5 ڕاهێنانی وه‌رزشی چاره‌سه‌ری لاوازی سێكسی ده‌كات

هەواڵی / 16/7/2020 1006 جار بینراوە

 5 ڕاهێنانی وه‌رزشی چاره‌سه‌ری لاوازی سێكسی ده‌كات

ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ و چاره‌سه‌ركردنی كه‌می ئاره‌زووی سێكسی بابه‌تێكی ئاسان نییه‌ و سروشت و شێوه‌ی‌ ژیانكردن زۆر گرنگه‌ ئه‌و كاته‌ی‌ بابه‌ته‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ لاوازی توانای سێكسیه‌وه‌ هه‌بێت.

زۆر كێشانی جگه‌ره‌ و زۆر خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌ و كێشی زۆر و وه‌رزش نه‌كردن هه‌موو ئه‌مانه‌ هۆكاری توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كانن جگه‌ له‌وه‌ش هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای سێكسی و گه‌یشتن به‌ چێژن له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا.

1-ڕاهێنانی كیجل:
ئه‌م ڕاهێنانه‌ ماسولكه‌كانی حه‌وز به‌هێز ده‌كات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر باشكردنی توانای سێكسی ده‌بێت.


2-پاسكیل سواری بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ:
ئه‌م جۆره‌ وه‌رزشه‌ كار له‌ ده‌مار ده‌كات و هۆكار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ بڕێكی باش له‌ خوێن بچێت بۆ كۆئه‌ندامی زاوزێ به‌مه‌ش توانای سێكسی به‌هێز ده‌بێت.

3-ڕاكردن و مه‌له‌وانی:
زۆر به‌سووده‌ بۆ دابه‌زاندنی كێش و باشكردنی ته‌ندروستی دڵ و به‌هێزكردنی توانای سێكسی.

4-به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ كێش:
یارمه‌تی به‌هێزكردنی ماسولكه‌كان ده‌كات و ووزه‌ ده‌دات به‌ له‌س و باری ده‌رونی ئارام ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی سێكسی.

5-یۆگا:
یه‌كێك له‌و ڕاهێنانانه‌ی كه‌ ئارامی به‌ له‌ش ده‌به‌خشێت” یۆگا” یه‌،  و ده‌توانیت له‌ ماڵه‌وه‌ خۆت ئه‌م ڕاهێنانه‌ ئاسانه‌ له‌ كه‌شێكی ئارامدا ئه‌نجام بده‌یت.