#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێ دار سنه‌وبه‌ره‌كانی سلێمانی ده‌سوتێنێت؟

ئافرەتێک سێ مانگ دوای هاوسەرگیریم شێرپەنجە يەخەى گرتم

هەواڵی / 6/9/2020 416 جار بینراوە

بزانه‌ پیاوه‌كه‌ی چیكردووه‌؟
چیرۆكێكی پڕ له‌ حیكمه‌ت بۆ هاوسه‌ران
ئافرەتێک سێ مانگ دوای هاوسەرگیریم شێرپەنجە يەخەى گرتم


ئافرەتێک دەگێڕێتەوە دەڵێت:

شێرپەنجە بە سێ مانگ دوای هاوسەرگیریم يەخەى گرتم، سەرەتا هەندێ ژانە سەر بوو لە گەڵ سەر سوڕان، بۆ دايكم باس ئەكرد ئەيوت هيچ نى يە چاوەزارت لە سەرە، هەندێ جاريش ئەيوت ڕەنگە دووگيان بوببيت.

تا ئەو ڕۆژە لە ماڵەوە كەوتمە سەر زەوى ئاگام لە خۆم نەما و كە چاوم كردەوە لە نەخۆشخانە بوم .. دايكم لە لای ڕاستم وەستا بوو و هاوسەرەكەشم لە لاى چەپم .. دەم و چاوى دايكم زۆر غەمبار ديار بوو، پياوەكەم لە ئەو خراپ تر بوو...
ووتم خێر من چيمە ؟ بۆ ڕەنگتان ئاوا گۆڕاوە؟

ووتيان هيچ نى يە تۆزيك ماندووى ئيسراحەت بكە هيچ نابێت ..
من لە پاش گەڕانەوەم بۆ ماڵ هەر ماندوو بوم زۆر بێ ئاگا بوم بێ تاقەت بوم ..
پاش دوو ڕۆژ هاوسەرەكەم هات و دەستى گرتم و چاوى خستە ناو چاوم، ووتى: گيانەكەم حەز ئەكەم شتێكت پێ بڵێم ..

بەخشندەیی پەروەردگارمان بە بير بهێنمەوە و وتى: من ئەزانم تۆ زۆر بە هێزى و بەرگەى هەموو شت ئەگريت، تۆ گرێ يەكى بچوكى شێرپەنجەت هەيە!چارەسەرى هەيە و وەك جاران چاك ئەبيت و باش تريش ئەبيت ..

من توش شۆك هاتم ..باوەڕم نەكرد بە گوێچكەم، ئەوە چ دەڵيت؟؟
واتە من ئەمرم ؟؟ هيچ هيوام نەما ؟؟ قەدەرى من ئەوەيە بەو نەخۆشيە لە ژيان دەربچم ؟؟

زۆر گريام بە گريانەوە ووتم ئادەى پێم بڵێ چەندم ماوە لە ژيان ؟ كەى ئەمرم ؟
هاوسەرەكەم ووتى : كچى باش واز لە قسەى فیلمه دۆبلاژەكان بهێنە و قسەى دراماكانم بۆ مەكە ..تۆ نامرى بەڵام دەبێ هەندێ دانيشتنى كيمياوى بكەيت ..

ووشەى كيمياوى بۆ من چەكوش بو بەر سەرم كەوت، چونكە هەر لەو ساتەوە ديمەنى خۆم هاتە پێش چاوم بێ قژ و موى سەرم و ڕەنگ زەرد و سيس كە لە وێنەكان ئەمبينى ئی ئەو كەسانەى دەرزى كيمياويان وەرگرتوە خۆم هاتە پێش چاو ئينجا بيرم كردوە هاوسەرەكەم وازم لێ دێنێ و جگە لە ئێش و ئازارى ئەو دەرزيە ..

ووتم تۆش وازم لێ دێنى ؟ هاوسەرەكەم خەندەى كردو پێكەنى و توند تر دەستى كوشيم بە چاوێكى فرمێسكاوى لە هەموو دانيشتنەكانى كياويى لە گەڵت ئەبم و چاوەڕوانت ئەكەم ..تۆ شێت بويت من تۆ جێ بهێڵم ..

بەڵام من بڕيارم ئەوە بوو كە دانيشتنى كيمياوى نەكەم .. ووتم من ئەمەوێ ئاوا بمرم و هيچ ئازار نەبينم ..من تازە هەر ژيانم لە دەست داوە ..ئيدى وازم لێ بهێنن با بە ئيسراحەتى بمرم ..

هاوسەرەكەم وتى بڕۆ ماڵی باوكت لەوێ ماوەك ئيسراحەت بكە و لاى دايكت بمێنەوە ..ئەو مەبەستى ئەوە بوو ماڵی باوكم قەناعەتم پێ بكەن و دەرزى كيمياوى وەربگرم ...بەڕاستيش ئەوان زۆر هەوڵيان دا بەڵام من هەر ڕەتم ئەكردەوە ..

ڕۆژى دواتر هاوسەرەكەم هاتە لام لە ماڵی باوكم ..سەرى خۆى سفر كرد بوو .. سەيرم كرد ئەوە بۆ خۆت وا لێ كردوە ؟؟!! تۆ ئەزانى من تۆم بە پرچ چەند خۆش ئەوێ ..

هاوسەرەكەم ووتى: واتە چى ؟؟ تازە منت خۆش ناوێ ..
ووتم نا تۆم هەموو كات خۆش ئەوێ.
ووتى كەواتە خۆت ئامادە بكە بۆ چارەسەرى كيمياوي .وە منيش قەناعەتم هات بؤ چارەسەر وەرگرتن..

يەكەم دەرزى كيمياويم، بە تەنيا بردميانە ژورێك، سوتام بە ماناى سوتان.. ئاگر لە ناو جەستەم ئەهات و ئەچوو، مردنم بە چاوى خۆم ديت و لە خۆ چوم و خەوم لێ كەوت ...

كە خەبەرم بۆيەوە هاوسەرەكەم لە تەنيشتم دانيشت بوو دەستى گرت بوم .. چاوم كردوە ووتى ئێستا گيانت چۆنە ئەى هەموو گيانم.. گريام و ووتم ئازارم زۆرە ... ووتى هيچ نى يە ئازارت لە من كەوێت بە خەندەيەكى ناسك و فرمێسكاوى ووتى كە گەورە بويت لە بيرى ئەكەيت ...

لە پاش هەموو دانيشتنەكان ئاوا لە نزيكم ئەبوو دڵنەواى ئەكردم و منيش هێواش هێواش مووى لەشم هەڵدەوەرى و ڕەنگم سپى و زەرد ئەبوو چاوەكانم سيس ئەبون .. كە سەيرى هاوسەرەكەشم ئەكرد ئەم ووت هاوسەرەكەم گوناحى چى يە؟ ئاوا لە گەڵم بە ئازار بێت و ماندوو بێت .. هەستم كرد ستەمى لێ ئەكەم .. پاش ماوەيەك لە چارەسەرى بەيانيەك هەموو ئازايەتى خۆم كۆكردەوە وتم : تەلآقم بدە ..

ئەو زۆر توڕە بوو يەكەم جارى بوو ئاوا بە دەنگى بەرز قسەم لە گەڵ بكات ... ووتى گوناحت ئەگاتێ من چ خراپەم هەيە ؟ بۆ ئەوە داوا ئەكەيت ؟؟ وتم ئاخر من ستەمت لێ ئەكەم تۆ گوناحت چى يە بە شێرپەنجەى من ئازار بخۆيت ..

بە پەنجە گەورەكەى فرمێسكى سڕيم و ووتى : ئەوە قەدەرى پەروەردگارى هەردوكمانە .. ئەى من لە جێگاى تۆ بومايە جێت ئەهێشتم ؟؟ دڵنيام سەد لە سەد لە گەڵم ئەمايتەوە ئەوەى من بۆ تۆى ئەكەم تۆ سەد ئەوەندە زياترت ئەكرد ... تا ئەبد لە گەڵت ئەبم دڵنيابە جارێكى تر قسەى وا نەكەيت ..هەر هيچ نەبێ لە بەر خاترى من ئارام گرو بە هێز بە تا ئەو شێرپەنجەيە ئەڕوخێنى ..

بيرم دێ .. هەر لە نەخۆشخانە ئافرەتێك هەبوو وەك من چارەسەرى كيمياوي هەبوو .. هەموو جار لە گەڵ دانيشتنى كيمياوى من چاوم پێ ئەكەوت .. گفت و گۆمان ئەكرد .. ئەو ووتى پياوەكەم تەڵاقى دام پاش ئەوەى زانى من توشی شێرپەنجە بومە و ماڵی خەزوريشم پشتيان تێ كردم..

گەڕاوەتەوە ماڵ باوكى .. من پێم ووت ئێوە لە سەر خۆشەويستى هاوسەرگيريتان كرد بوو ؟ ووتى بەڵێ چوار ساڵ خۆشەويستى بەڵام پاش ئەو هەموو ساڵە خۆشەويستى يە پشتى تێ كردم بە حەسرەت و پەشيمانى باسى خۆشەويستى خۆى ئەكرد ئەيوت پياوەكەم لە بەر شێوەو ئاكارم منى خۆش ويست بەڵام كە زانى شێوەم بە شيرپەنجە ئەگۆڕێت پشتى تێ كردم ...

ئەو كات من زۆر سوپاسى پەروەردگارم ئەكرد كە من هاوسەرێكى ئاوا چاك و باشى پێ بەخشيوم ئەگەر چى هاوسەر گيريەكەمان بە ڕێگايەكى تەقليدى بوو هات لە دەرگاى ماڵمانى داو داواى منى كرد سەرەتا قبوڵم نەبوو بەڵام ئەو يەك دوو جارى تر هاتەوە داوام، تا لە كۆتايدا دڵم نەرم بوو قبوڵم كرد پاش ئەوەى پرسيارى ئەخلاق و دينداريمان كرد ..

دواى ئەوە ئەم ئافرەتە وون بوو .. پرسيارم كرد چى لێ هاتوە ؟؟ ووتيان گيانى سپاردو كۆچى دواى كرد ..من شێت بوم گريان و خەفەت يەخەى گرتم بە قەت ئازارى نەخۆشيەكەم دڵم ئازارى خوارد بە مردنى ئەو دەستە خوشكەى نەخۆشيەكەم .. هاوسەرەكەم هاتە لام ..ووتى ها ديسان چى يە ؟؟ باسى ئافرەتەكەم بۆى كرد ...

لە باوەشى گرتم ووتى باوەڕ بكە گيانەكەم تۆ وەك ئەو نيت ... ئێستا لاى دكتۆر بوم ووتى تەندروستيت پێشكەوتنى گەورەىى بڕيوە تەنها يەك دانشتنى ترت بەسە .. بەڵى كۆتا دانيشتنی كيمياويە لە هەموو دانيشتنە كيمياويەكانى تر بۆ من بە ئازار بو .چونكە ئەو ئافرەتەى گيانى سپاردبوو وێنەى لە بەر چاوم وون نەدەبوو .. زۆر خەفەتم بۆى ئەخوارد ..

بەڵام هاوسەرەكەم هيچ كەمتەرخەمى لە گەڵم نەكرد ..پشتى تێ نەكردم و هەموو كات هاوكارى من بوو لە ڕووى دەرونى دڵنەوايی ئەكردم بۆيە منيش هەموو شتێكم ئەكرد بۆ ئەوەى دڵ تەنگ نەبێ كەمترين وەفام بۆ ئەو خۆڕاگرو ئارام گر بم .. سوپاس بۆ پەروەردگار من چارەسەرم بوو ڕزگارم بوو لە چرنوكى شێرپەنجە ..

گەڕامەوە ماڵى خۆم و پەروەدگار كچێكى جوانى پێ بەخشيم .. ناوم لێ نا بە ناوى ئەو ئافرەتەى لە نەخۆشخانە لە گەڵم دابوو كۆچى كرد بوو ..
هەموو جار بە كچەكەم ئەڵێم ..كچى شيرينم نەكەى هاوسەر گيرى لە سەر بنەماى خۆشەويستى شێوە و شكڵ بكەيت ..

هاوسەر گيرى لە سەر بنەماى خۆشەويستی رۆح و ئەخلاق و ديندارى بكە .. هاوسەرگيرى لە گەڵ كەسێك بكەى كە كەوتی دەستت بگرێت و هەڵتبستێنێتەوە .. ئەويش هەموو جار پێم ئەڵى من شوو بە يەكێك ئەكەم وەك باوكم وابێ ..

ئەڵێم ئافەرم ئاوا بكە .. ئەگەر چى لە ناخى خۆم هەست ئەكەم كەس وەك باوكت نيه‌..🌸

ئەمەیە نموونەی ڕێز و وەفا و خۆشەویستی ، ئەمەیە ئاوێتە بوونی دوو دڵ بەی

خـێـزان

چ ئافرەتێک حەرامە مارە بکرێ؟

زانیاریه‌كی زۆر گرنگه‌ و پێویسته‌ بیزانن

کوو سێکس بکەین!؟

د.ئازاد مەنتک

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

خەوی باش لە شەودا نەخۆشییە بێ دەرمانەکان دوادەخات

بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆڕنیا

چارەسەرێکی ساده بۆ کێشەی (قۆلۆن)

دەتوانن لە ماڵەوە چارەسەری خۆتان بکەن

چارەسەر کردنی سووکەری بەبێ دەرمان

د.ئازاد مەنتک،پسپۆڕی ھەناو و دڵ

زۆرترین بینراو