#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نیوان یه‌كێتی و پارتی

سووده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی میوه‌ی هه‌رمێ‌ بزانه‌ .

هەواڵی / 25/7/2020 250 جار بینراوە

سووده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی میوه‌ی هه‌رمێ‌ بزانه‌ .

شه‌ن پرێس :
هه‌رمێ ئه‌و میوه‌ پایزییه‌یه‌ كه‌ زانایان چه‌نده‌ها سوودی سه‌رسوڕهێنه‌ریان تێدا دۆزیوه‌ته‌وه‌ و به‌ یه‌كێك له‌ میوه‌ ته‌ندروسته‌كان ناوی ده‌به‌ن شان به‌شانی سێو و پرته‌قاڵ..هتد، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و له‌زه‌ته‌ نه‌بڕاوه‌ و تامه‌ شیرینه‌ و ئه‌و پێكهاته‌ كه‌ره‌ئاسایه‌ی كه‌ كردویه‌تییه‌ میوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش، و زۆرێكمان تامه‌زرۆی خواردنی ده‌كه‌ین.

ئه‌مانه‌ش چه‌ند سودێكی گرنگی ئه‌و میوه‌یه‌یه‌:

١.هه‌رمێ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ ڕیشاڵییه‌كان، هه‌رمێیه‌كی مامناوه‌ند ڕێژه‌ی ٦ گرام له‌ فایبه‌ری تێدایه‌، هه‌ر بۆیه‌ خواردنی چه‌ند هه‌رمێیه‌ك
ڕۆژانه‌ ده‌بێته‌ هۆی دابینكردنی پێویستی ڕۆژانه‌ی له‌ش له‌ ٢٥ بۆ ٣٠ گرام له‌ ڕیشاڵ.

هه‌روه‌ها به‌سووده‌ بۆ چالاكڕاگرتنی له‌ش، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ڕێ له‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ كۆڵۆن ده‌گرێت و ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ له‌ خوێندا و وه‌رگرتنی رێژه‌ی‌ پێویست له‌ مادده‌ ڕیشاڵییه‌كان ده‌بێته‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك.

٢.هه‌رمێ بڕێكی باش له‌ ڤیتامه‌ناكانی تێدایه‌ وه‌ك ڤیتامینA ،C ،K ،B2 ،B3 هه‌روه‌هاB6 ، هه‌روه‌ك بێبه‌ش نییه‌ له‌ مادده‌ كانزاییه‌كان و بڕێكی باش له‌ مادده‌كانی وه‌ك كالیسیۆم و مه‌گنیسیۆم و پۆتاسیۆم و مس و مه‌نگه‌نیزی تێدایه‌. ڤیتامن C و مس یارمه‌تیده‌رێكی باشی كرداری دژه‌ ئۆكساندنن. هه‌ر بۆیه‌ خواردنی هه‌رمێ ده‌بێته‌هۆی كارا كردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری.

٣. هه‌رمێ مادده‌ی بۆرۆنی تێدایه‌ كه‌ یارمه‌تی مژینی كالیسیۆم ده‌دات، بۆیه‌ ئه‌م میوه‌یه‌ سودێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ ڕێگرتن له‌ نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئیسك (نه‌خۆشی ئێسكه‌ نه‌رمه‌).

٤. هه‌رمێ دژی هه‌ستیارییه‌، ئه‌وانه‌ی كه‌ هه‌ستیارییان به‌ میوه‌ هه‌یه‌، ده‌توانن بی هیچ دوودڵییه‌ك هه‌رمێ بخۆن.
٥. هه‌رمێ یاریده‌ده‌رێكی زۆر باشه‌ بۆ پاراستنی چاو، هه‌روه‌ها ده‌مانپارێزێ له‌و نه‌خۆشیانه‌ی چاو كه‌ به‌هۆی ته‌مه‌نه‌وه‌ ڕووده‌ده‌ن.

 

خواردنی هه‌رمێ كۆئه‌ندامی هه‌رس چالاك ده‌كات

میوه‌ی هه‌رمێ یه‌كێكه‌ له‌ مێوه‌ به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، هه‌روه‌ها هه‌رمێ سوودێكی زۆری بۆ ته‌ندروستیی گه‌ده‌ هه‌یه‌ و كۆئه‌ندامی هه‌رس چالاك ده‌كات و له‌ كێشه‌كانی هه‌رسكردن ڕزگارتان ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "livestrong" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ سووده‌كانی خواردنی هه‌رمێ ده‌كات و ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام دراوه‌ بۆ میوه‌ی هه‌رمێ، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌م میوه‌یه‌ سوودی زۆری بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رسی مرۆڤ هه‌یه‌ و كرداری هه‌رس خێرا ده‌كات، هه‌روه‌ها سوودی زۆری بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌یه‌ كه‌ هه‌ستیاریی گه‌ده‌یان هه‌یه‌.

پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراك ڕوونیان كردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێن، ئه‌و میوه‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی بڕێكی زۆر ڤیتامین B و ماده‌ی ڕیشاڵی تێدایه‌، كه‌ سوودی بۆ به‌هێزكردنی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ هه‌یه‌ و له‌ چه‌ندان نه‌خۆشی ده‌یانپارێزێت، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ریشن بۆ نه‌خۆشی گه‌ده‌ و كه‌می ماده‌ ترشه‌كان له‌ هه‌رمێدا وای كردووه‌ كه‌ یارمه‌تی هه‌رسكردن بدات، هه‌روه‌ها هه‌ستیاری گه‌ده‌ش ناهێڵێت. 

ئه‌م میوه‌یه‌یه‌ بڕێكی كه‌م ماده‌ی ترش له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ وای كردووه‌ زیانی نه‌بێت بۆ گه‌ده‌ و سووتانه‌وه‌ی گه‌ده‌، هه‌روه‌ها ئه‌م كه‌می ترشه‌ سوودی ده‌بێت بۆ كرداری هه‌رس و كۆئه‌ندامی هه‌رس چالاك ده‌كات، هه‌روه‌ها پزیشكان ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كێشه‌ی هه‌رسیان هه‌یه‌ پێویسته‌ هه‌رمێ بخۆن بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م كێشه‌یه‌.