#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نیوان یه‌كێتی و پارتی

عێراق .. گۆڕستانی‌ تایبه‌ت به‌ مردووانی‌ كۆرۆنا نه‌ما

هەواڵی / 27/7/2020 136 جار بینراوە

عێراق .. گۆڕستانی‌ تایبه‌ت به‌ مردووانی‌ كۆرۆنا نه‌ما
 
شه‌ن پرێس:
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عێراق ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ ڕێنماییه‌كانی‌ ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستیی‌ جیهانیدا باسی جیاكردنه‌وه‌ی‌ گۆڕستانی‌ تایبه‌ت به‌ قوربانییانی‌ كۆرۆنایان تێدا نیه‌ و لێره‌ به‌دواوه‌ ڕێگه‌ به‌ كه‌سوكاری‌ قوربانیانی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌درێت كه‌ مردووه‌كانیان له‌هه‌ر گۆڕستانێكدا به‌خاك بسپێرن كه‌ خۆیان ده‌یانه‌وێت.
به‌پێی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عێراق, له‌دوای‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ ته‌رمی‌ قوربانییانی‌ كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌, ئیتر گوێزه‌ره‌وه‌ی‌ ڤایرۆسه‌كه‌ نابن و له‌دوای‌ ناشتنیشیان هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ گۆڕه‌كانیان دروستناكه‌ن, به‌ڵام پێویسته‌ كه‌ لایه‌نی‌ ته‌ندروستی‌ سه‌رپه‌رشتیی كاره‌كه‌ بكات.
ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگه‌ له‌عێراق گۆڕستانی‌ تایبه‌ت به‌ قوربانییانی‌ كۆرۆنا دیاری‌ كرابوو و تێیدا به‌خاك ده‌سپێردران و یه‌كێكیش له‌و گۆڕستانانه‌ به‌ناوی‌ (وادی‌ السلام) له‌شاری‌ نه‌جه‌ف دیاریكرابوو و تائێستاش زیاتر له‌ (4) هـه‌زار قوربانیی ده‌ستی‌ كۆرۆنایان تێدا نێژراوه‌.