#ڤایرۆسی کۆرۆنا

عێراق هاوكاری‌ پزیشكی گه‌یانده‌ لوبنان

هەواڵی / 7/8/2020 103 جار بینراوە

عێراق هاوكاری‌ پزیشكی گه‌یانده‌ لوبنان
 
شه‌ن پرێس:
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئێواره‌ی‌ دوێنێ‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی‌ زۆر به‌هێز شاری‌ به‌یروتی‌ پایته‌ختی‌ لوبنانی‌ هه‌ژاند و جگه‌ له‌زیانێكی‌ زۆری‌ ماددی‌ و كاولكاریی‌ ناوچه‌كه‌, بووه‌ هۆی‌ كوژرانی‌ (138) كه‌س و برینداربوونی‌ زیاتر له‌ (4) هه‌زاری‌ دیكه‌ و بێسه‌روشوێنبوونی‌ (85) كه‌سی تر, ئه‌مڕۆ حكومه‌تی‌ عێراقی له‌ڕێگه‌ی‌ فڕۆكه‌یه‌كه‌وه‌ هاوكاری پزیشكیی‌ گه‌یانده‌ ئه‌و ووڵاته‌.
ماڵپه‌ڕی‌ (بغداد الیوم) له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌: به‌مه‌به‌ستی‌ هاوكاریی‌ برینداره‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان, ئه‌مڕۆ و له‌ڕێی فڕۆكه‌یه‌كه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك پزیشك و بڕێكی‌ زۆری‌ داووده‌رمانی‌ پزیشكی‌ له‌ به‌غدای‌ پایته‌خته‌وه‌ گه‌یه‌ندرایه‌ لوبنان.
لای‌ خۆشیه‌وه‌ (مصگفی‌ كاڤمی‌)ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق له‌ڕێگه‌ی‌ ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندیی‌ كرد به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ لوبنانه‌وه‌ و ئاماده‌یی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ بۆ هاریكاریكردنی‌ قوربانییانی‌ كاره‌ساته‌كه‌ی‌ ئه‌و ووڵاته‌ ده‌ربڕی‌.




زۆرترین بینراو