#ڤایرۆسی کۆرۆنا

سـووده‌كـانـی‌ خــواردنـی‌ نــاوكــی‌ شــوتــی‌

هەواڵی / 3/8/2020 572 جار بینراوە

سـووده‌كـانـی‌ خــواردنـی‌ نــاوكــی‌ شــوتــی‌
 
شه‌ن پرێس:
شوتی‌ یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ هاوینه‌ییه‌ خۆشه‌كان و سوودێكی‌ ئێجگار زۆری‌ بۆ ته‌ندروستی‌ مرۆڤ هه‌یه‌ و پزیشكان ڕێنماییمان ده‌كه‌ن كه‌ هه‌میشه‌ له‌سه‌ر سفره‌ و خـوانه‌كانمان بوونی‌ هه‌بێت, به‌ڵام ئه‌وان باس له‌ ناوكه‌كه‌شی ده‌كه‌ن كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ سوودگه‌لێكی‌ زۆری‌ بۆمان هه‌یه‌ و به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ئیتر ناوكه‌كه‌ی‌ فڕێ‌ ناده‌یت.
سووده‌كانی‌ ناوكی‌ شوتی‌:
1/ كالۆریی‌ كه‌می‌ تێدایه‌ و بۆ دابه‌زاندنی‌ كێشی له‌ش باشه‌.
2/ به‌ ڤیتامین (B) ده‌وڵه‌مه‌نده‌, كه‌ گرنگه‌ بۆ یارمه‌تیدانی‌ كرداری‌ هه‌رس.
3/ بۆ ته‌ندروستیی‌ پێست زۆر گرنگه‌.
4/ یارمه‌تیده‌رێكی‌ زۆر باشه‌ بۆ زینده‌ چالاكیه‌كانی‌ لاشه‌.
5/ به‌ كانزاكانی‌ وه‌ك (مه‌گنیسیۆم , ئاسن , زینك , فسفۆڕ, پۆتاسیۆم و سۆدیۆم) ده‌وڵه‌مه‌نده‌.
6/ بڕی پێویستی‌ له‌ پڕۆتین تێدایه‌ كه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی‌ په‌ستانی‌ خوێن گرنگه‌.
7/ بۆ ته‌ندروستی‌ دڵ گرنگه‌ و له‌توشبوونی‌ به‌ سه‌كته‌ ده‌یپارێزێت.
8/ ئاستی‌ كۆلیستڕۆڵی‌ زیانبه‌خشی ناو خوێن ڕێكده‌خات.
9/ بۆ ڕه‌وانی‌ باشه‌.
10/ توانا و چالاكی‌ سێكسیی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز زیاد ده‌كات.

زۆرترین بینراو