#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نیوان یه‌كێتی و پارتی

ئەو کەسەی قوربانی ئەکات چۆن دابەشی بکات ؟

هەواڵی / 26/7/2020 247 جار بینراوە

چۆنیەتی دابەشکردنی قوربانی :
ئەو کەسەی قوربانی ئەکات چۆن دابەشی بکات ؟

مامۆستا عبدالخالق ڕوناكی - وتاربێژ و مامۆستای ئاینی

 

شه‌ن پرێس :
●العلامة ابن باز - رحمه الله - فەرمویەتی :
《 سوننەتە بۆ ئەوەی قوربانی ئەکات :
١- لێی بخوات .
٢- وە لێی بکات بە دیاری بۆ نزیکەکانی و هاوسێکانی .
٣- وە صەدەقەی لێ بکات 》.
|[ مجموع الفتاوى (١٨-٣٨) ]|


چۆن گۆشتی قوربانی دەبەخشرێتەوە ؟
● العلامة ابن عثيمين - رحمه الله - فەرمویەتی :
١- مرۆڤ ئەتوانێت لێی بخوات .
٢- وەکو خێر دابەشی بکاتە سەر هەژاران .
٣- بەدیاری بدرێتە دەوڵەمەندەکان بۆ پتەوکردنی خۆشەویستی و برایەتی .
|[ مجموع الفتاوى (٢٥-١٤) ]|


حیکمەتی دابەشکردنی قوربانی بۆ ۳ بەش چیە ؟
●العلامة ابن عثيمين - رحمه الله - فەرمویەتی :
《 بۆ ئەوەی لەقوربانیەکە سێ مەبەستی دیاریکراو بپێکیت :
١- تامو جێژکردن لە نیعمەتی خوای پەروەدگار بە خواردنی .
٢- چاوەڕێکردنی پاداشتی خوای گەورە بە بەخشینی .
٣- خۆشەویستبوون لەلای بەندەکانی خوای گەورە ئەویش بە دیاری بەخشین 》.
|[ مجموع الفتاوى (٢٥-١٤) ]|


ئایا بەخشینی قوربانیەکە بە کاڵی(خاو) ئەبێت یان بە کوڵاوی ؟
● العلامة ابن عثيمين - رحمه الله - فەرمویەتی :
《 بە دیاری و بەخشین لە گۆشتی کاڵدا دەبێت 》.
|[ مجموع الفتاوى (٢٥-١٣٢) ]|