#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نیوان یه‌كێتی و پارتی

با ئەمساڵ بە دڵەکانمان حەج بکەین

هەواڵی / 29/7/2020 91 جار بینراوە

با ئەمساڵ بە دڵەکانمان حەج بکەین

 
چەن دیمەنێکی قەشەنگە ئەمساڵ پێکەوە بەدڵ و گیان حەجی ماڵی خوابکەین...
پۆشینی ئیحڕاممان پاراستنی زمانمان بێت و بەتێکڕا و یەک دەنگ بڵێین (لبيّكَ اللهّم لبيّك)، تەوافیشمان گەڕان بێت بەسەر هەژار و نەدار و خزم و دۆستەکانمان دا و سەعیشمان هەوڵدان بێت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی و یارمەتیدانی یەکتر و لەجیاتی لە مینا بوەستین بە دوو ڕکعات نوێژ لەبەردەم بارەگای پەروەردگار بوەستین، هەرچی مانەوەی موزدەلیفەشمانە پاکبوونەوەی سینەمان بێت لەهەموو ناشرینی و ڕق و کینەیەک و بە وازهێنانمان لە تاوانەکان ڕەجمی شەیتان بکەین و بە بەخشینی ماڵ و دەستکراوەییمان و فەرمانکردن بەچاکە و ڕێگری کردن لەخراپە قوربانیەکانمان پێشکەشی پەروەردگار بکەین، پاشان بە گەڕانەوەی ئەمانەتەکان بۆ خاوەنەکانیان و داواکردنی گەردەن ئازادی لەیەکتر ئیحڕامەکانمان دابنەین .
ئین ڕەجەب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمێ : (من لم يستطع الوقوف بعرفة فليقف عند حدود الله الذي عرفه) هەرکەس نەیتوانی لە عەڕەفە بوەستێ بە لەسەر سنوورەکانی پەروەردگاردا بوەستێ.
و : مامۆستا ئەحمەد کەرکوکی