#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نیوان یه‌كێتی و پارتی

سـووده‌ نـایـاب و گـرنـگـه‌كـانـی‌ خــواردنـی‌ كــاڵــه‌ك بـزانـه‌

هەواڵی / 25/7/2020 502 جار بینراوە

ئێستا كاتیه‌تی‌
سـووده‌ نـایـاب و گـرنـگـه‌كـانـی‌ خــواردنـی‌ كــاڵــه‌ك بـزانـه‌
 
شه‌ن پرێس:
ئێستا كه‌ وه‌رزی‌ هاوینه‌, كاتی‌ پێگه‌یشتنی‌ كاڵه‌كه‌ و زۆرینه‌ی‌ ماڵان ده‌یكه‌نه‌ گوڵی‌ هه‌میشه‌یی سه‌ر سفره‌كانیان و زۆری‌ ده‌خۆن (جا به‌قاشكردن و وه‌ك میوه‌ پێشكه‌شكردنی‌, یان كردنی‌ به‌ شه‌ربه‌ت) به‌تایبه‌تیش كاڵه‌كی‌ دێمیی‌ خۆمان.
كاڵه‌ك جگه‌ له‌ تامه‌ خۆشه‌كه‌ی‌, چه‌ندین سوودی‌ نایاب و گرنگی‌ ته‌ندروستیشی بۆ لاشه‌مان هه‌یه‌, كه‌ ئه‌مانه‌ی‌ لای‌ خـواره‌وه‌ هه‌ندێكیانن:
1/ بۆ ته‌ندروستیی دڵ زۆر گرنگه‌.
2/ دژی‌ زۆرێك له‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كانه‌.
3/ فشاری‌ خوێن داده‌به‌زێنێت.
4/ بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ ڕه‌بۆ و گرفتی‌ هه‌ناسه‌ توندییان هه‌یه‌, زۆر به‌سووده‌.
5/ به‌ ڤیتامینه‌كانی‌ (a , c , k , b1 , b2 , b5 , b9) ده‌وڵه‌مه‌نده‌.
6/ ووزه‌ به‌خشێكی‌ زۆر باشه‌ و ته‌مبه‌ڵی‌ و بێتاقه‌تی ناهێڵێت.
7/ كۆئه‌ندامی‌ هه‌رس چالاك ده‌كات, به‌تایبه‌تی‌ له‌ به‌سالاَچوواندا.
8/ ده‌بێته‌ هۆی‌ زیادبوونی‌ ئاره‌زووی‌ خـواردن و گه‌شه‌كردنی‌ خانه‌كانی‌ له‌شی‌ منداڵان.
9/ بۆ گرفتارانی‌ قه‌بزی‌ زۆر باشه‌.
10/ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ گرفتی‌ گورچیله‌ و نه‌خۆشییه‌كانی‌ میزه‌ڵدانیان هه‌یه‌ زۆر باشه‌.
11/ یارمه‌تی‌ هه‌رسكردنی‌ خۆراك ده‌دات.
12/ به‌گشتی‌ خوێن له‌ هه‌وكردن و ژه‌هره‌ زیانبه‌خشه‌كان پاكده‌كاته‌وه‌.
13/ بۆ جوانتركردن و شێداركردنی‌ پێستی‌ ڕوخساری‌ خانمان زۆر باشه‌.
14/ قه‌ره‌بووی‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ئاو ده‌كات به‌هۆی‌ گه‌رما و ئاره‌قكردنه‌وه‌وه‌.
15/ به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ دیاریكراو حه‌ز و توانای‌ سێكسی له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا زیاد ده‌كات.
16/ پشوو به‌ گـه‌ده‌ ده‌دات.