#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نیوان یه‌كێتی و پارتی

سوودە زێرینەکانی شۆفان

هەواڵی / 28/7/2020 176 جار بینراوە

ئامۆژگاری ٤١
(شۆفان Oat)
گەڕانەوە بەرەو سروشت

دکتۆر بدر قادر سورچی
پسپۆر لە چارەسەری نەخۆشی بە گیادەرمان


شۆفان یەکێکە لەو دانەوێلە فەرامۆشکراوەکانەی لەلایەن خەلکانی ئێمە کە نڕخی نازانرێ من وەک دکتۆرێکی سروشتی پێ دەلێم ئەلماس یان زێری سپی لەبەر ئەو ھەموو سوودە گرنگانەی کە ھەیەتی کە پێ نازانین بەتایبەتی بۆ ئەمڕۆی ئێمە کەچەندین کێشەی وەک قەلەوی و قەبزی و قۆلۆن و شەکرە و پالەپەستۆی خوێن .... مان ھەیە ھتد

سوودەکانی زێرینەکانی شۆفان:-
- ووزە بەخشێکی بەسوو و بێ زیانە کاربۆھیدراتی ئالۆزی ریشالیە کە ھەست بە تێری دەکەیت لەکاتی خواردنی بۆیە وەرزشوانەکان بەردەوام دەیخۆن

- بۆ دابەزێنی کێش زۆر بەسوودە

- پارێزگاری لە گەدە دەکات لە برین و ترشەلۆک و شێرپەنجە

- پارێزگاری دەکات لە نەخۆشی قۆلۆن وە خواردنێکی بەسوودە بۆ تووشبووانی نەخۆشی قۆلۆن

- پارێزگاری لە قەبزبوون دەکات

- ئارام بەخشە بۆ کێشەکانی چۆک و جومگەکان و بڕبڕەی پشت

- پارێزگاری دەکات لەقەلەو بوون

- پارێزگاری دەکات لە تووشبوون بە شەکرە وە یەکێکە لە خواردنەباشەکان بۆ تووشبووان بەشەکرە

- پارێزگاری لە دڵ دەکات وەک قەلغان وایە بۆ دڵ چونکە کۆلیستڕۆل دادەبەزێنێ

- یەکێکە لە خواردنە تەواوەکان شەکری ئالۆزە و پڕۆتینی ڕووەکی و کەم چەوری وە سەرچاوەی چەندین ڤیتامینی وەک B1 , B5 و کانزاکانی وەک ئاسن و زینک و فسفۆر و مس و کالسیۆم و مەگنسیۆم

- بۆ حساسیە بەگشتی زۆر بەسوودە وە بەتایبەتی خوڕشتی پێست بەشێوەی خواردن یان کردنی بە مەرھەم بۆ پێست

- خواردنێکی بەسوودە بۆ ئافرەتانی دووگیان

- خواردنێکی بەھێزە بۆمنالان لەگەل شیر و میوە ئامادە دەکرێ

چۆنیەتی خواردنی:-
دەتوانی ھەر سێ ژەم بخوریت بەیانی

- تێکەل دەکرێ لەگەل ماست و شیر

- شۆربای لێ دروست دەکرێ لەگەل گێزەر و بەزالیا

- لەگەل زەلاتەی سەوزە و میوە دەخورێت

- دەتوانرێ بکرێتە سەرچاوەی کاربۆھیدرات بۆ نەخۆشانی سلیاک نانی لێ دروست بکەن

بۆ زانینتان نرخی ١ کیلۆ ٢ تا ٣ ھەزارە

زیانەکانی :-
- ئەوانەی حساسیەیان ھەیە بەشۆفان
- ئەوانەی کێشەی ھەرس کردنیان ھەیە