#ڤایرۆسی کۆرۆنا

به‌ڕاستی ئەمە فەزیحە و ئابڕوچونە... ساڵێك پرسیار ئاشکرا ئەبێت و ساڵێك هەڵەی تیایە .

هەواڵی / 7/8/2020 247 جار بینراوە

به‌ڕاستی ئەمە فەزیحە و ئابڕوچونە... ساڵێك پرسیار ئاشکرا ئەبێت و ساڵێك هەڵەی تیایە .

محمد ڕه‌ووف
ساڵێك پرسیار ئاشکرا ئەبێت و جارێک هەڵەی تیایە،، ئەمە یاریکردنە بە چارەنوسی قوتابیانەوە...؟؟؟؟ هەقە وەزارەتی پەروەردە لێپێچینەوەی جدی بكات ....
.........................
🔻  "به‌هۆی بوونی (17) هه‌ڵه‌ له‌ پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی هه‌ر قوتابییه‌ك به‌ (34) نمره‌ قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه‌. "

هه‌لز ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا له‌ په‌رله‌مانی كوردستان : به‌هۆی بوونی (17) هه‌ڵه‌ له‌ پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی هه‌ر قوتابییه‌ك به‌ (34) نمره‌ قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه.

هه‌ڵه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌ له‌ پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كان:
1. وانه‌ی زینده‌وه‌رزانی 4هه‌ڵه‌ی تێدابووه.‌
2. وانه‌ی زمانی كوردی (بادینی) یه‌ك هه‌ڵه‌ی تێدا بووه‌.
3. وانه‌ی زمانی عه‌ره‌بی (4) هه‌ڵه‌ی تێدا بووه‌.
4. وانه‌ی كیمیا (4) هه‌ڵه‌ی تێدا بووه‌
5. وانه‌ی زمانی ئینگلیزی (4) هه‌ڵه‌ی تێدا بووه‌.

 


زۆرترین بینراو