#ڤایرۆسی کۆرۆنا

چارەسەرێکی سادە بۆ قەبزی

هەواڵی / 7/9/2020 881 جار بینراوە

گەڕانەوە بەرەو سروشت
چارەسەرێکی سادە بۆ قەبزی

چارەسەرێکی سادە و زانستی دەتوانن لە مالەوە چارەسەری قەبزی خۆتان بکەن جگە لەوانە قەبزی دڕێژ خایەنیان ھەیە.

ڕۆژانە.....
- زەیتی زەیتون ٣ تا ٥ کەوچکی شێو ڕۆژانە

- شەربەتی میوەی سروشتی ئامادە بکە بە یەکێک لە مانەی خوارەوە واباشە ڕۆژانە گۆرانکاری بکەی ....

- ٣ تا ٥ قەیسی
- ٣ تا ٥ ھەنجیر
ئەگەر ووشک بوون لە ٣ پەرداخ ئاو بھێلەوە تا نەرم دەبێت دوواتر بیکە شەرەبەت
- ٢ دانە بەھێ
- ٢ دانە گێزەر
- ٢ دانە پرتقال
- ١ پەرداخ توو ووشک یان تەڕ
دە
- خواردنی سەوزە و زەلاتە پێش نان خواردن بە نیو کاتژمێر

-خواردنی سوورکراوە و مۆز و پەتاتە و نان و سەمون فرنی مەخۆ دەتوانی نانی جۆ یان خۆمانە بخۆیت

- زۆر ئاو خواردنەوە ١٠ تا ١٥ گلاس

ئەوانەی لە مێژە قەبزن واباشە سەردانی ئێمە یان ھەر دکتۆرێکی تر بکەن بۆ چارسەری یەکجاری بۆ قەبزی (امساک)
زەیتێکی تایبەتم ھەیە بۆ ماوەی سێ تا ٥ مانگ بەکاردەھێنێت بنبڕی دەکات بە ئیزنی خوا....

دکتۆر بدر سورچی
شارەزا لە چارەسەری نەخۆشی بە گیادەرمان

زۆرترین بینراو