#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێ دار سنه‌وبه‌ره‌كانی سلێمانی ده‌سوتێنێت؟

ڕه‌وشی به‌ندیخانه‌ و به‌ندكراوه‌كان له‌ڕووی شه‌ریعه‌تى پیرۆزى ئیسلامەوە

هەواڵی / 31/8/2020 161 جار بینراوە

ڕه‌وشی به‌ندیخانه‌ و به‌ندكراوه‌كان له‌ڕووی شه‌ریعه‌تى پیرۆزى ئیسلامەوە

شه‌ن پرێس :
✍️ن/موسلیم ملاصالح فریزی / پێش نوێژو وتارخوێن لە كه‌سنزان
1- گیراو زوو لێی بكۆڵدرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر بێ تاوانه‌ زوو ئازادبكرێت.
2- كه‌سانێكى ئه‌مین ده‌ستنیشانبكرێن له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ئه‌و خانه‌وادانه‌ى كه‌ كاسبكاریان گیراوه‌و كه‌س نیه‌ كاسبی یان بۆ بكات‌و خه‌رجیان بكێشیت مووچه‌كى كاتى شیاویان بۆ ببڕدرێته‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ى به‌ندكراوه‌كه‌یان ئازاد ئه‌بێت‌و دێته‌وه‌ ناویان..
خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سی تاوانبار گوناهی هه‌بێت به‌ڵام خانه‌واده‌كه‌ى چی بكه‌ن‌و تاوانیان چیه‌ ئه‌وانیش به‌جۆرێك سزا بدرێن‌و به‌خراپی گوزه‌رانى ژیانیان ئازار بچێژن..؟!
3-داوا ئه‌كه‌م ئیجازه‌ى جه‌ژن‌و موناسه‌به‌و ماوه‌ ماوه‌یی بۆ به‌ندكراوه‌ حوكم دراوه‌كان هه‌رچی زووه‌ بكرێته‌ یاساو بخرێته‌ بواری جێ به‌جێكردن.
4- حه‌زده‌كه‌م به‌رپرسان له‌وه‌ ئاگاداربكه‌مه‌وه‌ ئافره‌ت هه‌بووه‌ داواى ته‌ڵاقی له‌پیاوه‌ به‌ندكراوه‌كه‌ى كردووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى:
أ- گرتنه‌كه‌ى درێژه‌ى خایاندووه‌و مه‌سیڕیشی دیارنه‌بووه‌..!
ب- یانیش ماڵ‌و مناڵی پێ به‌ڕێوه‌ نه‌چووه‌و خه‌رجى پێ دابین نه‌كراوه‌..!
5- گیراوى شاره‌كان بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ به‌ندیخانه‌ى شاره‌كانى خۆیان..
بۆ نمونه‌: به‌نكراوی سلێمانى له‌هه‌ولێر بنێردرێته‌وه‌ سوله‌یمانى‌و هی هه‌ولێرو دهۆك‌و هه‌موو شوێنه‌كانى دیكه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌..به‌م هۆیه‌وه‌:
أ- هه‌م ئاسانكاریه‌ك بۆ كه‌س‌و كارى به‌ندكراوه‌كان ئه‌كه‌ن.
ب- هه‌م دوورى‌و مه‌ترسی رێگای شاره‌و شاریشیان له‌سه‌ر كه‌م ئه‌بێته‌وه‌.
6- خێرا ئازادكردنى ئه‌و به‌ندكراوانه‌ى كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى دادگا به‌شێوه‌ى عه‌شایه‌ری پێكهاتوونه‌و صوڵحیان كردووه‌.
7- داوا ئه‌كه‌م به‌ندكراو ئه‌و جۆره‌ لێدان‌و سزاو توندو تیژیه‌ى له‌سه‌ر نه‌بیت كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك بیت تا ئه‌و ئه‌ندازه‌ى ناچار ببێت ئه‌گه‌ر تاوانه‌كه‌شی نه‌كردبێت به‌ڵام دان به‌ تاوانێك دابنێت كه‌ ئه‌نجامى نه‌داوه‌ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سزاكه‌ى له‌سه‌ر نه‌مینێت..!
له‌ ئیسلامدا قیمه‌ت بۆ جۆره‌ دان پێدانانێك نیه‌ كه‌ له‌ژێر سزاو ئه‌شكه‌نجه‌ ئیعترافی كردبێت..!
8- مرۆڤ رێزى هه‌یه‌و پێویسته‌ گیراو له‌شوێنێكى وا به‌ند بكرێت كه‌ شیاو به‌ مرۆڤ بێت‌و وه‌بتوانیت هه‌ڵس‌و كه‌وتى ئاسایی خۆی له‌و جێیه‌دا ئه‌نجامبدات.
9- ئاگاداربن به‌ به‌ بوختان‌و راپۆرتى بوختان‌و درۆیین‌و بێ به‌ڵگه‌ كه‌س ماوێنه‌ ژوورێ تا دڵنیا نه‌بن.
10- ئاگاداربن ئه‌گه‌ر دادگاو دادوه‌رى به‌رێزو كاربه‌ده‌ست سه‌هوو بكه‌ن له‌ ئازادكردنى تاوانبارێك به‌ هه‌ڵه‌ زۆر باشتره‌ له‌وه‌ى كه‌ كه‌سێكى بێ تاوان حوكم‌و سزا بدرێت به‌هه‌ڵه‌..!
11- پێویسته‌ جگه‌ له‌خانه‌واده‌و عائیله‌كانیان خودى به‌ندكراوه‌كانیش نه‌فه‌قه‌و پێداویستى‌و هه‌روه‌ها مانگانه‌یه‌كیان به‌سه‌ردا ته‌وزیع بكرێت له‌ موڵكى ده‌وڵه‌ت.
12- هه‌روه‌ها به‌ندكراوه‌كان له‌ عیلاجى خێراو ده‌رمان‌و نه‌خۆشخانه‌و پشكنینی پزیشكى پێویست لێی بێ به‌ش نه‌كرێن.

خـێـزان

چ ئافرەتێک حەرامە مارە بکرێ؟

زانیاریه‌كی زۆر گرنگه‌ و پێویسته‌ بیزانن

کوو سێکس بکەین!؟

د.ئازاد مەنتک

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

خەوی باش لە شەودا نەخۆشییە بێ دەرمانەکان دوادەخات

بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی کالیفۆڕنیا

چارەسەرێکی ساده بۆ کێشەی (قۆلۆن)

دەتوانن لە ماڵەوە چارەسەری خۆتان بکەن

چارەسەر کردنی سووکەری بەبێ دەرمان

د.ئازاد مەنتک،پسپۆڕی ھەناو و دڵ

زۆرترین بینراو