#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نیوان یه‌كێتی و پارتی

دواین زانیاریەکان لەسەر ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا.! عێراق پێشنیاری چه‌ندی کردووە ؟

هەواڵی / 29/7/2020 646 جار بینراوە

دواین زانیاریەکان لەسەر ڕیککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا.! عێراق پێشنیاری چه‌ندی کردووە ؟

شه‌ن پرێس :
*حکومەتی عێراق پێشنیاری کردووە کە لە نیوان ٣٠٠ ملیار تا ٣٨٨ ملیار بنێریت
بەرامبەر بە چی.؟
وەڵام
*نیوەی داھاتی ناوخۆ و خاڵە گومرکێکان بۆ بەغدا و دیوانی چاودێری عێراق نوینەری ھەبیت بۆ حیساباتی کۆی ئەو دوو داھاتە لە ھەرێم
*داھاتی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەڵام لە جیگای خۆی لەو بڕە پارەیەی سەروە ببڕدری
*باقی موچەی فەرمانبەران ھەرێم خۆی لەو نیوەیەی دیکەی داھاتی ناوخۆ و خاڵە کومرکێکان و ئەو زیادە نەوتیەی کە ھەیە دابینی بکات

ئایە ھەرێم وەڵامی چیبووە.؟
وەڵام
*ھەرێم وەڵامەکەی ڕوونە کە ئامادەی ھەموو جۆرە ڕیککەوتنێکە بە مەرجیک لانی کەم تا سەر ساڵ دوو شت بکات
یەکەم..لانی کەم بەم لێبڕینەی ئێستاش بێیت بتوانیت ٣٠ رۆژ جارێک مووچە بدات
دووھەم...ڕیکەوتنەکە درێژ خایەن نەبیت و تا ھاتنی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ بێیت


ھاوڵاتی ھەرێم حەقی خۆیەتی بزانیت چۆن عێراق ڕازیی بووە کە نەوتی تەسلیم نەکریت و داھاتی پێبدریت.؟
وەڵامەکەی ڕوونە
بەغدا بۆیە ڕازیی بووە چونکە
*یەکەم ھەرێمی کوردستان بیکوژە و بیبڕە ناتوانیت نەوت ڕادەست بکات چونکە بەربەستی گەورەی ھەیە کە گرێبەستە نەوتێکەی تورکیایە
دووھەم...کازمی لەیەک کاتدا شەڕی ئەو ھەموو میحوەرەی پێناکری چونکە لە ئێستا زۆرینەی لایەنە شیعەکان بەربەستی بۆ دروست دەکەن....نایەویت شەڕی کوردش بکات(ئەمە ڕاویژکارێکی کازمی پێی ووتم)


تێبینی...تا نوسینی ئەم پۆستە ھیچ ڕیکەوتنێکی پیشوەختە و فەرمی نییە و خاڵی ناکوکیش ماون بەڵام زۆر کەمن
ئەمە قسەی کۆتای نییە و بەڵکو گۆڕانکارێکانی نێوان ھەریم و بەغدایە
ھەر شتێکی تازەش ھەبوو دایدەنێم
گڕی دیکەی دانوستانەکان بڕیارە دوای جەژن دەستپێبکات ئەگەر عەرقەلەی تێنەکەویت دیسان

ئومێد محمد - ڕۆژنامه‌نوس - به‌غداد