#ڤایرۆسی کۆرۆنا

پەڕلەمانتارانی گۆڕان لە بەغدا و كوردستان لە سەركردایەتی حیزبەكەیان یاخی دەبن

هەواڵی / 7/9/2020 351 جار بینراوە

پەڕلەمانتارانی گۆڕان لە بەغدا و كوردستان لە سەركردایەتی حیزبەكەیان یاخی دەبن

ماڵی جاڵجالۆكەیی گۆڕان،ماڵی پڕ لە ئاژاوە و دابڕان

 


سەرجەم ئەندامانی فراكسیۆنی گۆڕان لە بەغدا و نیوە زیاتری ئەندامانی فراكسیۆنی گۆڕانلە پەڕلەمانی كوردستان، لە سەركردایەتی حیزبەكەیان یاخی دەبن و ڕوبەڕوی رێكخەر و ئەندامانی خانەی راپەڕاندندنی حیزبەكە دەبنەوە و رایدەگەیەنن كە پابەندی بڕیارە سیاسیەكانی بزوتنەوەكە نابن.

 

كشانەوە لە حكومەت بەهانە سەرەكیەكەیە
هەرچەندە ناكۆكیەكانی ناو بزوتنەوەی گۆڕان قوڵن و رەگوریشە و پێشینەیان هەیە،بەڵام ناكۆكیەكانی ئەم جارە بەهۆی داواكاریەكانی فراكسیۆنی گۆڕان لە بەغدا و زۆرینەی ئەندامانی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەڕلەمانی كوردستان تەقییەوە.
هەریەكە لە د.شایان عەسكەری و شیرین كاوە گەرمیانی بە ئاشكرا رایانگەیاندبوو پێویستە گۆڕان لە حكومەتی هەرێم بكشێتتەوە،چونكە شكستی هێناوە لە جێبەجێكردنی بەڵێنەكانیدا بەرامبەر هاوڵاتیان.هاوكات هەریەكە لە دابان محەمەد و عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی پێشوی فراكسیۆنەكە كە دیارترین ئایكۆنی سیاسی بزوتنەوەكەیە، لایەنگری خۆیان نیشاندا لە كشانەوەی گۆڕان لە حكومەت و ئەو پرسیارەیان وروژاند"بۆچی گۆڕان ببێتە شەریككە دز؟"

هەروەها لەدوای ئەم ڕوداوانەشەوە عەلی حەمەساڵح سەرۆكی فراكسیۆنەكە و چەند ئەندام پەڕلەمانێكی دیكەی گۆڕان یاداشتێكیان ئیمزاكرد لەگەڵ پەڕلەمانتارانی كۆمەڵ و یەكگرتوو نەوەی نوێ‌ و سەربەخۆكان و چەند پەڕلەمانتارێكی یەكێتی بۆ بانگهێشتی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی بۆ پەڕلەمان و لێپرسینەوەیان لەسەر پرسی موچە و لێبڕینی نایاسایی 21% ی موچەی موچەخۆران.

هەرچەندە لەلایەن سەرۆكایەتی پەڕلەمانەوە شكست بەو هەوڵی پرساندنە هێنرا،بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان نیگەرانی لە ئیمزاكەی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان گەیاندە سەركردایەتی گۆڕان و ئەوانیش عەلیی حەمەساڵحیان خستە ژێر گوشار تا ئیمزاكەی بكشێنێتەوە،بەڵام ئەو لەبری كشانەوەی ئیمزاكەی وازهێنانی لە سەرۆكی فراكسیۆن و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەكە راگەیاند.

لە كۆبونەوەی رێكخەر و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنیشدا لەگەڵ پەڕلەمانتارانی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەڕلەمانی كوردستان رەخنە و قسەی توند لە نێوان پەڕلەمانتارەكان و ڕێكخەری گۆڕان عومەری سەید عەلی ڕویدابوو.

لە كۆبونەوەكەدا چەند ئەندام پەڕلەمانێككی گۆڕان ئاماژەیان بەوە كردبوو كە دەبێت گۆڕان لە حكومەتی هەرێم بكشێتەوە و شكستی حوكمڕانی پارتی و یەكێتی لە ئەستۆ نەگرێت. لە بەرامبەردا رێكخەری گشتی بزوتنەوەكە داواكەی رەتكردبوەوە و ئاماژەی بەوە كردبوو كە ككورسیەكانی ئەوان كورسی گۆڕانە و هەركەس پابەندی بڕیارەكانی نەبێت دەبێت كورسیەكەی بەجێ‌ بهێڵێت.

رێكخەری گشتی لە كۆنتڕۆڵكردنی فراكسیۆنی گۆڕان شكستی هێنا
رێكخەری گشتی و خانەی راپەڕلندن پلانی ئەوەیان دانابوو لە ڕێگەی گۆڕینی سەرۆكی فراكسیۆنەوە بە كەسێكی پابەند بە بڕیارەكانی خانەی راپەڕاندن و ڕێكخەرەوە دەنگی ناڕازیی و یاخی بوونی پەڕلەمانتارەكانی كۆتای پێ بهێنێت بەڵام ئەوانەی كە لەگەڵ خواستەكنی رێكخەردابووون كەمینەبوون.
لە كۆی 12 پەڕلەمانتارەكەی گۆڕان 7 كەسیان لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەو كاندیدەبوون كە رێكخەری گشتی دژی دانانی بوو.
هەریەكە لە عەلی حەمەساڵح،ئاشنا عەبدوڵا،شایان عەسكەری،شیرین كاوە گەرمیانی،جەلال موحەمەد،لەگەڵ ئەوەدابوون دابان محەمەد شوێنی سەرۆكی فراكسیۆن بگرێتەوە،لەكاتێكدا رێكخەر لەگەڵ دانانی شاخەوان رەئوف بەگدا بوووە.
ئەمڕۆ بەددەنگدان ئەو پرسە یەكلا كراوەتەوە و كوتلەكەی رێكخەری گشتی بەشداری هەڵبژاردنەكەیان نەكردووە و كوتلە یاخیەكە كە 7 پەڕلەمانتارن بە دەنگدان دابان محەمەدیان وەك سەرۆكی فراكسیۆن دیاری كردووە. بەم پێیەش بزوتنەوەی گۆڕان، كۆننتڕۆڵكردنی زۆرینەی فراكسیۆنە پەڕلەمانیەكەی لەدەست دەرچووە و پێ‌ ناچێت بە ئاسانی گوێ‌ بۆ هەمووو بڕیارێكی رێكخەر و خانەی راپەڕاندن بگرن.

فراكسیۆنی گۆڕان لە بەغدا" دەنگە تۆقێنەرەكەی رێكخەر"
ئەوەی بەدەنگی دلێر و بەرز دژی رێكخەر و خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان هاتوەتە دەنگ فراكسیۆنی گۆڕانە لە پەڕلەمانی عێراق.
هەر لەسەرەتاوە فراكسیۆنەكە دابەشبوو بەسەر باڵێكی نەرم و باڵێكی توند، كە زۆر بە زەقی رەخنەیان لە سیاسەتی حوكمڕانی و كاربەدەستانی هەرێمی كوردستان دەگرت و موراعاتی رێكەوتنی پارتی و گۆڕانیان نەدەكرد.چەندجاریش پارتی لەسەر لێدوانی ئەو پەڕلەمانتارانە بە راستەوخۆ و ناراستەخۆ گلەییان لە گۆڕان كردووە.
ئەوەی كە جێگەی سەرنج بوو پەیوەندیكردنی هەریەكە لە د.یوسف محەمەد و د.بەهار بوو.لەكاتێكدا ئەوان لەرابردوودا بەە باڵەە نەرمەكەی فراكسیۆن دەژمێردران.
هەرچەندە هەتا ئێستا بە وردی نازانرێت هۆكاری هەلگەڕانەوەی دزیوسف و د.بەهار لە ڕێكخەر و خانەی ڕاپەڕاندن چییە؟ بەڵامم ئیتر ئەوانیش بە هەموو هێزیانەوە چونەتە پاڵ سێ‌ ئەندامەكەی دیككەی گۆڕان و باس لە بەلاڕێدابردنی گۆڕان دەكەن لە لایەن گروپێكی بەرژەەوەندیخوازی ناو گۆڕانەوە.

هەرە توندترین دەنگی ناڕازی ناو گۆڕان غالب محەمەد عەلی پەڕلەمانتاری گەنجیی بززوتنەوەكەیە كە لە دوا كۆبونەوەەی جڤاتی نیشتیمانیدا بە نوێننەرایەتی فراكسیۆنەكە بەشداری كردووە و بەڕونی وەزیرەكانی گۆڕاندا تەقیوەتەوە و پێی وتون ئێوە ترسنۆكن.بەو هۆیەشەوە دەنگەدەنگ لە نێوان وەزیرەكان و ئەو پەڕلەمانتارانە دروستبووە و فراكسیۆنەكەی بەغدایان بە تێكدەر و دەستی ناحەز وەسفكردووە. تا ئەو رادەیەی پەڕلەمانتارێكی كوردستانی گۆڕان لە كوتلەكەی ڕێكخەر ئەو پەڕلەمماننتتارانەی بە پیاوی لاهور شیخ جەنگی وەسفكردبوو.

لە دواهەمین هەڵوێستیشدا ئەمڕۆ هەر پێنج ئەندامەكەی فراكسیۆن گۆڕان بەیانامەیەكی زۆر توندیان دەركردووە و داوای دەستلەكاركێشانەوەی رێكخەری گشتتی و خانەی راپەڕاندن دەكەن. هەروەها رایدەگەیەنن كە لەمڕۆوە هەموو پەیوەندیەكیان لەگەڵ بزوتنەوەكە هەڵدەپەسێرن تا ئەو كاتەی لە حكومەت دەكشێتەوە و دۆخی ڕێكخراوەیی بزوتنەوەكەش پێداچونەوەی پێدا دەكرێت.

لە ئێستادا ماڵی بزوتنەوەی گۆڕان لەماڵی لاوازی جاڵجاڵۆكە دەچێت و هەر داوێكی بەدەست كوتلە و گروپ و كۆمەڵێكەوەیە و ئاشی ئاژاوەی تێدا دەگەڕێت. كە بەتەواوی نازانرێت چارەەنوسی بەرەو كوێ‌ دەچێت.چیتر ماوە بەسەریدا بێت.


هێمن باقر
ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ
سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین
ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری

 

 


زۆرترین بینراو