#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نیوان یه‌كێتی و پارتی

سه‌رۆكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماسی ئیسلامی‌ توشی كۆرۆنا بوو

هەواڵی / 27/7/2020 99 جار بینراوە

سه‌رۆكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماسی ئیسلامی‌ توشی كۆرۆنا بوو
 
شه‌ن پرێس:
بزوتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماسی فه‌له‌ستینی ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌رۆكه‌كه‌ی‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ووڵات توشی ڤایرۆسی كۆرۆنای‌ نوێ‌ بووه‌.
ئه‌مڕۆ و له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیدا, بزوتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماسی فه‌له‌ستینی توشبوونی‌ (ماهر صلاح)ی‌ سه‌رۆكی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ی‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای‌ نوێ‌ ڕاگه‌یاند و ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ ناوبراو باری‌ ته‌ندروستیی باشه‌.
له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا, بزوتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماس ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌: دوای‌ به‌ركه‌وتنی‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك توشبوو, ماهر صلاح پشكنینی كۆرۆنای‌ كردووه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌شی پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه‌.
حه‌ماس ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ماهر صلاح ڕێوشوێنه‌ ته‌ندروستیه‌ پێویستیه‌كانی‌ گرتووه‌ته‌به‌ر و خۆی‌ كه‌ره‌نتین كردووه‌ و باری‌ ته‌ندروستیی زۆر باشه‌ و ئێستا له‌ماڵه‌وه‌ كاره‌كانی‌ ئه‌نجام ده‌دات.