#ڤایرۆسی کۆرۆنا

بۆچی عیدەی ژنی تەڵاقدراو 90 ڕۆژە بەڵام هی ژنێک کە مێردی مردبێت 130 ڕۆژە؟

هەواڵی / 6/8/2020 943 جار بینراوە

بۆچی عیدەی ژنی تەڵاقدراو 90 ڕۆژە بەڵام هی ژنێک کە مێردی مردبێت 130 ڕۆژە؟

وەڵام:
ڕۆبەرت گلیهام پسپۆڕ لە زانستی بۆماوەزانی لە زانکۆی ئالبێرت ئاینشتاین موسوڵمان بونی خۆی ڕاگەیاند کاتێک ئەو ڕاستیە زانستیەی بۆ ڕون بۆیەوە کە دەقاو دەقە لەگەڵ اعجازی علمی لە قورئاندا کە باسی دیاریکردنی عیدەی ژنی تەڵاقدراو دەکات کە 3 مانگە کە ئەمەش زانایانی سەرسامکرد کاتێک لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایان کرد کە شتێک هەیە لە پێکهاتەی تۆوی پیاودا کە پێی دەڵێن (شوێنەواری ئاوی پیاو)  کە لە شلەی پیاودا 62 پڕۆتین هەیە کە ئەم پڕۆتینانە لە پیاوێکەوە بۆ یەکێکی تر جیاوازن هەروەکو چۆن پەنجەمۆری هەر مرۆڤێک لە یەکێکی تر جیاوازە .واتە هەر پیاوێک پاسۆردێکی تایبەتی هەیە.
وە لاشەی ئافرەتیش وەکو کۆمپیوتەر وایە و پاسۆردی ئەو پیاوە خەزن دەکات کە دەچێتە لای .جا هەرکاتێک ئەو ئافرەتە دوای تەڵاق ڕاستەخۆ چوە لای پیاوێکی تر ئەوا وەکو ئەوە وایە کە ئەو کۆمپیوتەرە توشی ڤایرۆس بوبێت و ئەگەری توشبونی بە چەندین نەخۆشی هەیە.


 وە لە ڕوی زانستیەوە سەلمێنراوە کە یەکەم حەیزی دوای تەڵاق  32% ﺇبۆ 35% ﻭە حەیزی دوەم 67% بۆ 72% لە شوێنەواری پیاو لە لاشەی ئافرەتەکە لادەبات وە حەیزی سێهەم   99. 9% لەو شوێنەوارە لا دەبات و ئەو کاتەش ڕەحمی ئافرەتەکە پاک دەبێتەوە و ئامادەی هاوسەرگیری دەبێت لەگەڵ پیاوێکی تردا بەبێئەوەی ئازاری پێبگات و توشی نەخۆشی ببێت.


 بۆیە ئەو ئافرەتانەی لەشفرۆشی و زینا دەکەن توشی نەخۆشی زۆر پیسی وەکو ئایدز و ئەوانی تر دەبن بەهۆی تێکەڵبوونی تۆوی زیاتر لە پیاوێک لە ڕەحمیاندا و کاریگەری شوێنەوارەکانی هەریەکەیان!
بەڵام ئەو ژنەی کە مێردی دەمرێت ئەوا پێویستی بە کاتی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی کە شوێنەواری ئاوی پیاوەکەی نەمێنێت چونکە دڵتەنگبونی بۆ پیاوەکەی وادەکات کە کاتی زیاتری پێویست بێت بۆیە خوای گەورە بۆ ئەویان عیدەی 4 مانگ و 10 ڕۆژی داناوە.
وە ئەم ڕاستیە وای لەم زانایە کرد کە لێکۆڵینەوەیەک بکات لەسەر ژنانی موسوڵمان تا بۆی دەرکەوێت کە هەر ژنێک تەنها شوێنەواری ئاوی پیاوەکەی خۆی لەسەرە!
 وە لەهەمان کاتدا لێکۆڵینەوەیەکی تری کرد لەسەر ژنانێکی تری نا موسوڵمان وە بۆی دەرکەوت کە ئەوان شوێنەواری ئاوی دو تا سێ پیاویان لە سەرە!!!


وە ئەوەی کە زۆر داچڵەکێنەر بو بۆ ئەو زانایە ئەوەبو کە کاتێک ئەو شیکاریەی بۆ ژنەکەی خۆی کرد بۆی دەرکەوت کە شوێنەواری 3 پیاوی لەسەرە ئەمەش واتای ئەوەیە کە ژنەکەی خیانەتی لێکردوە!!
 تا کارگەیشتە ئەوەی کە بۆی دەرکەوت کە لە 3 مناڵەکەی تەنها یەکیان هی خۆیەتی !!


 وە لەسەر ئەو بنچینەیە بۆی دەرکەوت کە تاکە دین کە زەمانەتی سەلامەتی و پاکیەتی ئافرەت و تۆکمەیی کۆمەڵگا دەکات دینی ئیسلامە.
وە ئافرەتی موسوڵمان پاکترین ئافرەتە لەسەر ڕوی زەوی!


ﺳﺒﺤﺎﻥ ﺍﻟﻠﻪ . والحمد لله علی نعمة الايمان و الاسلام.


 وە ڕاستی فەرمو خوای گەورە : «ﺳَﻨُﺮِﻳﻬِﻢْ ﺁﻳَﺎﺗِﻨَﺎ ﻓِﻲ ﺍﻵﻓَﺎﻕِ ﻭَﻓِﻲ ﺃَﻧْﻔُﺴِﻬِﻢْ ﺣَﺘَّﻰ ﻳَﺘَﺒَﻴَّﻦَ ﻟَﻬُﻢْ ﺃَﻧَّﻪُ ﺍﻟْﺤَﻖُّ ﺃَﻭَﻟَﻢْ ﻳَﻜْﻒِ ﺑِﺮَﺑِّﻚَ ﺃَﻧَّﻪُ ﻋَﻠَﻰ ﻛُﻞِّ ﺷَﻲْﺀٍ شهيد.»
ئا: عثمان على

زۆرترین بینراو