#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نیوان یه‌كێتی و پارتی

بۆ خانمان: له‌كاتی‌ سوڕی‌ مانگانه‌دا ئه‌م خـواردنه‌وانه‌ بخۆره‌وه‌

هەواڵی / 25/7/2020 480 جار بینراوە

ئازار كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌
بۆ خانمان: له‌كاتی‌ سوڕی‌ مانگانه‌دا ئه‌م خـواردنه‌وانه‌ بخۆره‌وه‌
 
شه‌ن پرێس:
زۆرینه‌ی‌ خانمان له‌كاتی‌ كه‌وتنه‌ سوڕی‌ مانگانه‌یاندا هه‌ست به‌ ئازارێكی‌ زۆر ده‌كه‌ن و بۆ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌وه‌ش په‌نا بۆ به‌كارهێنانی‌ جۆره‌ها ده‌رمانی‌ ئازارشكێن ده‌به‌ن, به‌ڵام پزیشكان و پسپۆڕانی‌ ژنان ئه‌و كاره‌ به‌ هه‌ڵه‌ ده‌زانن و لیستی‌ چه‌ند خـواردنه‌وه‌یه‌كیان دیاریكردووه‌ كه‌ سوودێكی‌ باشیان هه‌یه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاری‌ سوڕی‌ مانگانه‌ی‌ خانماندا و ڕێنماییان ده‌كه‌ن كه‌ له‌وكاتانه‌دا ئه‌م خـواردنه‌وانه‌ بخۆنه‌وه‌:
1/ ئــاو: خـواردنه‌وه‌ی‌ بڕێكی‌ باشی ئاو هاوكارێكی‌ زۆر باشه‌ بۆ له‌ناوبردن و كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ شله‌مه‌نییه‌ زیانبه‌خشه‌كانی‌ ناو لاشه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ غازاتی‌ ناو سك, كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ دروستكردنی‌ ئازار بۆ خانمان له‌كاتی‌ سوڕی‌ مانگانه‌دا.
2/ چای‌ بابونج: ئه‌م چایه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ زیادبوونی‌ ڕێژه‌ی‌ (جلایسین) له‌ میزدا, كه‌ ئه‌وه‌ش هۆكارێكی‌ باشه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كرژبوونی‌ ماسولكه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاره‌كانی‌ سوڕی‌ مانگانه‌ی‌ خانمان.
3/ گیراوه‌ی‌ زه‌نجه‌فیل: كوڵاندنی‌ پارچه‌یه‌ك زه‌نجه‌فیل له‌ناو ئاودا و دواتر خـواردنه‌وه‌ی‌ ئاوه‌كه‌, ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ گرژبوونه‌كان به‌گشتی‌ و ئه‌وه‌ش هاوكارێكی‌ زۆر باشه‌ و هه‌مان كاریگه‌ریی ده‌رمانی‌ (ئیبۆ پڕۆفین)ی‌ ده‌بێت له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاردا.
4/ چای‌ دارچینی‌: به‌یه‌كێك له‌ باشترینی خـواردنه‌وه‌كان داده‌نرێت له‌كاتی‌ سوڕی‌ مانگانه‌ی‌ خانماندا, كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خوێنبه‌ربوونی‌ زۆر و دڵتێكهه‌ڵاتن و پله‌ی‌ گه‌رمیی‌ له‌ش به‌رز ده‌كاته‌وه‌ و ئازار له‌ناوده‌بات.