#ڤایرۆسی کۆرۆنا

سێکس کردن ھیچ ئێکسپایەر بوونی نییە!!!!!

هەواڵی / 7/8/2020 1156 جار بینراوە

سێکس کردن ھیچ ئێکسپایەر بوونی نییە!!!!!
د.ئازاد مەنتک
ھەندە لەمێژ نییە لەو ھەولێرەی مەلایەکی ناودار ھەبوو بەندە پزیشکی تایبەتی ئەو بوو! مەلا تەمەنێکی زۆری ھەبوو؛ (١٠٥) ساڵ دەبوو و مەلاژن (١٠٢) ساڵ بوو. ھیچ پەیوەندی ژن و مێردایەتییان نەما بوو!؟! بەس (مەلا) گۆتەنی؛ ھەر سێبووری بوو! مەلاژن سەری بە پێلنگانی مەلای دەکرد.

ھەموو جار کە دەچووم لۆ ئەوەی بیبینم و لە تەندروستی بکۆڵمەوە دەمگۆت: مامۆستا؛ حەزت لە چییە!!

مەلا، دەیگۆت: دختۆر، بریا یەک ڕۆژ جاحێڵ ببامایەوە و ژنەکم لە کچانی ئەو دەورەی بھێنایە!!

مەلاژن، لە پێلنگانێ لە مەلای وەردەگرتەوە دختۆر، زەلام ھەتا پیر بن، ئەو (گ...)ەی ھەر دەخۆن!

بە ھۆی ئەوەی لە ئێستادا خەڵک زۆرتر تەمەن دەکەن، و ساڵ بە ساڵ ڕێژەی بەتەمەنەکان زۆرتر دەبن؛ لۆیە: خۆزگە و حەزەکانیشیان دەبێت بە ھەند وەربگیرێت. ھەموو کات مرۆڤەکان چێژ لە سێکس (گانکردن) دەبینن، تەنانەت زانای بەناوبانگی دەمار و دەروونی (جێمس پریسکۆت جوڵی) یەژێت، کە: مرۆڤ چەند چێژ لە ژیان وەربگرێت ئەوەندە زیاتر لە کێشە و ئاژاوە بەدوور دەبێت!!!! سێکس کردنیش یەکێکە لەو خۆشییانە؛ کەواتە؛ ئەگەر مرۆڤەکان حەزی سێکس کردنیان ھەتا دوای شێست ساڵی بمێنێتەوە؛ ئەوا: کۆمەڵگاش لە خۆشی و ئاسایشدا دەبێت.
لە ھەر چ تەمەنێک دابیت، ئەوا: سێکس کردن چێژ بە ژیان دەبەخشێت! ھەر تەمەنت لە شێست ساڵی کێڵ بۆوە؛ ئەوا: مادام تەندروستیت و توانات ھەیە ھەرچەند حەزت کرد دەتوانیت سێکس بکەیت.

لە ئیدیۆمی کوردیشدا ھاتووە؛ کە: ئەگەر مرۆڤ بن زگ و سەر زگی تێر بوو؛ ئەوا: دەکەوێتە خۆشی!! چما ژیان چییە؟

سێکس کردن لە کۆمەڵگایەکەوە لۆ یەکێکیدی بە گوێرەی فەرھەنگ و پەروەردە و ئایین و عورف دەگۆڕێت! داخەکەم لە خێزانی کوردیدا بە بیانووی شەرم و حەیا گوایە نابێت لۆیە ھەیە لە تەمەنی زووتر تەنانەت ھێشتا نەگەیشتۆتە تەمەنی شێست ساڵی ژن و مێرد لێک جوا دەبنەوە و دەگەل یەک نانوون!!!

بەگوێرەی ڕێنمایی ھەر دوو کۆمەڵە؛ کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی و کۆمەڵەی میزەڕۆی ئەمریکی سێکس باشترین چارەسەر و وەرزشە بۆ ژیانێکی تەندروست، ھەتا پیادە بکرێت تەندروستیت باشتر دەبێت و دوور دەبیت لە خەمۆکی و سترێس و شڵەژان و خەوزڕان و گیان ئێشە و ...ھتد.

ئامارەکان:

لە جیھانی ئێستادا ئامارەکان دەریدەخەن؛ کە: (٤٠٪)ی پیاوان و (٦٠٪)ی ئافرەتان ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی چل ساڵییەوەیە چێژ لە سێکس کردن نابینن!!؟ تەنانەت یەکێک لە ئامارە مەترسیدارەکان ئاماژە بەوە دەدات؛ کە: (٥٠٪) ھاوسەران لە جیھانی سەرمایەداریدا و لە ووڵاتێکی وەکو (یابان) لۆ نموونە ھیچ سێکس و پەیوەندی ژن و مێردایەتییان دەبەین دا نییە!؟!

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکەنی (دێلڤی سیمس) ئەوە سەلمێنراوە، کە: ئەگەری مردن لەو پیاوانەی کە سێکس بە ڕێژەی زۆر دەکەن بە نیسبەی (٥٠٪) کەمترە لەوانەی سێکس کەمتر دەکەن. ھەتا ھەر دوو پزیشک (کۆسکیمکای و شێری...) ئەوەیان ڕوون کردۆتەوە؛ کە: ئەو پیاوانەی لە حەفتەی کەمتر لە جارێک سێکس دەکەن؛ ئەوا: ئەگەری تووشبوونیان بە کیرمردی و تەواو ڕەپ نەبوون زۆرترە لەوانەی کە زیاتر لە جارێک لە حەفتەیەکدا سێکس دەکەن.

بەگوێرەی دیراسەیەک بێت، کە: لە لایەن (ساگا) لە سەر ئەو،کەسانە کراوە؛ کە: تەمەنییان لە پەنجا کێڵ بۆتەوە؛ دەرکەوتووە کە: (٦٥٪) سێکس دەکەن و لەوانە (٧٠٪) دەڵێن کە لەو تەمەنەدا تێر سێکس دەبن بە بەراورد بە کاتی گەنجییان و تەنانەت (٧٦٪)یان دەڵێن تەمەن ھیچ کاردانەوەیەکی لۆ سێکس نابێت و ھەر حەزت لێی دەبێت.

دیراسەیەکیدی لە ووڵاتی ئوستڕالیا لە سەر نێوەندە تەمەنی (٦٠ - ٦٤) ساڵی کرا، کە: لەوانە (٧٨٪)یان ئافرەت و (٩١٪)یان پیاو بوو ھەموو کۆک بوون لەوەی سێکس خۆشە؛ وە پێویستە لۆ ئەوەی لەشساغ بیت.

لە وڵاتی سوێد دیراسەیەک لە سەر (١٥٠٦) کەس لە ھەموو تەمەنەکان ھەتا تەمەنی (٧٠) ساڵی لە ماوەی (٣٠) ساڵ چار جاران دیراسە کران لە (١٩٧١ - ١٩٧٢)؛ وە (١٩٧٦ - ١٩٧٧)؛ وە (١٩٩٢ - ١٩٩٣)؛ وە (٢٠٠٠ - ٢٠٠١) ھەموو ئەوەیان وەرام بوو کە لە حەفتا ساڵی سەرجێییان زیادی کردووە؛ زۆرتریش تام وچێژی لێ دەبینن ھەتا ڕایان پۆزەتیڤ بوو دەربارەی سێکس.

سێکس و تەمەن:

دەگەل بەناو ساڵ کەوتن؛ ھەندێک ئاریشە لە مرۆڤەکان وەدیار دەکەوێت بەمشێوەیە:

١. پیاو:

ا. درەنگ دەگەڕێتەوە سەر سێکس.

ب. زوو تۆوی دێتەوە.

ج. وەختێکی زۆرتری دەوێت ھەتا ڕەپ دەبێت.

٢. ژن:

ا. توانای چێژ وەرگرتن و ئۆرگازمی کەم دەبێت و ھەروەھا زەمەن و کاتەکەشی کورت دەبێت.

ب. وەختەکی زۆرتری دەوێت ھەتا دێتە ڕایێ...

ج. ئەندامی زاوزێی تەڕی کەم دەبێت.

د. حەز و ئارەزووی سێکسی کەم دەبێت.


گۆڕانەکانی فەسلەجییەکان:

١. پیاو:

ا. ڕێژەی ھۆڕمۆنی نێرینە کەم دەبێت.

ب. ڕێژەی خوێنی چوو لۆ ناو (چووک) کەم دەبێتەوە، ھەروەھا (لووسە ماسولکەکانی چووک) کشانیان کەمتر دەبێتەوە.

ج. ژمارەی تۆو و بڕی ئاوی تۆو کەم دەبێتەوە.

٢. ژن:

ا. ڕێژەی ھۆڕمۆنی مێینە کەم دەبێتەوە.

ب. ھەروەھا بڕی ھۆڕمۆنی نێرینە (تێستۆستیڕۆن) کەم دەبێتەوە.

ج. ھێلکەدانان نامێنێت.

د. خوێن کەمتر لۆ حەوزی ژن دەچێت.

ھ. زێ (مھبل) کورتر و تەسکتر دەبێتەوە دەبێتەوە. ھەروەھا شانەکانی زێ چورچ دەبێتەوە.

و. لێوی زێ چورچ دەبێتەوە و زێ شێوازی لاستیکی نامێنێت و ھەتا تۆنی گۆشتنەکەشی نامێنێت.

* چۆن ھەتا دوای تەمەنی (٦٠) ساڵی لە ڕووی سێکسەوە چالاک بمێنیتەوە: ئەوە بەندە بە دوو ھۆکاری، کە: تۆ چ دەخۆیت؟ وە چ لۆ خۆت دەکەیت ھەتا ھەر گەنج بمێنیتەوە. لەوانە:

١. خۆراک: ھەموو جۆرە سەوزە و میوە بخۆ، سیر، پیواز، شیر و پەنیری مانگا، ھەنجیر، ئەڤۆکادۆ، کونجی، گوێز، سپێنەی ھێلکە، ماسی.

دەرمان: مرۆڤ دەبێت لە لەخۆوە بەکار ھێنانی دەرمان بەدوور بێت، لەوانە: دەرمانی ھێورکەرەوە، کەمکردنەوەی دەرمانی مەعیدە (ئەنتی ئەسید)، دەرمانی ھەستەوەری (حەساسیە)؛ دەرمانی قەلەقی، دەرمانی خەمۆکی. ھەرچی دەرمانی زەختە، ئەوا: ھەندێکیان نەبێت، کە: پزیشک تێبینی ئەو لایەنە دەکات و دەینووسێت، واتە: نەخۆش دەبێت دەگەل پزیشکی خۆی تاوتوێی بکات.

٣. وەرزش: ھەموو کەسەک دەبێت ھەر چ نەبێت ڕۆژی بە لایەنی کەم ماوەی (٢٠ - ٣٠) خولەک وەرزش بکات..
٤. خەو: ھەموو کات دەبێت مرۆڤ دوای شێست ساڵی تێر خەو بێت، واتا: بە لایەنی کەم (٦ - ٨) سەعات بخەوێت.

٥. دەرمانی زەوق: ئەوە لە کوردستان ئاریشە و گرفتە!! نابێت بێی پزیشک بەکار بێت ... خۆی لە ڕاستیدا تەواو کاری خۆراک ھەیە؛ کە: ھانی چالاکبوونی سێکس دەدات بەڵام نابێت لای ئێمە بێ پزیشک بەکار بێت.
٦. جەستە: لە ھەموو تەمەنەکان سێکس لۆ دەست پێکردن تەنیا بەس ئەندامی زاوزێ نییە بەڵکو چاوەکان، گوێیەکان، زمان، پێست ...ھتد خڕی بەژدارە لۆیە پێویستە گرنگی بە پاک وخاوێنی بدرێت.
سەرەڕای ھەموو ئەو خاڵانەی سەرەوە دەبێت ھەردەم چاوێک لە سەر زیندەکارلێکەکان و مێتابۆلیزمی ناو لەش بێت، لۆ نموونە: زەخت، شەکر، چەوری، قەڵەوی... ئەگەر کەسێک ئەم نەخۆشییانەی ھەبوو کۆنتڕۆڵ بکرێت. ئەوجا گرنگی بە شێوازی ژیانی بدات، لۆ نموونە: واز لە خواردنەوەی مەی بھێنێت و واز لە جگەرەکێشان بھێنێت و لە ئاڵوودەبوون بە دەرمان دوور بێت.
ئەوەی ماوەتەوە بزانرێت، کە: لە ھەموو تەمەنەکان سێکس کردن ڕێکاری خۆی ھەیە و ھەر تێنان و دەرھێنان نییە! ئەھا سەیر بکەن، کە: خۆشەویست (د.خ) چەندەھا فەرموودەی دەربارەی فەرمووە، لەوانە:
( ڵا تُۆاقِعْەَا إلَّا ۆقَدْ ڕَتَاەَا مِنْ الشَّەْۆەِ مِپْلُ مَا ڕَتَاک ، لِکَیْ ڵا تَسْبِقَەَا بِالْفَرَاغِ ) قُلْت: ۆژَلِکَ إڵیَّ؟ قَاڵ: (نَعَمْ ، إنَّک تُقَبِّلُەَا ، ۆتَغْمِزُەَا ، ۆتَلْمِزُەَا ، فَإِژَا رَڕَیْت ڕَنَّەُ قَدْ جَاءَەَا مِپْلُ مَا جَاءَک، ۆاقَعْتَەَا ).
وە ھەروەھا:
عَنْ جَابِرٍ ، قَاڵ: " نَەَی رَسُولُ اللَّەِ ێَلَّی اللَّەُ عَڵیْەِ ۆسَلَّمَ عَنِ الْمُۆاقَعَەِ قَبْڵ الْمُلاعَبَەِ ".
کەواتە کە ژن و مێردێک دەگەنە ئەو تەمەنە، دەگەل ڕێز و خۆشەویستی و یەکدی قەبووڵکردن و ڕازی بوون بە یەکتری و بەتواناکانی خۆیان دەبێت ھەموو سەرەتاییەکانی سێکس بکەن؛ چ لە قسە و کەشی خۆش و دەست گەمە و ماچ و یەکتر لێسینەوە... ھتد. ئەوجا سێکس بکەن و چێژ وەربگرن. لۆ زانینیش؛ سێکس کردن ھیچ ئێکسپایەر بوونی نییە.

زۆرترین بینراو