#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نیوان یه‌كێتی و پارتی

ڕۆژنامه‌نوسێك : گۆڕان توشی كێشه‌ی باڵ باڵێن بووه‌ و عومه‌ری سه‌ید عه‌لیش چۆته‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

هەواڵی / 31/7/2020 598 جار بینراوە

ڕۆژنامه‌نوسێك : گۆڕان توشی كێشه‌ی باڵ باڵێن بووه‌ و عومه‌ری سه‌ید عه‌لیش چۆته‌وه‌ ماڵه‌وه‌.


ڕۆژنامه‌نوسێك ئاشكرای ده‌كات :  له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌وه‌ ئاشكرای كردووه‌ ، كه‌ قه‌یرانی باڵ باڵێن و كێشه‌ی گه‌وره‌ كه‌وتۆته‌ ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆرانه‌وه‌.

به‌ختیار سه‌عید نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نس بڵاوی كردۆته‌وه‌ : به‌پی سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر نزیك ، له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌وه‌ ئاشكرای كردووه‌ ، كه‌ قه‌یرانی باڵ باڵێن و كێشه‌ی گه‌وره‌ كه‌وتۆته‌ ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆرانه‌وه‌.

ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ ده‌ڵیت : به‌پێی سه‌رچاوه‌كه‌  عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆران، به‌ناوی نه‌خۆش كه‌وتنه‌وه‌ چۆته‌وه‌ ماله‌كه‌ی خۆی  ، وه‌  جه‌لال جه‌وهه‌ریش به‌هۆی رێگری كردن له‌ پشتیوانی كردنی چه‌ند كه‌سێك بۆ پۆستی حكوومه‌ت و ریگه‌نه‌دانه‌ له‌لایه‌ن باڵه‌كه‌ی چیای نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌، ئه‌ویش ماله‌وه‌ی هه‌لبژاردووه‌.

به‌ختیار سه‌عید ده‌شلێت : به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان چیای نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ هه‌وڵی دوور خستنه‌وه‌ی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و جه‌لال جه‌وهه‌ر و جه‌مال حاجی محمه‌ده‌، هه‌رچه‌نده‌ باری ته‌ندروستی مامۆستا جه‌مال زۆر ناجێگیر بووه‌و بۆ چاره‌سه‌ر گه‌راوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وروپا..

ده‌شڵێت : به‌پێی سه‌رچاوه‌كان كورانی نه‌وشیروان مسته‌فا خه‌ریكی دروست كردنی بالێكه‌ دژ به‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌و كه‌سانه‌ی ناومان هێناوون ، به‌لام ده‌نگوباسه‌كان وه‌ها پینه‌و په‌رۆی دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ گوایه‌ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی نه‌خۆشه‌، به‌لام ئه‌سلی بابه‌ته‌كه‌ جولاندنی دۆسیه‌كی زۆر گرنگه‌ دژ به‌ ڕێكخه‌ری گشتی و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری گۆران.