#ڤایرۆسی کۆرۆنا

زانیاری لە بارەی مووچە .... حكوومەتی عێراق ڕازی بووە 300 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێ

هەواڵی / 7/8/2020 604 جار بینراوە

🔻حكوومەتی عێراق ڕازی بووە 300ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێ
🔻ڕێككەوتنەكە بە پێدانی 50%ی داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنورییەكان دەبێت


🔹زانیاری لە بارەی مووچە و ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا
شوان بەرزنجی
بە پێی ئەو زانیاریانەی لە سەرجاوەیەکی بەرپرس لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێمدراون، هەفتەی داهاتوو وەفدی حکوومەت بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا دەچنە بەغدا.
سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە حکوومەتی عێراق ڕازی بووە 300ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت بڕە پارەکە 53 ملیار دیناری بۆ زیاد بکرێت، واتا بکرێتە 353ملیار دیناری مانگانە.
لە بارەی وردەکاری ڕێککەوتنەکە سەرچاوەکە گوتی:"ڕێککەوتنەکە بە پێدانی 50%ی داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنورییەکان دەبێت و هێزی هاوبەش لە خاڵە سنوورییەکان دەبێ و دیوانی چاودێری داراییش وردبینی لە داهاتەکان دەکات، ڕادەستکردنی داهاتی نەوت لەو ڕێککەوتنە نابێت و دەکەوێتە بوودجەی ساڵی 2021 ".
سەرچاوەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکراشی کرد، بە پێی ئەو ڕێێکەوتنەی دەکرێت دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 3دەکرێ.
ڕوونیشی کردەوە بڕێک پارە لەبەردەستی حکوومەتە و لەگەڵ ئەو پارەی لە بەغداوە دەنێردرێ مووچە دەدرێ.
ئاماژەی بەوەشدا دۆخی دارایی بەهۆی ئەو ڕێککەوتنە و هەندێک ڕێکاری تر و جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بەرەو باشی دەڕوات.

زۆرترین بینراو