#ڤایرۆسی کۆرۆنا

كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ چالاككه‌ره‌ سێكسیه‌كان له‌سه‌ر ته‌ندروستی‌

هەواڵی / 31/8/2020 543 جار بینراوە

كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ چالاككه‌ره‌ سێكسیه‌كان له‌سه‌ر ته‌ندروستی‌
 
شه‌ن پرێس:
هه‌ندێك له‌ پیاوان ده‌رمانی‌ چالاككه‌ری‌ سێكسی به‌كارده‌هێنن تا له‌ په‌یوه‌ندیه‌ سێكسیه‌كان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان بێ كێشه‌بن و چێژی‌ زیاتر وه‌ربگرن, به‌ڵام له‌ڕاستیدا و به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌ پزیشكیه‌كان ئه‌وكاره‌ زیانی‌ لاوه‌كیی له‌سه‌ر ته‌ندروستییان ده‌بێت, به‌تایبه‌تی‌ ئه‌گه‌ر بۆماوه‌یه‌كی‌ زۆر به‌كاربهێنرێت.
پزیشكان و پسپۆڕان ڕێنمایی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ نه‌خۆشیی به‌رزی‌ فشاری‌ خوێن و شه‌كره‌ و نه‌خۆشییه‌كانی‌ دڵیان هه‌یه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ ئه‌و ده‌رمانانه‌ به‌كاریهێنن.
ئه‌مانه‌ی‌ لای‌ خـواره‌وه‌ش هه‌ندێكن له‌زیانه‌كانی‌ به‌كارهێنانی‌ چالاككه‌ره‌ سێكسیه‌كان.
1/ هه‌وكردنی‌ كۆئه‌ندامی‌ میز و میزه‌ڕۆ.
2/ سوبوونه‌وه‌ی‌ پێست.
3/ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ فشاری‌ خوێن.
4/ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ توانای‌ بینین و توشبوون به‌ هه‌ستیارییه‌كی‌ زۆر به‌ ڕووناكی‌.
5/ توشبوون به‌ ژانه‌سه‌ری‌ به‌رده‌وام.
6/ توشبوون به‌ سكچوون.
7/ دروستبوونی‌ كێشه‌ و ئازار له‌ گـه‌ده‌دا.
8/ چالاككردنی‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان.


زۆرترین بینراو