#ڤایرۆسی کۆرۆنا

ئەو ئاژەڵانەى دروستە گۆشتی بخورێت ، و ئەوانەش کەدروست نی یە گۆشتیان بخورێت

هەواڵی / 5/8/2020 509 جار بینراوە

ئەو ئاژەڵانەى دروستە گۆشتی بخورێت ، و ئەوانەش کەدروست نی یە گۆشتیان بخورێت

 
پرسیار: ئەو ئاژەڵ و باڵندانە کامانەن کە دروستە گۆشتیان بخورێت ؟ وە ئەوانەش کامانەن کە دروست نیە گۆشتیان بخورێت؟
الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على خاتم النبيين، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له، وأشهد أن محمداً عبده ورسوله، أما بعد:
پێشەکی:
بەتەئکید ئیسلام پێ داگری کردووە لەسەر خواردنی شتی حەڵاڵ ، و وریایی داوە لەخواردنی شتی حەرام ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ وَاشْكُرُوا لِلَّهِ إِنْ كُنتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ}[البقرة:172].
واتە: ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ بخۆن له‌و ڕزقه‌ پاك و حه‌ڵاڵ و به‌تام و چێژانه‌ی كه‌ پێمان به‌خشیوون ، وه‌ شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن له‌سه‌ری ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن واته‌: گوێ مه‌ده‌ن به‌وه‌ی كه‌ كافران هه‌ندێك شت حه‌رام ئه‌كه‌ن. 
جا لەبەر ئەوەی پاکی وچاکی خواردن کاریگەری هەیە لەسەر خو و ڕەوشت و هەڵسوکەوتی مرۆڤ وقەبوڵ بوونی دوعا وعیبادەتەکانی ، بەپێچەوانەی خواردنی پیس وحەرام کەپێچەوانەی ئەوەیە ، ویستم قسە لەسەر جۆرەکانی ئاژەڵ بکەم ئەوەی کە لەنێو خەڵکدا مەشهورە ، ئەوەی کە حەڵاڵە و ئەوەشی کەحەرامە ، بەئومێدی ئەوەی بەرچاو ڕوون بن لەم بوارەدا .
     وە بۆ ئەوەی ئەم بابەتە بەجوانی بخەینە ڕوو و پەی بەهەموو لایەنەکانی ببەین ، سەرەتا ئەو قاعیدە ویاسا گشت گیرانە باس دەکەین کە لەقسەی زانایان هەڵهێنجراوە ، و دەبێتە هۆکاری زانینی حوکمی خواردنی ئەم ئاژەڵانە ، ئەمە دوای خوێندنەوەم بۆ کتابی (سُبل السلام)،وبەشی (خواردەمەنی) ، وەهەروەها کتابی (الأطعمة)ـی  دكتور صالح الفوزان ، لەگەڵ گەڕانەوە بۆ هەندێ کتابی فیقهی تر وشەرحی فەرموودەکان و جگە لەوانیش. 
پازدە یاسا و قاعیدە بۆ زانینی ئەحکامی تایبەت بە ئاژەڵان :
قاعیدەی یەکەم : خواردنی شتی پاک کاریگەری هەیە لەسەر دەروون وجەستە ، وخواردنی شتی پیس وحەرامیش کاریگەری وشوێنەواری خراپی هەیە لەسەر عەقڵ ودەروون و جەستە و ڕەوشت ، ئەو شتە پاکانەی کە ئیسلام حەڵاڵی کردووە ئەو خواردنانەیە کەسوود بەخشن.
وە خواردنی حەڵاڵ و پاک شوێنەواریەکی گەورەی هەیە لەسەر دڵ و وەڵامدانەوەی پاڕانەوە وقەبوڵ بوونی عیبادەت  هەروەک خواردنی حەرامە بەپێچەوانەوەیەتی.
خوای پەروەردگار لەبارەی جولەکەوە فەرموویەتی: {أُوْلَئِكَ الَّذِينَ لَمْ يُرِدِ اللَّهُ أَنْ يُطَهِّرَ قُلُوبَهُمْ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ * سَمَّاعُونَ لِلْكَذِبِ أَكَّالُونَ لِلسُّحْتِ}[المائدة41 :42]،
واتە: ئه‌مانه‌ خوای گه‌وره‌ نه‌یوویست دڵیان پاك بكاته‌وه‌ له‌ كوفرو شیرك و نیفاق هه‌روه‌كو چۆن دڵی صه‌حابه‌ باوه‌ڕداره‌كانی پاك كرده‌وه‌ ، ئه‌مانه‌ له‌ دونیادا خوای گه‌وره‌ سه‌رشۆڕیان ئه‌كات ، له‌ ڕۆژی قیامه‌تیش خوای گه‌وره‌ سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌ی بۆ داناون. 
ئه‌مانه‌ دیسان گوێ ئه‌گرن له‌ درۆی گه‌وره‌كانیان ، وه‌ ماڵی حه‌رام ئه‌خۆن ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ ڕه‌شوه‌و به‌رتیل بێ یان هه‌ر جۆره‌ حه‌رامێك بێت لێی ناگه‌ڕێنه‌وه‌.
جا هەرکەسێک ئەوە سیفەتی بێت چۆن خودا دڵی پاک دەکاتەوە ، و وڵامی پاڕانەوەکانی دەداتەوە؟.
پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: (إِنَّ اللهَ طَيِّبٌ لَا يَقْبَلُ إِلَّا طَيِّبًا،... ثُمَّ ذَكَرَ الرَّجُلَ يُطِيلُ السَّفَرَ أَشْعَثَ أَغْبَرَ، يَمُدُّ يَدَيْهِ إِلَى السَّمَاءِ، يَا رَبِّ، يَا رَبِّ، وَمَطْعَمُهُ حَرَامٌ، وَمَشْرَبُهُ حَرَامٌ، وَمَلْبَسُهُ حَرَامٌ، وَغُذِيَ بِالْحَرَامِ، فَأَنَّى يُسْتَجَابُ لِذَلِكَ؟)([1]).
واتە: به‌ڕاستى خوا پاكه‌ و پاكيش نه‌بێت قه‌بوڵى ناكات ، ... پاشان باسى پياوێكى كرد كه‌ سه‌فه‌رێكى دور و درێژ ده‌كات و سه‌ر و ريشى تێكچووه‌ و تۆزاوييه‌ و هه‌ردوو ده‌ستى درێژ كردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئاسمان و ده‌ڵێت : ئه‌ى په‌روه‌ردگار ئه‌ى په‌روه‌ردگار ، به‌ڵام خواردنى حه‌رامه‌ و خواردنه‌وه‌شى حه‌رامه‌ و پۆشاكيشى حه‌رامه‌ و به‌ حه‌راميش په‌روه‌رده‌ كراوه‌ و تێركراوه‌ ئيتر له‌ كوێ و چۆن وه‌ڵامى كه‌سى وا ده‌درێته‌وه‌ و دوعاى گيرا ده‌بێت ؟!
مرۆڤی باوەڕدار سوورە لەسەر ئەوەی خواردنی پاک وحەڵاڵ بخوات چونکە دەزانێت شوێنەواری چاکی هەیە بەسەر دەروون وجەستەوە ، ودوور دەکەوێتەوە لەحەرام لەبەر زیانە خراپەکانی ، ڕەشوە وبەرتیل وەرناگرێت ، وغەش ناکات ، ودزی لەخەڵک ناکات ، وحەرام ناخوات چونکە ئەمانە کاریگەریان دەبێت لەسەر ژیان ودینداری . 
قاعیدەی دووەم: ئەسڵ لەئاژەڵاندا ئەوەیە دروستە بخورێت مەگەر بەڵگەیەکی تایبەت هەبێت وحەرامی بکات ، ئەمە بۆچوونی جمهوری زانایانە. 
وە ئەمەش بۆچوونی ڕاست ودروسته ، لەبەر ئەم بەڵگانەی لای خوارەوە:
أ- خوای پەروەردگار فەروویەتی: {هُوَ الَّذِي خَلَقَ لَكُمْ مَا فِي الأَرْضِ جَمِيعًا}[البقرة:29] ، 
واتە:خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ هه‌رچی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی هه‌یه‌ بۆ سوودو به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌ی دروست كردووه‌.
حەتمەن خودا منەت ناکات تەنها بەشتێک نەبێت کە حەڵاڵە و دروستە.
ب- وەهەروەها فەروویەتی : {وَمَا لَكُمْ أَلَّا تَأْكُلُوا مِمَّا ذُكِرَ اسْمُ اللَّهِ عَلَيْهِ وَقَدْ فَصَّلَ لَكُمْ مَا حَرَّمَ عَلَيْكُمْ إِلَّا مَا اضْطُرِرْتُمْ إِلَيْهِ}[الأنعام:119]،
واته: ئه‌وه‌ چیتانه‌ بۆ خواردنێك ناخۆن كه‌ ناوی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هێنراوه‌ له‌ كاتى سه‌ربڕیندا؟ چی ڕێگری ئێوه‌ ئه‌كات كه‌ بیخۆن؟ ، له‌ كاتێك ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ حه‌رامی كردبوو له‌سه‌رتان هه‌مووی به‌درێژی بۆ باسكردن ، ته‌نها له‌ كاتی ناچاریدا ئه‌وه‌ی كه‌ حه‌رامیشه‌ بۆتان حه‌ڵاڵ ئه‌بێ .
خوای پەروەردگار سەرزەنشتی کردوون لەوەی وازیان هێناوە لەخواردنی ئەو ئاژەڵەی کە ناوی خودای لەسەر هێنراوە ، بێگومان ئەمەش بەڵگەی حەڵاڵیەتییه ، خۆ ئەگەر حەرام بوایە ئەوا سەرزەنشتی نەدەکردن لەسەر نەخواردنی ، وئەسڵ لەشتەکاندا ئەوەیە دروست و موباحە ، خوا بەدوور ودرێژی شتە حەرامەکانی دەست نیشان کردووە ، بۆیە هەر شتێک خودا ڕوونی نەکردبێتەوە حەرامە ئەوا حەرام نی یە.
ج- لەفەرموودەیە ( المتفق عليه )ـدا هاتووە: (إِنَّ أَعْظَمَ المُسْلِمِينَ جُرْمًا، مَنْ سَأَلَ عَنْ شَيْءٍ لَمْ يُحَرَّمْ، فَحُرِّمَ مِنْ أَجْلِ مَسْأَلَتِهِ)([2]).
واتە: یەکێک لەو کەسانەی کە لەموسوڵمانان کە گەورەترین جەریمەی ئەنجام داوە ئەوەیە ، پرسیار لەشتێک بکات کەحەرام نەکرابێت ، وبەهۆی پرسیارەکەی ئەوەوە حەرام کرابێت.
بەڵگەکە لەو ڕووەوەیە: شت حەرام ناکرێت مەگەر بەڵگەیەکی تایبەتی لەسەر بێت ، گەرنا ئەسڵ لەشتەکاندا ئەوەیە حەڵاڵ وموباحە.
 ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت: (فالأصلُ في جميع الأعيان الموجودة على اختلاف أصنافها وتباين أوصافها أن تكون حلالاً مطلقاً للآدميين، وأن تكون طاهرةً لا يحرم عليهم ملابستها ومباشرتها)([3]).
واتە: ئەسڵ لەهەموو ئەو شتانەی کەهەن بەجیاوازی هەموو جۆرەکان وجودای سیافاتەکانیانەوە بەڕەهایی حەڵاڵە بۆ مرۆڤەکان ، وپاکه و حەرام نی یە لەبەری بکەن ودەستی پێوە بدەن .


وەهەندێک لەنموونەی ئەو ئاژەڵانەی کەدروستە لەسەر بنەمای ئەو قاعیدەیەیی ئاماژەمان پێ دا ئەمانەیە:
مراوی بەهەموو جۆرەکانیەوە ، بزن مژ بەهەموو جۆرەکانیەوە ، تاوس وبەتریق وبەغبەغا وکۆتر بەهەموو جۆرەکانیەوە ، نەعامە ویەربوع( وەک مشک وایە بەڵام دەستەکانی زۆر کورتن) ، وزەڕافە وسەنجاب (کە وەک یەربوع وایە) ، وکەنغەڕ ، وسوچەڕ وکیسەڵ وسوحیلە کەوەک بزن مژ وایە ، وفیل ، وجگە لەمانەش .


وە لەو ئاژەڵانەی کەدەقی شەرعی هاتووە لەبارەی دروستیانەوە ، وەک:
1- ئەسپ ، دروستە بخورێت لەبەر ئەم فەرموودەی کەجابر خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: (نَهَى النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَوْمَ خَيْبَرَ عَنْ لُحُومِ الحُمُرِ، وَرَخَّصَ فِي لُحُومِ الخَيْلِ)([4]).
واتە: لەڕۆژی خەیبەردا پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ڕێگری کرد لەخواردنی گۆشتی گوێدرێژ ، وڕوخسەتی دا بەخواردنی گۆشتی ئەسپ . 
وە لەبەر ئەم فەرموودەی کەئەسما خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: (نَحَرْنَا فَرَسًا عَلَى عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَأَكَلْنَاهُ)([5]).
لەسەردەمی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دا ئەسپێکمان سەر بڕی وخواردمان .
2- ئەو ئاژەڵانەی کەپێیان دەوترێت( بهيمة الأنعام ): کەبریتین لە: وشتر  بەهەموو جۆرەکانیەوە ، و مانگا بەهەموو جۆرەکانیەوە ، وبزن بەهەموو جۆرەکانیەوە ، ومەڕ بەهەموو جۆرەکانیەوە.
خوای پەروەردگار فەرموویەتی : {أُحِلَّتْ لَكُمْ بَهِيمَةُ الأَنْعَامِ}[المائدة:1].
واتە: خوای گه‌وره‌ هه‌موو ئاژه‌ڵانی بۆتان حه‌ڵاڵ كردووه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ئێستا باس ئه‌كرێ له‌سه‌رتان حه‌رام كراوه‌، (ئه‌نعام): به‌ وشترو مانگاو مه‌ڕو بزن ئه‌ووترێ.
3- کەروێشک ، دروستە بخوورێت لەبەر ئەم فەرموودەی کە ئەنەس خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: (أَنْفَجْنَا أَرْنَبًا وَنَحْنُ بِمَرِّ الظَّهْرَانِ، فَأَخَذْتُهَا فَجِئْتُ بِهَا إِلَى أَبِي طَلْحَةَ، " فَذَبَحَهَا فَبَعَثَ بِوَرِكَيْهَا - أَوْ قَالَ: بِفَخِذَيْهَا - إِلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَبِلَهَا)([6]).
واتە: کەروێشکێکمان هەڵسان وئێمە لەدۆڵی زەهرانەدا تێپەڕ دەبووین ، جا گرتم وهێنام بۆلای ئەبو تەڵحە ، وسەری بڕی گوڵمەکانی یاخود ڕانەکانی نارد بۆ پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەویش وەری گرت وقەبوڵی کرد.
4- ماسی و کولە بەهەموو جۆرەکانیەوە زیندوو بێت یاخود مردوو ، لەبەر ئەم فەرموودەیه: (أُحِلَّتْ لَنَا مَيْتَتَانِ، وَدَمَانِ. فَأَمَّا الْمَيْتَتَانِ: فَالْحُوتُ وَالْجَرَادُ، وَأَمَّا الدَّمَانِ: فَالْكَبِدُ وَالطِّحَالُ)([7]).
واتە: دوو جۆر مردارەوەبوو ، و دوو خوێنمان بۆ حەڵاڵ کراوە:
بەنیسبەت دوو مردارەوە بووەکەوە: ماسی وکولەیە ، ودوو خوێنکەش : جگەر وسپڵە. 
5- گوێدرێژی کێوی ، لەبەر ئەو فەرموودەیەیەیی کەبوخاری وموسلیم لە ئەبو قەتادەوە ڕیاویەتیان کردووە ، کەئەو گوێدرێژێکی کێوی لەڕێگای مەکەدا بینیوە وکوشتوویەتی وهەندێ لەهاوەڵانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لێیان خواردووە ، وهەندێکی تریان لێیان نەخواردووە ، چونکە ئەوان لەئیحرام دا بوون ، دواتر هاتن بۆ لای پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەویش پێیانی فەرموو: (إِنَّمَا هِيَ طُعْمَةٌ أَطْعَمَكُمُوهَا اللَّهُ)([8]).
واتە: ئەوە خواردنکە خودا پێی بەخشیون.
6- مریشک بەهەموو جۆرەکانیەوە لەبەر ئەم فەرموودەی کەئەبو موسا خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: (رَأَيْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَأْكُلُ دَجَاجًا)([9]).
واتە: پێغەمبەرم صلى الله عليه وسلم بینی مریشکی دەخوارد.
7-  بزن مژ ،  دروستە گۆشتی بخورێت ، لەبەر ئەم فەرموودەی کەعبداللەی کوڕی عەباس خوا لێیان ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: بە پێغەمبەری خویان صلى الله عليه وسلم گوت : ئایە ئەوا حەرامە ، واتە: بزن مژ ؟ ئەویش فەرمووی: (لاَ، وَلَكِنْ لَمْ يَكُنْ بِأَرْضِ قَوْمِي، فَأَجِدُنِي أَعَافُهُ)([10]).
واتە: نەخێر ، بەڵام لەمەنتقەی ئێمەدا نی یە ، بۆیه دەمبینن من خۆمی لێ بەدوور دەگرم .
8- کەمتیار ، دروستە گۆشتی بخورێت ، لەبەر ئەم فەرموودەی کەعبدالرحمن کوڕی ئەبو عەمار خوا لێیان ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: (قُلْتُ لِجَابِرٍ: الضَّبُعُ صَيْدٌ هِيَ؟ قَالَ: نَعَمْ، قَالَ: قُلْتُ: آكُلُهَا؟ قَالَ: نَعَمْ، قَالَ: قُلْتُ لَهُ: أَقَالَهُ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ؟ قَالَ: نَعَمْ)([11])،
واتە: بەجابرم گوت: کەمتیارە نێچیرە ؟
گوتی: بەڵێ ، ودەڵێت: گوتم: بیخۆم ؟ گوتی: بەڵێ ، ودەڵێت: پێم گوت: ئایا پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەمەی فەرمووە ؟  گوتی: بەڵێ.
وە هەریەک لە شافعی ، وئەحمەد وجگە لەمانیش بەدروستی دەزانن گۆشتی کەمتیار بخورێت ؛ لەبەر ئەو فەرموودانەی کەهاتوون لەبارەی دروستیەوە  .


وە هەندێک لەوئاژەڵانەی کەدەقی شەرعی هاتووە لەبارەی حەرامیەتیانەوە ، وەک: 
1- هێستر : کەبریتی یە لەو ئاژەڵەی کە لەگوێدرێژ وئەسپ دەبێت ، ودروست نی یە گۆشتی بخورێت ، لەبەر ئەم فەرموودەی کەجابر خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: (ذَبَحْنَا يَوْمَ خَيْبَرَ الْخَيْلَ، وَالْبِغَالَ، وَالْحَمِيرَ، فَنَهَانَا رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنِ الْبِغَالِ، وَالْحَمِيرِ، وَلَمْ يَنْهَنَا عَنِ الْخَيْلِ)([12]).
واتە: لەڕۆژی خەیبەردا ئەسپ، وهێستر ، وگوێدرێژمان سەر بڕی ، پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ڕێگری لێ کردین لەهێستر ، وگوێدرێژ ، وڕێگری لێ نەکردین لەئەسپ .
2- گوێدرێژی ماڵی: دروست نی یە بخورێت لەبەر ئەو فەرموودەیەیی جابر کەپێشتر ئاماژەمان پێ دا .
3- بەراز ، حەرامە گۆشتی بەراز بخورێت ، بەبەڵگەی ئەم ئایەتە پیرۆزە: {حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنزِيرِ }[المائدة:3].
ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌سه‌رتان حه‌رامه‌ مرداره‌وه‌ بووه‌ ته‌نها ماسی و كولله‌ نه‌بێت ، وه‌ خوێن له‌سه‌رتان حه‌رامه‌ كه‌ بیخۆن ته‌نها جه‌رگ و سپڵ نه‌بێت ، وه‌ گۆشتی به‌راز به‌هه‌موو شێوازێك حه‌رامه‌ .
قاعیدەی سێیەم: هەموو ئاژەڵێکی پاک حەڵاڵە ، وهەموو ئاژەڵێکی پیس حەرامە.
بەڵگەش ئەم ئایەتە گشت گیرە: {وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ}[الأعراف:157].
واته: هه‌موو شتێكى پاك و به‌تام و چێژو به‌له‌زه‌تیان بۆ حه‌ڵاڵ ئه‌كات، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌نو ئیسرائیل كاتی خۆی له‌ خۆیانیان حه‌رام كردبوو ، وه‌ هه‌موو شتێكى پیسیان لێ حه‌رام ئه‌كات.
جا پاکی حەیوان لەپیسیەکانی جودا دەکرێتەوە: بەسیفاتەکانی وئەوەی دەیخوات ، بێگومان هەر شتێک کەخودا حەرامی کردبێت یاخود فەرمووبێتی پیسە ئەوا پیسە و زیان بەخشە بۆ دین وجەستە.
بەڵام لێرەدا کێشەیەک دەمێنێت ئەویش ئەو ئاژەڵانەیه کەبەڵگە نەهاتووە لەبارەی حەڵال یاخود حەرامی و یاخود پیسیانەوە: 
جا بۆچوونی دروست ئەوەیە حەڵاڵیەتی شوێن پاکیەتی دەکەوێت ، وحەرامیش شوێن پیسی وزیان بەخشی دەكەوێت نەک ئەوەی خەڵک حەزیان پێیەتی ؛ چونکە خەڵک هەندێ جار حەزیان بەشتێکە وچێژی لێ دەبینن لەکاتێکدا ژەهراویە یاخود مردارەوە بووە ، وهەندێ جار بێزیان لەهەندێ شت دێتەوە کەسود بەخشە بۆیان ، بۆیە هەر ئاژەڵێک پاک بێت وسوود بەخش بێت ئەوا خواردنی حەڵاڵە بەمەرجێک بەڵگە نەهاتبێت لەبارەی حەرامیەتیەوە ، وهەموو جۆرە ئاژەڵێک پیس بێت وزیان بەخش ئەوا حەرامە چونکە لەشتە پیسەکاتە.


وەهەندێ لە نموونەی ئەو ئاژەڵانەی کەپیس وخواردنیان زیان بەخشە:
1- کرم ئەوەی کەشتی پیس دەخوات ئەو شتانەی کەزیان بەجەستە دەگەیەنن.
2- مێش ، چونکە دەرکەوتووە زیان بەلاشەی مرۆڤ دەگەیەنێت.
3- مەیموون ، دروست نی یە گۆشتی بخورێت لەبەر پیسیەتیەکەی،  ابن عبد البر دەڵێت: ( لا أعلمُ بين علماء المسلمين خلافاً أنَّ القرد لا يؤكل)([13]).
واتە: هیچ خیلافێک نازانم لەنێوان زانایاندا لەوەدا کەگۆشتی مەیموون ناخورێت .
قاعیدەی چوارەم: هیچ پەیوەندیەک لەنێوان حەرام بوونی شتەکان و ئەو شتانەدا نی یە کەعەرەب بەپیسی دەزانن ، واتە: مەڕج نی یە هەر شتێک عەرەب بەپیسی بزانێت حەرام بێت.
 ابن تيمية دەڵێت: (مەبەست بەپاک ئەوە نی یە کەهەندێک لەگەلان پێیان خۆشە وچێژی لێ دەبینن وەک عەرەب ، و نە ئەو شتەشە لەسەری ڕاهاتوون ، گەر ئەو کەسانە لەسەر شتێک ڕانەهاتبێتن مانای ئەوە نی یە خودا حەرامی بکات لەسەر هەموو موسوڵمانان ، عەرەب ڕاهاتبوون لەسەر خواردنی خوێن ومردارەوەبوو کەچی خودا حەرامی کرد ، لەسەحیحی بوخاری وموسلیم دا هاتووە : گۆشتی بزن مژیان خستە پێش پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەویش دەستی لێ هەڵگرت ولێی نەخوارد پێی گوترا : ئایا ئەوە حەرامە ؟ 
فەرمووی : (لا، ولكنه لم يكن بأرض قومي فأجدني أعافه) واتە: نەخێر ، بەڵام ئەم جۆرە حەیوانە لەوڵاتی ئێمەدا نی یە وبۆیە دەم بینن خۆمی لێ دەپارێزم .
لێرەوە دەردەکەوێت کەحەز لێ نەبوونی قورەیش وجگە لەوانیش لەخواردنێک وا ناکات ئەو خواردنە حەرام بێت لەسەر باوەڕداران ، وەهەروەها پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم وهاوەڵەکانی هیچ شتێکیان بەحەرام نەزانیوە کەعەرەب حەزی لێ نەبووبێت)([14]).
قاعیدەی پێنجەم: هەموو کەڵپەدارێکی دوژمنکار لەئاژەڵان حەرامە بخورێت ، ئەوەش بۆ چوونی جمهوری زانایانە وڕیوایەتێکیشە لە مالیكەوە .
لەبەر ئەو فەرموودەیەیی کەئەبو سەعلەبەی خوشەنی خوا لێ ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: (أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نَهَى عَنْ أَكْلِ كُلِّ ذِي نَابٍ مِنَ السِّبَاعِ)([15])،
 واتە: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ڕێگری کردووە لەهەموو کەڵپەدارێکی دڕندە .
جا ئەم خاوەن کەڵپانە کاتێک حەرام دەبن کەدوو وەسفیان تێدا کۆبووبێتەوە : کەڵپەیان هەبێت ، وبە کەڵپەیە ڕاو بکەن وگاز بگرن .
 ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت : (ئەوانە حەرام کراون کەدوو وەسفی تێدا هاتووەتە دی : کەڵپەی هەبێت ، وبەتەبعی خۆی دوژمنکارانە بێت ، وەک شێر وگورگ وپڵنگ ، بەڵام کەمتیار یەکێک لەو دوو وەسفەی تێدایە وئاژەڵێکی دوژمنکار نی یە)([16]).
وە هەندێ لەنموونەی ئەو ئاژەڵانەی کە کەڵپەیان هەیە ودوژمنکارن ودروست نی یە گۆشتیان بخورێت:
شێر ، وگورگ ، وپڵنگ ، وسەگ ، وەهەروەها ڕێوی ، و ورچ وپشیلە وجگە لەمانەش.
قاعیدەی شەشەم: هەموو چونجوڕکدارێک لەباڵندە حەرامە گۆشتی بخورێت ، ئەوەش بۆ چوونی جمهوری زانایانە جگە لە مالیكەکان. 
لەبەر ئەم فەرموودەیەیی کەعبداللە کوڕی عەباس خوا لێیان ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: (نَهَى رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ كُلِّ ذِي نَابٍ مِنَ السِّبَاعِ، وَعَنْ كُلِّ ذِي مِخْلَبٍ مِنَ الطَّيْرِ)([17]).
واتە: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ڕێگری کردووە لەهەموو ئاژەڵێکی کەڵپەدار لەدڕندەکان ، وهەموو باڵندەیەکی چونجوڕکدار .
لێرەدا لەمەبەست چونجوڕکدار ئەوەیە ڕاوی پێ بکات وباڵندەو شتی تری پێ ڕاو بکات.
بەنموونە : باز ، وقوش ، و کونەپەپو وجگە لەمانەش.
قاعیدەی حەوتەم: هەموو ئەو شتانەی فەرمان کراوە بەکوشتنیان حەرامن لەسەر بۆچوونی دروست.
هەر شتێک کە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ڕێگەی بەکوشتنی دابێت بەبێ سەربڕینی شەرعی ئەوا حەرامە بخورێت ، چونکە گەر خواردنی سوودی هەبوایە ڕێگەی نەدادا لەنێو ببرێت.
ئیمامی نەوەوی دەڵێت : ( ئەو شتەی کەفەرمان کراوە بەکوشتنی ئەوا خواردنی حەرامە )([18]).
جا ئەم قاعیدەیە ئیجتهادیە وبەڵگەی لەسەر نی یە ، هەر بۆیە زانایان تیایدا ناکۆکن.


وە لە نموونەی ئەو گیانلەبەرانەی کەفەرمانمان پێ کراوە بەکوشتنیان:
1- لەسەحیحی بوخاری وموسلیم دا هاتووە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: (خَمْسٌ فَوَاسِقُ، يُقْتَلْنَ فِي الحَرَمِ: الفَأْرَةُ، وَالعَقْرَبُ، وَالحُدَيَّا، وَالغُرَابُ، وَالكَلْبُ العَقُورُ)([19])، والحُدَيَّا: طائر من الجوارح.
واتە: پێنج شت لەفاسقەکانن ولەکەعبەی پیرزۆدا دەکوژرێن : مشک ، و دووپشک ، و باز ، قەلەڕەش ، سەگی هار .
فەواسیق لەفیسقەوە هاتووە وبەمانای دەرچوون لەفەرمان وبەزاندنی سنوور دێت ، جا بۆیە ناوی ئەم گیانلەبەرانە نراوە بەفاسق چونکە زیان بەخشن.
2- بناتُ عِرس: کەجۆرێکە لە مشک ، و ئەمیش لەفەواسیقە.
3- مار بەهەموو جۆرەکانیەوە لەبەر فەرموودەی: (اقْتُلُوا الحَيَّاتِ)([20]).
واتە: مارەکان بکوژن .
 ابن تيمية دەڵێت: (خواردنی مار ودووپشک حەرامە بەکۆدەنگی هەموو موسوڵمانان)([21]).
 4- مارمێلکە : لەبەر فەرموودەکەی عامری کوڕی سەعد ، کەلەباوکیەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: (أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ «أَمَرَ بِقَتْلِ الْوَزَغِ وَسَمَّاهُ فُوَيْسِقًا)([22]).
واتە: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمانی کرد بەکوشتنی مار مێلکەی وناوی لێنا فویەسق.
قاعیدەی هەشتەم: هەر گیانلەبەرێک کە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ڕێگری کردبێت لەکوشتنی ئەوا ـ لەسەر بۆچوونی دروست ـ حەرامە بخورێت ؛ چونکە گەر حەڵاڵ بوایە ڕێگری نەدەکرد لەکوشتنی.
خەتابی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت: (هەموو ئەو گیانلەبەرانەی کەڕێگری کراوە لەکوشتنیان لەبەر یەک لەم دوو هۆکارەیە: یان خودی خۆی حەرامە وەک مرۆڤ ، ویاخود لەبەر حەرامی گۆشتەکەیەتی وەک قوڵتە وهودهود وهاوشێوەکانیان)([23])، جا ئەم قاعیدەیەش وەک ئەوەی پێشوو ئیجتاهادیە.


وە لەنموونەی ئەو گیانلەبەرانەی کەڕێگریمان لێ کراوە لەکوشتنیان:
1- میرۆنچە ومێشەنگ وهودهود وقوڵتە :  لەبەر فەرموودەکەی عبداللەی کوڕی عەباس خوا لێیان ڕازی بێت دەڵێت: (نَهَى رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ قَتْلِ أَرْبَعٍ مِنَ الدَّوَابِّ)، وذكرها([24]).
واتە: (پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ڕێگری کردووە لەکوشتنی چوار شت ) ودواتر شتەکانی باس کردووە .
2- بۆق ، لەبەر ئەم فەرموودەیه: (نَهَى رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ قَتْلِ الضِّفْدَعِ للدَوَاءِ)([25]).
واتە: پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ڕێگری کردووە لەکوشتنی بۆق بەمەبەستی بەکار هێنان بۆدەرمان وچارەسەر.
خەتابی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت: (لەمەدا بەڵگەی ئەوە هەیە کەبۆق حەرامە بخورێت ، هەموو ئەو شتانەی کەڕێگری کراوە لەکوشتنیان گۆشتیان حەرامە)([26]).
قاعیدەی نۆیەم: هەر گیانلەبەرێک کە لەڕوباردا بژی ئەوا حەڵاڵە جا بەزیندووی بێت یاخود مردووی ئەمەش بەدەقی قورئان.
خوای پەروەردگار فەرموویەتی: {أُحِلَّ لَكُمْ صَيْدُ الْبَحْرِ وَطَعَامُهُ}[المائدة:96].
واتە: به‌ڵام ڕاوی ده‌ریاو خواردنی ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ی كه‌ ئاوین و له‌ناو ده‌ریادان بۆ ئێوه‌ حه‌ڵاڵ كراوه‌، یاخود به‌ ته‌ڕى و به‌ وشكى حه‌ڵاڵه‌، یاخود به‌ زیندوویى و به‌مردوویى حه‌ڵاڵه‌، یاخود ئه‌وه‌ى خۆتان ده‌رى بكه‌ن و ئه‌وه‌ى خۆى فڕێى بداته‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌مووى حه‌ڵاڵه‌.
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لەبارەی ڕووبارەوە فەرموویەتی: (هُوَ الطَّهُورُ مَاؤُهُ، الْحِلُّ مَيْتَتُهُ)([27]).
واتە: ئەوە ئاوەکەی پاکە ، ومردارەبووەکەشی حەڵاڵە .
جا ئایەت وفەرموودەکە بەڵگەن لەسەر ئەوەی هەموو ئەو شتانەی کەلەڕوباردا دەژین بەبێ جیاوازی حەڵاڵن ، تەنها بۆق نەبێت ، ئەوەش لەبەر ئەو فەرموودەیەیی کەپێشتر ئاماژەمان پێ دا.


وە ئەوەی کە لەڕوباردا دەژی دوو جۆرە:
(أ) جۆرێکیان تەنها لەڕوباردا دەژی وگەر دەربهێندرێت دەمرێت ، ئەوەش وەک ماسی بەهەموو جۆرەکانیەوە.
(ب) جۆرێکی تریان لەڕوبار و وشکانیشدا دەژین ، وەک تیمساح ، وقرژانگ وجگە لەمانیش.
جا هەموو ئەمانە حەڵاڵن جگە لەبۆق نەبێت ، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ڕێگری لێ کراوە لەکوشتنی هەرچەند بۆ چارەسەریش بێت ، وئەمە بۆچوونی دروستە هەروەک "النووي" لە "المجموع([28])دا دەڵێت ، وبۆچوونی مالکیەکانە ،و بۆچوونی دروست وڕاجح لای شافعیەکان ئەوەیە: هەموو جۆرە گیانلەبەرێکی دەریا وڕوبارەکان حەڵاڵن بەبێ جیاوازی ، بەڵام حەنبەلیەکان هەریەک لە: تیمساح و بۆق و ماریان جودا کردووەتەوە.
وە لەنموونەی ئەو گیانلەبەرانەی کە لەئاو و وشکانیشدا دەژین ودروستە ـ لەسەر بۆچوونی ڕاست ـ گۆشتیان بخورێت : تیمساح ، وقرژانگ وکیسەڵ ، وهەموو جۆرە ماسیەک ، وسەگی ئاوی وجگە لەمانەش.
قاعیدەی دەیەم : دروستە خواردنی هەموو جۆرە باڵندەیەکی ئاوی بەمەرجێک سەرببڕدرێت چونکە لەئاو و وشکانیشدا دەژی.
 ابن قدامة دەڵێت: ( هیچ حیلاف وجایاوازیەک لەمەدا نازانی )([29])، بەڵام زانایان لەقلەقیان جودا کردووەتەوە چونکە مار وشتی پیس دەخوات.
 النووي لە "المجموع"دا دەڵێت: (باڵندەی ئاوی وەک مراوی وقاز وهاوشێوەکانیان حەڵاڵن ، ومردارەوەبوویان حەڵاڵ نی یە بەبێ خیلاف وجیاوازی ، بەڵکو مەرجە سەر ببڕدرێن)([30]) وەهەروەها  ابن قدامة لە "المغني" دا سەربڕینى بەمەرج داناوە([31]).
قاعیدەی یازدەیەم: دروست نی یە گۆشتی ئاژەڵ یاخود باڵندەیەک بخورێت کەلاکی مرادەرەوە بووی خورادربێت تاوەکو پاک دەبێتەوە ، بەبەڵگەی ئەوەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ڕێگری کردووە لەخواردنی "الجلَّالة" واتە: ئەو ئاژەڵەی پیسی خواردووە تاوەکو پاک دەبێتەوە([32]).
وەهەروەها لەبەر ئەوەی خواردنەکەی پیسە وئەو پیسە دەگاتە گۆشتەکەی وزیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت ، بۆیە هەرشتێک لاکی مردارەوەبوو وپیسی بخوات گۆشتەکەی لەحەرام پێک دێت و دروست دەبێت ، وبەپیس ئەژمار دەکرێت.
وە لەنموونەی ئەو گیانلەبەرانەی کەدروست نی یە گۆشتیان بخورێت لەبەر ئەوەی پیسی دەخۆن:
1- ابن آوى: کەئاژەڵێکە هاوشێوەی گورگ وڕێویە ، وکەڵپەی هەیە ، وپیسە وپاک نی یە و لاکی مردارەوەبوو دەخوات.
2- قالۆنچە: ئەمە جۆرە باڵندەیەکی بچووکە وپیسی ئاژەڵ پاڵ دەنێن ودەیبات بۆهێلانەکەی ، وئەوەی جێی سەر سوڕمانە ئەوەیە بەبۆنی گوڵ دەمرێت! .
3- حیربا ، ئەمەش جۆرە گیان لەبەرێکە کەزمانێکی درێژی هەیە وتوانای گۆڕینی ڕەنگی خۆی بۆ جۆرەها ڕەنگ هەیە ، وشتی پیس وحەشەرات دەخوات.
4- الخنفساء: ئەمەش هاوشێوەی قالۆنچەیە وشتی پیس دەخوات.
5- الجَلَّالة: ئەو جۆرە ئاژەڵ وگیاندارانەیە کەشتی پیس دەخۆن هەروەک هۆکارەکەی ڕوونکراوەتەوە بەوەی: ( لأن النبي صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نَهَى عَنْ أَكْلِ الْجَلَّالَةِ وَأَلْبَانِهَا)([33])
واتە: چونکە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ڕێگری کردووە لەخواردنی جەلالە وهەروەها خواردنەوەی شیرەکەشی .
 وەلەڕیوایەتێکی تردا هاتووە: (نهى عن الجلالة أَنْ يُرْكَبَ عَلَيْهَا، أَوْ يُشْرَبَ مِنْ أَلْبَانِهَا )([34]).
واتە: ڕێگری کردووە لەجەلالە لەوەی سواری ببی ، یاخود شیرەکەی بخورێتەوە.
وە جمهوری زانایان لەسەر ئەوەن کە ئەو جەلالەیەیی کەزۆربەی  خواردنەکەی پیسیە : ئەوا گۆشتەکەی دەگۆڕێت ، بۆیە ماوەیەک سجن دەکرێت تاوەکو گومان ببرێت شوێنەواری ئەو پیسیەی پێوە نەماوە وئەوکات ـ لەسەر بۆچوونی ڕاجح ـ دەخورێت.
قاعیدەی دوازدەیەم : هەموو جۆرە حەشەراتێک حەرامه بخورێت تەنها ئەوانە نەبێت کەبەڵگە هەیە لەسەر دروستیان ؛ چونکە پیس بوون وشتی پیس وقێزەون دەخۆن وبەوە دەژین.
بەڵام کولە دروستە ؛ چونکە بەدەق جودا کراوەتەوە ، وئەوانەش کەبەشتی پیس وقێزەون ناژین .
 الشنقيطي ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە "أضواء البيان" دەڵێت: (ئا ئەم شتە پیسانە هیچ تەبیعەتێکی سەلیم بەدروستی نازانێت چ جای ئەوەی بەپاکی بزانێت وبیخوات)([35])


وە نموونەی ئەو حەشەراتانەی کەدروست نی یە بخورێن:
مێش ، وکرم ، قالۆنچه وهاوشێوەی ئەمانە.
قاعیدەی سیازدەیەم: ئەو بێچووەی لەدوو جۆر ئاژەڵ دەبێت دانەیەکیان گۆشتی بخورێت وئەوی تریان گۆشتی نەخورێت ئەوا حەرامە وگۆشتی ناخورێت .
ئەوەش وەک هێستر کەلە گوێدرێژ وماینە ، وەهەروەها ئەو بێچووەی کە لەگورگ وکەمتیار دروست دەبێت.
قاعیدەی چواردەیەم: هۆکاری حەرامی هەندێ لەگیانلەبەران هەروەک ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت:
1- یان لەبەر بوونی ڕێژەیەکەی زۆری دڕندەیی تیایدا ، چونکە خواردنی هەمان ئەو تەبیعەتە لای مرۆڤ دروست دەکات.
2- یاخود لەبەر پیسی خۆراکەکەیەتی وەک ئەوانەی کەلاکی مرددارەوەبوو دەخۆن لەباڵندە وجگە لەویش .
3- یاخود لەبەر ئەوەیە خودی خۆی پیسە وەک حەشەرات([36]).
قاعیدەی پازدەیەم: لەحاڵەتی ناچاریدا دروستە گۆشتی ئاژەڵێک بخورێت کەحەرامە بخورێت ، بەڵام دەبێ بەئەندازەی پێویست لێی بخورێت ، نەک زیاد لەپێویست.
 ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت: (حەڵاڵ بوونی بۆ کەسێک کەناچار بێت ؛ چونکە مانەوەی نەفس لەپێشترە لە لابردنی ئەو مەفسەدەیە کەخواردنی حەرامە)([37]).
ئەمە زۆرترین قاعیدە و بابەتی تایبەت بوو بە ئەحاکامی ئاژەڵان و گیانلەبەران.
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين
الشيخ:  إبراهيم بن عبد الله المزروعي

([1]) صحيح مسلم برقم (1015).
([2]) رواه البخاري برقم (7289) واللفظ له، ومسلم برقم (2358).
([3]) الفتاوى: (21/535).
([4]) رواه البخاري (5520).
([5]) متفق عليه: رواه البخاري برقم (5519) ومسلم برقم (1942).
([6]) متفق عليه: رواه البخاري برقم (5535) واللفظ له، ومسلم برقم (1953).
([7]) رواه أحمد برقم (5723)، وهو في صحيح الجامع برقم (210).
([8]) متفق عليه: رواه البخاري برقم (2914)، واللفظ له، ومسلم برقم (1196).
([9]) متفق عليه: رواه البخاري برقم (5517) ومسلم برقم (1649).
([10]) متفق عليه: رواه البخاري برقم (5391)، ومسلم برقم (1945).
([11]) رواه الترمذي برقم (1791)، وصححه الألباني في الإرواء برقم (2493).
([12]) رواه أحمد برقم (14840)، وأبو داود، وصححه الألباني في صحيح أبي داود برقم (3789).
([13]) التمهيد (1/157).
([14]) الفتاوى: (17/178).
([15]) متفق عليه: رواه البخاري برقم (5530)، ومسلم برقم (1932).
([16]) إعلام الموقعين (2/117).
([17]) رواه مسلم (13/83).
([18]) المجموع (9/22).
([19]) رواه البخاري برقم (3314)، ومسلم برقم (1198).
([20]) رواه البخاري برقم (3297) ومسلم برقم (2233).
([21]) الفتاوى (11/609).
([22]) صحيح مسلم برقم (2238).
([23]) معالم السنن (4/204).
([24]) رواه أحمد برقم (3066)، وهو في صحيح سنن أبي داود برقم (4387).
([25]) رواه أحمد برقم (16069)، وأبو داود والنسائي وغيرهما، وهو في صحيح الجامع برقم (6971).
([26]) معالم السنن (4/204).
([27]) رواه أحمد برقم (8735)، وغيره، وصححه الألباني في صحيح الجامع برقم (2877).
([28]) المجموع (9/32).
([29]) المغني (9/329).
([30]) المجموع (9/32).
([31]) المغني (11/83).
([32]) سنن أبي داود (3785)، وصححه الألباني في صحيح الجامع برقم (6855).
([33]) رواه أبو داود برقم (3785)، وهو عند الترمذي وغيره، وفي صحيح الجامع برقم (6855).
([34]) أبو داود برقم (3787)، والحاكم، وهو في صحيح الجامع برقم (6875).
([35]) أضواء البيان: (2/266).
([36]) الفتاوى (21/585).
([37]) الفتاوى (20/341).

زۆرترین بینراو