#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نیوان یه‌كێتی و پارتی

کەسێکی نامۆ (شاذ) دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر ٣٠٥ منداڵ

هەواڵی / 25/7/2020 363 جار بینراوە

کەسێکی نامۆ (شاذ) دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر ٣٠٥ منداڵ

شه‌ن پرێس :
بەگوێرەی ڕاپۆرتی پۆلیسی جاکارتا کەسێکی (شاذ) ،کەخەڵکی وڵاتی فەڕەنسایە،بۆ کاری ئەنجامدانی سێکس لەگەڵ منداڵانی  تەمەن ژێر ١٨ ساڵی،هاتوتە وڵاتی ئەندەنوسیا،لەهوتێلێک جێنیشبووە،لەڕۆژئاوای شاری جاکارتا-پایەتەختی ئەندەنوسیا-لەدوای ماوەیەکی دورو درێژ ئیشکەرەکانی هوتێل هەستیان پێکردووە کەسێکی نامۆ لەم هوتێلە ئەژی‌و، ئینجا پۆلیسی جاکارتایان ئاگاردار کردوتەوە.


لێکۆڵینەوەی پۆلیس
کاتێ پۆلیس گەیشتە هوتێلەکەو،ئیشکەرەکان ژوری تاوانباریان نیشانی پۆلیس‌دا.پۆلیس کەچووە ژوری تاوانبار دیتیان دوو کچ لەژورەکەیدایە بەڕوتی.تاوانبارەکە ناوی(فرانسوا کامیل أ بیلۆ)یەو،تەمەنی ٦٥ ساڵە.کاتێ کەمپیوتەرەکەیان پشکنی،بەڤیدیۆ سێکسی ئەنجامدابوو،لەگەل ٣٠٥ منداڵ،کەتەمەنەکانیان لەنێوان ١٠ و،١٥ سال‌دابوون.تاوانبارەکە بەفێڵی پارە منداڵی بردینە بۆ هوتێڵ،لەڤیدیۆیەکانیش نیشان ئەدا،کەمنداڵێک ڕازی نەبێ بەوەی سێکسی لەگەڵدا بکات،لێی ئەدات.بەقسەی پۆلیس منداڵەکان زۆربەی منداڵی بێسەرپەڕشتبوونە.


سزای تاوانبار
بەگوێرەی یاسای وڵاتی ئەندەنوسیا سەزای ئەم تاوانبارە لەسێدارەدانبووە،یان خەساندن بەشێوەی ئەلیکترۆنی،بەڵام لەکاتی کۆنفراسی ڕۆژنامەوانی نەیانتوانی لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا ئەنجام بدەن،چونکە بەهیچ شێوەیەک قسەی نەکرد.پۆلیس ئەڵێ: پێش ئەوەی بیبەنە خەستەخانەی پۆلیسی جاکارتا تەندروستی زۆر باشبوو،بەڵام لەوێندەر بەوایەر خۆی خنکاند.بەقسەی پۆلیسی جاکارتا ئەبیلۆی تاوانبار :لەماوەی ٥ ساڵ چەندەها جار بەفیزەی گەشتیاری هاتووە بۆ ئەندەنوسیا،هەروەها ئەڵێ: لەئەوڕوپاو ئەمریکا کەسانێک دێنە ئەندەنوسیا،بۆ سێکس کردن لەگەڵ منداڵانی شەقام‌و، کۆڵانەکانی جاکارتا،هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە،کەلەمانگی ڕابردو،کەسێکی ئەمەریکییان -بەناوی روس ئەڵبێرت میدڵین-  دەستگیرکردووە،بەتاوانی سێکسی منداڵان،لەدوای لیکۆڵینەوە ئاشکرابوو،کەئەم کەسە لەئەمریکاش کێشەی هەبووە.


پێویستە کۆنتڕۆڵی فڕۆکەخانەکان لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکەن،کەلەماوەیەکی کەمدا چەندەها جار سەفەر ئەکەن.کەسێکی پاکستانی لەماوەی مانگیدا دوو جار دەیەوێ بێتە ئەمریکا،بۆ جاری دووەم ئەمریکا داوالە فڕۆکەخانەی پاکستان ئەکات،کە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێ،ئیتر لەدوایی ئاشکرا ئەبێ،کەبەمەبەستی تریاک فرۆشتن دێتە ئەمریکا.

محمد ملا محمود/لەئەمریکا