#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نیوان یه‌كێتی و پارتی

یه‌كه‌مین حاڵه‌تی‌ گومانلێكراو به‌كۆرۆنا له‌ كۆریای‌ باكور ڕاگه‌یه‌ندرا

هەواڵی / 27/7/2020 96 جار بینراوە

یه‌كه‌مین حاڵه‌تی‌ گومانلێكراو به‌كۆرۆنا له‌ كۆریای‌ باكور ڕاگه‌یه‌ندرا
 
شه‌ن پرێس:
له‌شارێكی‌ سنوریی‌ كۆریای‌ باكور له‌گه‌ڵ كۆریای‌ باشور, یه‌كه‌مین حاڵه‌تی‌ گومانلێكراو به‌ په‌تای‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای‌ نوێ‌ (كۆڤید-19) تۆماركرا و ڕێكاری‌ توندی‌ ته‌ندروستیش له‌و ووڵاته‌ ده‌ستیپێكرد.
ئاژانسی هه‌واڵه‌ فه‌رمییه‌كانی‌ كۆریای‌ باكور (KCNA) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌رپرسانی‌ ته‌ندروستی‌ كۆریای‌ باكـور حاڵه‌تێكی‌ گومانلێكراوی‌ توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنایان تۆماركردووه‌, كه‌ به‌ڕێگای‌ نایاسایی له‌ كۆریای‌ باشوره‌وه‌ هاتووه‌ته‌ ئه‌و ووڵاته‌.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ (كیم جۆنگ ئون)ی‌ سه‌رۆكی‌ كۆریای باكور ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕێوشوێنی‌ زۆر توند ده‌گرنه‌به‌ر و ووتوشیه‌تی‌ كه‌ ڕه‌وشه‌كه‌ هه‌ستیاره‌ و سزای‌ توندی‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌ده‌ین كه‌ له‌ده‌روازه‌ سنورییه‌كاندا كه‌مته‌رخه‌می‌ ده‌كه‌ن.
كۆریای‌ باكور یه‌كێكه‌ له‌و ووڵاته‌ ده‌گمه‌نانه‌ی‌ كه‌ هه‌تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی‌ توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای‌ تیا تۆمارنه‌كراوه‌ و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵیشه‌وه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ گه‌شتكردنی‌ له‌گه‌ڵ ووڵاتی‌ چین كۆتایی پێهێناوه‌ و حاڵه‌تی‌ نائاساییش ڕاگه‌یه‌ندرا.