#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نیوان یه‌كێتی و پارتی

لە 8 وڵاتى عەرەبى نوێژى جەژن دەکرێت به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان ئەنجام نادرێت

هەواڵی / 29/7/2020 122 جار بینراوە

لە مزگەوت و گۆڕەپانەکان
لە 8 وڵاتى عەرەبى نوێژى جەژن دەکرێت به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان ئەنجام نادرێت

شه‌ن پرێس:
لەگەڵ نزیکبوونەوەى جەژنى قورباندا 8 دەوڵەتى عەرەبى رەزامەندى نیشاندا لەسەر ئەنجامدانى نوێژى جەژن لە مزگەوت و گۆڕەپانەکان، لەکاتێکدا هێشتا چەند وڵاتێکى عەرەبى بەهۆى مەترسییەکانى کۆرۆناوە خۆیان ساغ نەکردۆتەوە و بڕیارى یەکلاکەرەوەیان لەو بارەیەوە نەداوە و حكومه‌تی هه‌رێمیش رێگه‌ به‌كردنی نوێژی هه‌ینی نادات. 

بەگوێرەى ئاژانسەکانى هەواڵ 9 وڵاتى عەرەبى بەهۆى مەترسى کۆرۆناوە رەتیان کردەوە کە نوێژى جەژن لەناو مزگەوت و گۆڕەپانەکان بکرێت و داوایان لە هاووڵاتیان کرد کە نوێژى جەژن لەنێو ماڵەکانیان ئەنجام بدەن. 

اوکات هەریەک لە وڵاتانى یەمەن و سۆماڵ و مۆریتانیا و جیبۆتى هێشتا بڕیارى یەکلاکەرەوەیان لەو بارەیەوە نەداوە. 

هاوکات ئەو وڵاتانەى کە نوێژى جەژنى تیادا دەکرێت بریتین لە : سعودیە، قەتەر، کوێت، لوبنان، فەڵەستین، ئەردەن، سودان، تونس. 
 
ئەو وڵاتانەشى کە بەهۆى کۆرۆنا و وەک خۆپارێزییەک نوێژى جەژنى تیادا ناکرێت بریتین لە :ئیمارات، بەحرەین، سەڵتەنەى عەمان، عێراق، سوریا، میسڕ، لیبیا، مەغریب، جەزائیر و هه‌رێمی كوردستان.