 18
ئه‌وان بوون به‌ ماڵ‌و گیان‌و ژیان‌و ئه‌ولادیان له‌پێناو پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم‌ و گه‌یاندنی دینی خوا قوربانیان داو دڵسۆزیان نواند..
بۆیه‌ هه‌ر تانه‌ دانێك له‌ هاوه‌ڵانی به‌رزو به‌ڕێز تانه‌دانه‌ له‌ دینی پیرۆزی ئیسلام!
به‌ڵام كه‌سێك بۆ نمونه‌ وه‌فای نه‌بێت بۆ دایك‌و باوكی موسڵمانی بۆ باب‌و باپیرانی..؟؟
ته‌نانه‌ت وه‌فای نه‌بێت بۆ ئه‌و هه‌موو نازو نیعمه‌تانه‌ی په‌روه‌ردگاری به‌سه‌ریه‌وه‌ هه‌ر له‌ رۆزی دان له‌ زگی دایكیه‌وه‌..هتد؟؟؟
چۆن وه‌فای ئه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ پیَغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم‌و هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزو سه‌ربه‌رزه‌كانی‌و هه‌روه‌ها میلله‌تی كوردی سه‌ربه‌رزی زۆرینه‌ موسڵمانی؟!




خـێـزان

چ ئافرەتێک حەرامە مارە بکرێ؟

زانیاریه‌كی زۆر گرنگه‌ و پێویسته‌ بیزانن

کوو سێکس بکەین!؟

د.ئازاد مەنتک

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

خەوی باش لە شەودا نەخۆشییە بێ دەرمانەکان دوادەخات

بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆڕنیا

چارەسەرێکی ساده بۆ کێشەی (قۆلۆن)

دەتوانن لە ماڵەوە چارەسەری خۆتان بکەن

چارەسەر کردنی سووکەری بەبێ دەرمان

د.ئازاد مەنتک،پسپۆڕی ھەناو و دڵ

زۆرترین بینراو