#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نیوان یه‌كێتی و پارتی

مستەفا كازمی لەسەر شەقامەو مەسرور بارزانیش بە ئۆنلاین لەسەر خەتە..!!

هەواڵی / 30/7/2020 173 جار بینراوە

حوكمڕانی لە پشتی مێزەوە ناكرێت..!!
مستەفا كازمی لەسەر شەقامەو مەسرور بارزانیش بە ئۆنلاین لەسەر خەتە..!!

مستەفا كازمی شەوو رۆژ لەسەر شەقام و لەسەردانی فەرمانگەكانی دەوڵەتەو شەوی رابردوو خۆی كردووە بە گرتوخانەیەكی بەغدادا. لە بەیانیەوە ئاهو ناڵەی نەخۆشانی كۆرۆنا لە هەولێر دنیای پڕكردووە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت لە ماڵەكەی خۆی نەهاتۆتە دەرەوەو تەنانەت ناچێتە ئۆفیسەكەشی لە ئەنجومەنی وەزیران، تەنها بە ئۆنلاین كابینەكەی بەڕێوە دەبات...
قسەكە ئەوە نیە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانێكی باشە یان خراپ، لە ئێستاوە تەقیمی كارەكانی بكەین،دۆخی عێراق لەوپەڕی خراپیدایە، بەڵام یەكێك لە رووە درەوشاوەكانی ئەوەیە سەرۆك وەزیرانێكی مەیدانیەو بە شێوەیەكی پراكتیكی دەچێتە ناو كێشەكانەوە، لەناو دۆخی خراپ و مەترسی كۆرۆناو خراپی ئەمنی بەغدا و عێراقدا ئەو بەردەوام لەناو شەقام  خەڵكدایە..
بەڵام سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە ماڵەكەی خۆیەوە لە گوندی (دۆری) دەڤەری بارزان یان لە (پیرمام)ەوە لە رێگەی ئۆنلاینەوە مامەڵە لەگەڵ كابینەكەشی دەكات نەك هاوڵاتیان، ئەمە هۆكاری سەرەكی بێمتمانەییە لە نێوان دەسەڵاتداران و هاوڵاتیاندا...

 

شەوی ڕابردوو مستەفا کازمی بە سەردانێکی لە ناکاو چووە زیندانی فڕۆکەخانەی موسەنا لە بەغدا و لە دۆخی زیندانیەکانی کۆڵیەوە
بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆک وەزیران، کازمی لە درەنگانێکی شەودا لەناکاو سەردانەکەی ئەنجامداوە و گفتوگۆی لەگەڵ زیندانیەکان کردوە