#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێ دار سنه‌وبه‌ره‌كانی سلێمانی ده‌سوتێنێت؟

بۆچی بەشی ژنان لە میراتدا نیوەی بەشی پیاوانە؟

هەواڵی / 10/9/2020 305 جار بینراوە

بۆچی بەشی ژنان لە میراتدا نیوەی بەشی پیاوانە؟


کاتێك دەمانەوێت قسە لەسەر بابەتی دابەشکردنی میرات بکەین، پێویستە لەسەرمان بگەڕێینەوە بۆ کۆڵەگە بنەڕەتییەکان، کە فەلسەفە و یاسای ئیسلامی لەسەر دەوەستێت لەو بوارەدا، بۆ ئەوەی بۆمان ڕوون ببێتەوە، کە ئیسلام لە پرەنسیپە جێگیرەکانیدا نیوە بەشی میراتی بۆ ژن داناوە بە بەراورد بە پیاو، لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی، کە ژن سیفەتی دایك یان خێزان یان کچ یان خوشك هەڵدەگرێت، هەر یەکێکیش لەمانە لە پرسی میراتدا تایبەتمەندی خۆیان هەیە لە شایستەبوونیان بە بەشە میراتەکانیان.

ئەگەر لەو دیدگایەوە بۆ پرسەکە بڕوانین، بە ڕوونی ئەوە دەبینین، کە حاڵەتی ژن لێرەدا وەکو ئەوە وایە ژن بکەوێنە ناوەڕاستی بازنەوە، هەرچییەکیش لە دەوروبەرەکەیەتی هێڵی بەرگرییە و دەیپارێزێت و پێویستییە هەنووکەیی و داهاتووییەکانی بۆ دابین دەکات، بەوەی ئەگەر ژن هۆکارێك لە هۆکارەکانی مسۆگەرکردنی خەرجییەکانی ژیانی لەناو کەسوکارەکەی نەبوو، دەبینین هەموو کەسوکارەکانی دیکەی ئەو ناتەواوییەی بۆ پڕ دەکەنەوە، چونکە ئیسلام خەرجییەکانی ژنی خستووەتە ئەستۆی پیاو، چ کچی بێت یان خێزانی بێت، ئەوە بێجگە لە خانوو و خۆراك و جلوبەرگ و داوودەرمان و هەندێك شتی دیکە.

ژنیش سەرەڕای مافەکانی، کە لە سەرەوە باسمانکرد، هەندێك مافی دیکەشی هەیە لە بەرامبەر بەخێوکردن و شیرپێدانی منداڵەکانی پیاوەکەی، بێجگە لەوەی کە دەبێت پیاوەکەی پارەی کڕینی شیر بۆ منداڵەکانی دابین بکات، هەروەها پارەی کڕینی کەرەستەکانی ئارایشت و خۆجوانکردنی ژن لەسەر پیاوەکەیەتی، بەڵام دەبێت ژنەکە سنوور تێنەپەڕێنێت، تەنانەت ئەگەر ژنەکە دەوڵەمەندیش بێت ئیسلام داوای لێ نەکردووە خۆی خەرجییەکانی خۆی دابین بکات، هەروەکو ئەگەر ژنەکە مرد خەرجییەکانی کفن و شوشتن و پارەی کڕینی زەوی بۆ گۆڕەکەی لەسەر پیاوەکەیەتی، کە لێرەدا دەردەکەوێت پیاو هەموو ئەو خەرجییانەی ژنەکەی و ماڵ و منداڵەکەی و دایك و باوکی لە ئەستۆ دەگرێت، تەنانەت ئەگەر خوشکی هەبوون و کەس نەبوو بژێویان دابین بکات، پێویستە لەسەری خەرجییەکانیان لە ئەستۆ بگرێت، ئەوە بێجگە لە چەندین بەرپرسیارەتی دیکە کە دەکەونە ئەستۆی پیاو.

لەگەڵ ئەو هەموو هەقیقەتانەشدا دەبینین ژن نیوەی بەشە میراتی پیاو وەردەگرێت، لە کاتێکدا ئەگەر گریمان هەموو میراتەکەش بۆ پیاو بێت شتێکی لۆژیکییە، وەکو چۆن لە پێش هاتنی ئیسلام و هەندێك نەفامێتی سەردەمدا شتی وا دەبینرێت.

لێرەوە ئەو ڕاستییەمان بە ڕوونتر دێتە بەرچاو، کە ئیسلام هەرچییەك ژن پێویستی پێبێت لە خەرجییەكانی ژیان، بە یاسا و دەستوور بۆی دابینکردووە و هەموو مافەکانی بۆ مسۆگەر کردووە، کە ئەوەش میهرەبانی و سۆزی خودایە بۆ ئافرەت، ئیسلام لەوەش غافڵ نەبووە کە لەوانەیە ڕۆژێك بێت ئافرەت ئەو کەسە لەدەستبدات کە بژێوی بۆ دابین دەکات و شەرمنییەکەی ڕێگرە لەوەی داوای پارە و پوول لە کەسوکارەکەی بکات.

هەروەکو لە بنچینەدا ئیسلام نایەوێت ئافرەت لە هەموو کاتێکدا شەرم و حەیای خۆی لەدەستبدات، بێجگە لەوەی کە بەشە میراتێکیشی بۆ داناوە کە گونجاو بێت بۆ بژێوییەکەی، کە ئەگەر بەشە میراتەکە زیاتر بوایە لەوە، ئەوە دەبووە هۆی ناڕێکی لە مافە گشتییەکان، بەڵام ئەگەر گریمان ئەوە بەشە میراتەی بە بەراورد بە بەشە میراتی پیاو کەمترە، مانای کەمکردنەوە نییە لە شکۆی ئافرەت و بە کەم تەماشاکردنی مرۆڤبوونەکەی نییە، ستەمکردنیش نییە لە مافەکانی، بەڵکو تەواو بە پێچەوانەوە، من گوێبیست نەبوومە ئایینێك هەبێت لە دونیادا کە هێندەی ئیسلام لایەنی عاتیفی ژنان لەبەرچاو بگرێت، کاتێك دەبینین هەموو ئەحکامەکانی تایبەت بە ئافرەتانی لەسەر هەموو ئاستەکان و لە هەموو بوارە جیاوازەکان ڕوونکردووەتەوە.


 


خـێـزان

چ ئافرەتێک حەرامە مارە بکرێ؟

زانیاریه‌كی زۆر گرنگه‌ و پێویسته‌ بیزانن

کوو سێکس بکەین!؟

د.ئازاد مەنتک

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

خەوی باش لە شەودا نەخۆشییە بێ دەرمانەکان دوادەخات

بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆڕنیا

چارەسەرێکی ساده بۆ کێشەی (قۆلۆن)

دەتوانن لە ماڵەوە چارەسەری خۆتان بکەن

چارەسەر کردنی سووکەری بەبێ دەرمان

د.ئازاد مەنتک،پسپۆڕی ھەناو و دڵ

زۆرترین بینراو