#ڤایرۆسی کۆرۆنا

ڤیدیۆ.. حەمکۆ لە بارەی تۆبەکردن و مسوڵمانبوونیەوە ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هەواڵی / 4/8/2020 645 جار بینراوە

ڤیدیۆ.. حەمکۆ لە بارەی تۆبەکردن و مسوڵمانبوونیەوە ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات


هونەرمەندی بواری کۆمیدیا حەمکۆ دەربارەی مسوڵمانبوونی و سەردانەکەی بۆ لای مەلا عەلی کەڵەک ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە، رایگەیاندووە کە باوکی مەسیحی بووە و ئەو لەسەر دینی ئیسلام پەروەردەکراوە.

حەمکۆ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەربارەی مسوڵمانبوونی کە لە زۆربەی پەیج و سایتەکان بڵاوکراوەتەوە، گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە.

سەرەتای ڤیدیۆکە پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە خەڵکی و مسوڵمانان دەکات و لەبارەی سەردانەکەی بۆلای مەلا عەلی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، ماوەیەک پێشتر سەردانی ماڵی مەلا عەلی کەڵەکی کردووە، ئەم سەردانە چەند کاردانەوەیەک لێکەوتووەتەوە کە گوایە لەسەر دەستی مامۆستا تۆبەی کردووە و حاشای لە مەسیحیەت کردووە.

حەمکۆ لەو بارەیەوە دەڵێت "باوکم مەسیحی بووە و موسلمان بووه‌ و ناوی راستیم محەمەدە، ساڵەکانی ١٩٩٧ بۆ ١٩٩٨ بۆ ماوەی حەوت بۆ هەشت ساڵ نوێژ و ڕۆژم کردووە، هەمیشە کارمکردووە بۆ مرۆڤایەتی و تێکەڵاوکردنی ڕەنگەکان و نەمانی ڕق و کینە".

دەشڵێت "لەسەر دەستی کەس تۆبە ناکەم، پێم وایە هەر کەس بیەوێت تۆبە بکات دەتوانێت لە هەر کوێ بێت ڕاستەوخۆ تۆبەی خۆی بکات، کابرایەکی خراپ نەبووم تەنیا نوێژەکانم بوو، ئەویش دەستم پێکرد، هیوادارم هەموومان بێینە سەر ڕێبازی ئیسلام و تەبای و ڕق و کینە نەهێڵین".

لە بەشێکی ڕوونکردنەوەکەیدا ئاشکرایکردووە، ئیسلام خەتم و کۆتای دینە، لەپێش جەژنەوە دەستی بە نوێژەکانی کردووە، خودا لە هەموومان گەورەترە پێویستە لە کۆتاییدا هەمووان بگەڕێنەوە سەر ڕێبازی خودا، لە کۆتاییدا دەڵێت "داوا لە گەنجەکان دەکەم لە دوای پۆبجی نوێژەکانیان بکەن".

ماوەیەک پێشتر حەمکۆ سەردانی ماڵی مەلا عەلی کەڵەکی کردبوو، وێنە و ڤیدیۆی سەردانەکەی کە لەبەردەم ئەو مامۆستایەدا نوێژ دەکات، لە زۆربەی پەیج و ماڵپەرەکان کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە، کە گوایە حەمکۆ لەسەر دەستی مامۆستا مەلا عەلی کەڵەک مسوڵمان بووە، حەمکۆش بەهۆی ئەو قسە و دەنگۆیانە ئەم روونکردنەوەی بڵاوکردووەتەوە.

حەمکۆ یەکێکە لە ئەکتەرە ناسراوەکانی بواری کۆمیدیا، بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٥ ساڵە وەکو ئەکتەر دەرکەوتووە بەشداری چەندین فیلم و درامای کردووە.


زۆرترین بینراو