#ڤایرۆسی کۆرۆنا

گەورەترین نوێژی جەنازە لەمێژوودا ‎لەسەردەمی سوڵتان سلێمان قانونیدا

هەواڵی / 5/8/2020 211 جار بینراوە

گەورەترین نوێژی جەنازە لەمێژوودا ‎لەسەردەمی سوڵتان سلێمان قانونیدا

مەلا احمدی قامیش
‎كە سوڵتان شەو درەنگانێك بەیەكێك لە پاسەوانە نزیكەكانی ووت ئەسپێكم بۆ زێن بكەو وەرە بابەنهێنی بچینە دەرەوە بۆ ناو خەڵكی ڕۆشتن و زۆر گەڕان ڕێیان كەوت لە لاشەی پیاوێكی مردوو كە كەسێك ڕای دەكێشا هەتا لەقەراغی جادەكە دووری بخاتەوەو بەرەو دارەكانی كەنار لەسەر جادەكە لایبات سوڵتان پرسی ئەوە كێیە ئەو مردووە كابرا وەڵامی دایەوە ئەوە كابرایەكی سەرخۆشی زانییە جگە لە تەنیا ژنێكی خۆی كەسی نی یە بینێژێت و خەڵكیش لەبەر ئەوكردارانەی پێیان ڕەوا نی یە بینێژن
‎سوڵتان توڕە بوو ووتی باشە ئایا ئومەتی محمد نی یە هەڵیدەگرێت و بەرەو ماڵەكەی ڕۆشت  هەتا هاوسەرەكەی بدوێنێت
‎دەبینێت هاوسەرەكەی زۆۆۆۆر بە كوڵ دەگری سوڵتان دەمووچاوی خۆی داپۆشیوەو ژنەكەی نازانێت ئەمە سوڵتانە پێی دەڵێت بۆوا دەگریت دەڵێت هاوسەرەكەم وەفاتی كردووە  سوڵتان دەڵێ تۆ دەتزانی هاوسەرەكەت زیناكەرو هەمیشە سەكران بووە
‎دەڵێت هاوسەرەكەم منداڵی نەدەبوو لە عیشقیدا بۆ منداڵ هەمیشە دەڕۆشت بۆ ئەو جێگایانەی شەرابی لێدەفرۆشرا و چەند گۆزەیەك شەرابی دەكڕی و دەیهێنایەوە ماڵەوەو دەیڕشت و دەیووت الحمدللە كەمێك خراپەم دورخستەوە لە منداڵی موسڵمانان و كەمێك حرامم كەمتركردەوە لە ئومەتی محمد
‎جارجارێكیش دەچووە جێگای لەشفرۆشان و پارەی ڕۆژانەیەكی دەدایە سۆزانییەك و دەیووت بەشەرتێك بڕۆیتەوە ماڵەوە ئەوكارەشی دەكرد دەیووت الحمدللە خراپەیەكم كەمكردەوە لە ڕووی منداڵی موسڵماناندا
‎من هەمیشە پێمدەووت تۆ كەمردیت لە گۆڕستانی موسڵمانان دا ناتنێژن خەڵكی شتەشاراوەكان نابینن و حوكم لەسەر ڕوواڵەت دەدەن دواییش بەرد بارانت دەكەن
‎ئەو هەمیشە پێدەكەنی و دەیووە ان شااللە سوڵتان خۆی نوێژم لەسەر دەكات
‎ئەوەتا ئێستا كەس بەدەمیەوە نایەت تەرمەكەشی بنێژن
‎سوڵتان دەست دەكات بە گریان و دەڵێت واللە ئەو ڕاستی كرد بەخوا من سوڵتانم و دەبێت بەئەركی خۆم هەستم خۆی دەیبات و دەیشۆرێت و كفنی دەكات و ئەمر دەكات هەرهەموو سوپاو خەڵكی ئامادەی نوێژی جەنازە بن
‎ئێمە بەدرێژایی تەمەنمان خەریكی حوكمدانی خەڵكین و ناتوانین بێ حاكمی بژین

زۆرترین بینراو