#ڤایرۆسی کۆرۆنا

بەرھەم ساڵح و مستەفا کازمی مووچەی ھەرێم تاوتوێ دەکەن

هەواڵی / 7/8/2020 160 جار بینراوە

بەرھەم ساڵح و مستەفا کازمی مووچەی ھەرێم تاوتوێ دەکەن

 

سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختدەکەنەوە لە گرنگی چارەسەركردنی كێشە داراییەكانی حکومەتی عێراق و ھەرێم و پاراستنی مافە دەستورییەكانی مووچەخۆران لە عێراق و کوردستان.
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ لە بەغدا پێشوازیكردووە لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی کۆمار کە وێنەیەکی بۆ پەرەگراف نێردراوە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆكراوە دەربارەی كۆی بارودۆخی سیاسیو ئەمنی و تەندروستی و ئابووری وڵات و جەختكراوەتەوە لە پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پاك و بێگەرد وەك پابەندبوونێک بە کارنامەی حكومەت. 
ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران، دووپاتیانکردەوە لە پێویستی راوەدونانی پاشماوەکانی تیرۆر و بەردەوامیدان بە سەرکەوتنەکانی هێزە ئەمنییەکان و پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکان و چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی لە تەواوی شارەکانی عێراقدا، ھاوکات گفتوگۆکرا لەبارەی چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا وپشتیوانیکردنی لەلایەنە تەندروستییەکان و زامنکردنی سەلامەتی و تەندروستی هاووڵاتیان، هەروەها خستنەرووی چارەسەر و ڕێوشوێنی پێویست بۆ دەربازبوون لە قەیرانی ئابووری و كەمكردنەوەی خەرجی حكومەت و زیادكردنی سەرچاوەی داھاتی دەوڵەت و چەسپاندنی بنەمای چاكسازی لە وڵاتدا.
"لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە گرنگی بەھێزکردنی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان و پێویستی چارەسەركردنی كێشەداراییەكان، بەجۆرێک مافە دەستورییەكانی سەرجەم هاووڵاتیان و مووچەخۆرانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بپارێزێت".
ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە لە ڕۆژانی داھاتوودا شاندی ھەرێم سەردانی بەغداد بکاتەوە بە مەبەستی ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر دۆسیەی نەوتو مووچەی مووچەخۆران.


زۆرترین بینراو