#ڤایرۆسی کۆرۆنا

خێر و چاکە لە نێوان نهێنی و ئاشکرا دا .

هەواڵی / 1/9/2020 193 جار بینراوە

خێر و چاکە لە نێوان نهێنی و ئاشکرا دا .

مامۆستا حسن شەمێرانی

شه‌ن پرێس :
ئازیزان:قورئانی پیرۆز ئەفەرموێ(إِن تُبْدُوا الصَّدَقَاتِ فَنِعِمَّا هِيَ ۖ وَإِن تُخْفُوهَا وَتُؤْتُوهَا الْفُقَرَاءَ فَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ )واتە:خير و چاکەکانمان بە ئاشکرا بێت کارێکی باشە،وە ئەگەر بە نهێنی بێت و بیدەی بە هەژاران چاکترە بۆ ئێوە،ئەم ئایەتە پیرۆزە هەردوو حاڵەتەکەی پەسەند کردووەلە هەردووکیانا  پاشان قەبوڵی لای خوای متعال ئەوە نیەت و نیازی خۆت ئەزانێ و نێوان  خۆت و خوای زانا و دانا و مەبەستت چیە لەو چاکە و خێرەدا،بەڵام شێوازی ئەنجامدانی ئەو خێر و چاکەیە ئەوە ئەبێت خۆت دیاری کەی،نهێنی یان ئاشکرا، ئەسڵ نهێنیە و تەنها خوای خاوەن پاداشتی دونیا و قیامەت پێ ی بزانێ کاتێ خێرەکە بۆ هەژار بێت،بەڵام زۆرجار بۆ مزگەوت،یان پرۆژەیەکی ناو کۆمەڵگا،بۆ ئەوەی چاوت لێ بکرێ و ببێتە سەرمەشقی خێرکردن بە ئاشکرا بیکەیت و خەڵک پێت بزاننباشە،وە هەندێ چاکە و (پیاوەتی) بەزمانی خەڵک،هەیە ئەیکەیت لەگەڵ دۆست و خزم و هاوڕێ یەکتا ئەوە بەرامبەرەکەت بزانێ،بۆ ئەوەی دوعای خێرت بۆ بکات،یان سوپاست بکات،یان گلێیت لێ نەکات، کەسێک بۆنموونەباخیان هەیە،پلاسکۆیەک ترێ و هەنجیرئەبات بۆ ماڵی هاوڕێ یەکی، لەم دیوی دەرگاوە دایناوە و یان مناڵێکی بچوک هاتووە لێ ی وەرگرتووە ئیتر نەیووتوە هی کێ یە ،دەی ئەمە باش نیە کە خاوەن ماڵ نەزانێ هی کێ یە،ئەبێت بزانێ و یان لەو کاتەدا یان دوایی بە تەلەفون ئاگاداری کەی باشە ...



زۆرترین بینراو