پێنج هۆکار ژیانی سێکسی هاوسەران وێراندەکەن

هەواڵی / 27/7/2020 1600 جار بینراوە

پێنج هۆکار ژیانی سێکسی هاوسەران وێراندەکەن


بەشێکی زۆری پیاوان کێشەیان هەیە لەکاتی سێکسکردندا، ئەمەش وادەکات پەیوەندیی هاوسەرییان بەرەو تێكچوون و لەناوچوون بچێت.

ماڵپەڕی "ستاندارد میدیا" ئاماژەی بە پێنج لە سەرەکیترین هۆکارەکانی خراپبوونی ژیانی سێکسی کردووە لە نێوان هاوسەراندا، بەم جۆرە:

سترێس:
یەکێك لە هۆکارەکانی لەناوچوونی پەیوەندی سێکسی لە نێوان هاوسەراندا سترێسە، کەئەمەش بەهۆی زۆربیرکردنەوە لە کێشە و پێویستییەکانی رۆژانەوە دروستدەبێت.

کحول:
ئەو کەسانەی کە ئالوودەی خواردنەوەن توانای سێکسیان لاوازدەبێت و تووشی خەمۆکی دەبن و دووردەکەونەوە لە هاوبەشی ژیانیان.

جگەرەکێشان:
توێژینەوەکان ئاشکرایانکردووە کە نیکۆتین کاریگەریی لەسەر دوو لە گرنگترین ئەندامەکان دەبێت کە مرۆڤ لە کاتی سێکسدا پێویستی پێیانە ئەویش سییەکان و دڵە، ئەمەش وادەکات توانای سێکسی لاواز ببێت.

هاوبەشی ژیان:
کاتێك یەکێك لە هاوبەشەکانی ژیان هۆکارن بۆ خراپبوونی ژیانی سێکسی ، چونکە شەرمی بەردەوام و دوورکەوتنەوە لە سێکسکردن وادەکات پەیوەندی نێوان ئەو دوو هاوسەرە تێكبچێت.

تەندروستی:
ئەو کەسانەی کە ناتوانن سێکس بەباشی بکەن دەکرێت کێشەی تەندروستییان هەبێت یاخود بەسالاچووبن، ئەمانە باشتروایە سەردانی پزیشك بکەن.






زۆرترین بینراو