#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نیوان یه‌كێتی و پارتی

چۆن هەست دەکەیت کە تووشی کۆرۆنا بوویت؟

هەواڵی / 21/7/2020 668 جار بینراوە

چۆن هەست دەکەیت کە تووشی کۆرۆنا بوویت؟

زۆر کەس پرسیار دەکات دەلێ دکتۆر دەبی تووشی گرانەتا یان حمە مالتا نەبووبم
یان دەلێت لەبەر مبردە یان سپلیت خەوتم گیانم رەقبووە تووشی بێ تاقەتی بوویمە...
یان دەلێ تام لێیە و نانم پێ ناخورێت
بۆیە پێویستە بزانیت نیشانەکانی کۆرۆنا چین بەتایبەتی کە تێبینی ئەوە دەکەم کە زۆربەی خەڵکی وا دەزانن تووشی گرانەتا یان حمە مالتا بوونە

کۆرۆنا ڤایرۆس بە شێوەیەکی سەرەکی تووشی کۆئەندامی هەناسە دەبێت بەڵام ئەگەری هەیە کۆئەندامەکانی تریش بگرتەوە...
لە نیشانە باوەکانی کە لە هەفتەی یەکەمدا بەدەردەکەوێت.....
١.تا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش
٢.بێ تاقەتی و هەست بە ماندووبوون کردنێکی زۆر
٣.ئارەزووی خواردنی نامێنێت
٤.هەستی تام کردن و بۆنکردنیان نامێنێت
٥.قوڕگ ئێشە
٦.سەرئێشە
٧.ئازاری ماسولکەکان و جومگە
٨.کۆکەی ووشک
لەهەفتەی دووەم دا چەند نیشانەیەکی تری لێ بەدەردەکەوێت
١.سکچوون یان ڕشانەوە
٢.تەنگەنەفەسی و پشیسواری
٣.زیادبوونی کۆکە
٤.بوورانەوە
زۆر جار لەهەفتەی دووەم دا نیشانەکانی بەرەو کەم بوونەوە دەچن ئەگەر کەسەکە بە سووکی تووشی بێت تەنگەنەفەسی تووش نابێ

بۆیە هەر کاتێک هەستت بەو نیشانانەی سەرەوە کرد ئەوا سەردانی سەنتەری کۆرۆنا  یان پزیشکی پسپۆڕ بکە بۆ ئەوەی ڕێنمایی و چارەسەری گونجاوت پێ بدات...

د. هیوا خالد گەردی
پزیشکی پسپۆڕی هەناو
راهێنراوی بۆردی نەخۆشیەکانی هەناسە