#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نیوان یه‌كێتی و پارتی

په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵ داوای‌ دانیشتنێكی په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌ دۆخی‌ زیندانییان‌ ده‌كات

هەواڵی / 28/7/2020 83 جار بینراوە

تا ئێستا سێ زیندانی به‌هۆی مانگرتن مردوون
په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵ داوای‌ دانیشتنێكی په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌ دۆخی‌ زیندانییان‌ ده‌كات

شه‌ن پرێس:
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌، داوای‌ دانیشتنێكی په‌رله‌مان تایبه‌ت به‌ دۆخی‌ چاكسازییه‌كانی‌ هه‌رێم ده‌كات.
به‌درییه‌ ئیسماعیل، په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ و بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكی له‌ مافی‌ مرۆڤ، له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا دجاوای‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ دۆخی‌ زیندانییانی‌ ناو چاكسازییه‌كانی‌ كرد.
وتیشی زۆرێك له‌ زیندانییان گیرۆده‌ی‌ ڤایرۆسی كۆۆرنان، جگه‌ له‌وه‌ش به‌هۆی‌ خراپیی بارودۆخیانه‌وه‌ ژماره‌یه‌كیان مانیان گرتووه‌، تا ئێستاش سیان له‌ مانگرتووه‌كان مردوون.