#ڤایرۆسی کۆرۆنا

ئایا دەکرێت کەڵەشاخ بۆ منداڵ بکرێت؟

هەواڵی / 9/9/2020 177 جار بینراوە

کەڵەشاخ چارەسەرێکی سروشتییه‌
ئایا دەکرێت کەڵەشاخ بۆ منداڵ بکرێت؟


کەڵەشاخ چارەسەرێکی سروشتی بێ وێنەیە بۆ چەندین نەخۆشی سوودی لێوەردەگیرێت,بە بەڵگەی ئەوەی چەندین توێژینەوەی زانستی پزیشکی لەسەر کراوە و سەلمێندراوە کەوا سوودێکی پزیشکی یەکجار باشی هه یە بۆ تەندروستی مرۆڤ.


چارەسەری بە کەڵەشاخ (حیجامە) کردن بۆ هه ر تەمەنێک بێ ئاساییە,بکرێ,هیچ ڕێگریەکی پزیشکی و زانستی و شەرعی ڕێگرنیە لەبەردەم ئەنجامدانی کەڵەشاخ بۆ منداڵ یا هه رتەمەنێکی تر بەتایبەت منداڵ گەر پێویستی کرد ئاساییە,کەڵەشاخی بۆ بکرێ,چونکە کەڵەشاخ چارەسەرە دەرمانێکی سروشتیە بۆ خۆپاراستن لە ئێش و ئازارو ژانی جەستە بەگشتی.

هیچ بەڵگەیەکی زانستی و پزیشکی و شەرعیش ڕێگر نیە لەئەنجامدانی کەڵەشاخ بۆ منداڵ یا بۆ هه ر تەمەنێک بکرێ ئاساییە,کەڵەشاخ بۆ منداڵ وەک چارەسەر بۆ نەخۆشی سوودی لێوەردەگیرێ بەتایبەت بە گوێرەی نەخۆشیەکەی کەڵەشاخی بۆ ئەنجام دەدرێ.

تێبینی/تەنها بۆ ئەو کەسانەی پیرو بەساڵداچوون بەتەمەنن زۆر بێ تاقەت و بێ هێزن, بۆ ئەوانە نابێ بکرێ!وەیان ئەو ڕێنمایی و قەدەغه کراوانەی کە زانستی پزیشکی  کەڵەشاخ دیاری کردووە کەوا نابێ کەڵەشاخیان بۆ بکرێ,گەر زەرەریشی هه بێ بەدڵنیایەوە شەرعیەتی پیرۆزی ئیسلامیش قەدەغەی دەکات,چونکە ئەسڵ لە ئیسلامدا ساغی و سەلامەتی پاراستنی تەندروستی و نەفسی مرۆڤە.


نوسینی : کرێکار ڕوستایی
شارەزاو خاوەن بڕوانامە لەبواری کەڵەشاخ

زۆرترین بینراو