#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێ دار سنه‌وبه‌ره‌كانی سلێمانی ده‌سوتێنێت؟

ئایا نوێژکردن دروستە پێش ئەوەی بانگبێژ بانگدانەكه‌ی تەواو بکات؟

هەواڵی / 10/9/2020 402 جار بینراوە

ئایا نوێژکردن دروستە پێش ئەوەی بانگبێژ بانگدانەكه‌ی تەواو بکات؟

شه‌ن پرێس :
زۆر لە نوێژخوێنان پرسیاری ئەوە دەکەن، ئایا نوێژکردن دروستە پێش ئەوەی بانگدەر بانگدانەی تەواو بکات؟، بە تایبەت ئەگەر نوێژخوێنەکە بەپەلە بوو و، لەگەڵ دەستپێکردنی بانگدانەکە نوێژەکەی ئەنجامدا؟!.

بۆ وەڵامی ئەوە، پوختەی وەڵامی زانا شەرعزانەکان دەخەینەڕوو کە دەڵێن: بۆ کەسێك کە بیانووێکی دروستی هەبێ، کێشە نییە پێش ئەوەی بانگدەر بانگدانەی تەواو بکات نوێژەکەی ئەنجامدا، یان لە دەرەوەی مزگەوت و پاش گوێبیستبوونی بانگی یەکێك لە مزگەوتەکان نوێژەکەی ئەنجامدا "بەڵام بەو مەرجەی کاتەکە کاتی نوێژ بێت کە ئەوەیان ئەسڵە لە دروستبوون یان دروستنەبوونی نوێژدا"، بۆیە نوێژکردنەکە لەو حاڵەتەدا دروستە تەنانەت ئەگەر لە هەندێك مزگەوتی دیکەش بانگدان کۆتایی نەهاتبوو، وەڵامدانەوەی بانگیش واجب نییە بەڵکو خێرە "مستحب" ە.

بۆیە هەر کەسێك دەستی بە نوێژکردن کرد پاش دڵنیابوون لەوەی کە کاتەکە کاتی نوێژکردنەکە، نوێژەکەی دروست و تەواوە بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە نوێژکردنەکە لە کاتی بانگدان یان لە پێش بانگدان بوو، والله تعالی أعلم.
 


خـێـزان

چ ئافرەتێک حەرامە مارە بکرێ؟

زانیاریه‌كی زۆر گرنگه‌ و پێویسته‌ بیزانن

کوو سێکس بکەین!؟

د.ئازاد مەنتک

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

خەوی باش لە شەودا نەخۆشییە بێ دەرمانەکان دوادەخات

بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆڕنیا

چارەسەرێکی ساده بۆ کێشەی (قۆلۆن)

دەتوانن لە ماڵەوە چارەسەری خۆتان بکەن

چارەسەر کردنی سووکەری بەبێ دەرمان

د.ئازاد مەنتک،پسپۆڕی ھەناو و دڵ

زۆرترین بینراو