#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نیوان یه‌كێتی و پارتی

ئەم خۆراكانە جەستە بە گەنجی دەهێڵێتەوە .

هەواڵی / 25/7/2020 339 جار بینراوە

ئەم خۆراكانە جەستە بە گەنجی دەهێڵێتەوە .

شه‌ن پرێس :
1-بادام: یەكێكە لە باشترین سەرچاوەكانی پێكهاتەی(سیلینیۆم) كە یارمەتی هێشتەنەوەی پێست دەدات بە گەشاوەی و دەوڵەمەندە بە پێكهاتە دژە ئۆكسێنەرەكان و گەشەی خانە شێرپەنجەیەكان لاواز دەكات.

2-ترێی ڕەش: ئەم جۆرە میوەیە بەرەنگاری پیربون دەكات و (ریسفیراترۆل)لە پێكهاتەیدا هەیە كە دەبێتە هۆی درێژ بونی تەمەن و تەندروستیەكی بەهێز.

3-كەلەرم: یەكێكە لەو سەوزانەی كە ڕێژەیەكی زۆر پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەرەكان و ڤیتامین سی و ئەی وكەی و كالسیۆمی تێدایە كە یارمەتی خاوێنكردنەوەی جگەر دەدات و پێست لە چرچ بون و وشكبونەوە دەپارێزێت.

4-ماسی سالمۆن: ئەم جۆرەی ماسی بڕێكی زۆر ئۆمیگا سێ بە جەستە دەبەخشێت و ڕێگر دەبێت لە پیربونی خانەكانی پێست.