#ڤایرۆسی کۆرۆنا

په‌رله‌مانتارێكی‌ دیكه‌ی‌ ئێرانی‌ به‌ كۆرۆنا گیانی‌ له‌ده‌ستدا

هەواڵی / 16/7/2020 139 جار بینراوە

په‌رله‌مانتارێكی‌ دیكه‌ی‌ ئێرانی‌ به‌ كۆرۆنا گیانی‌ له‌ده‌ستدا
 
شه‌ن پرێس:
ووته‌بێژی‌ فه‌رمی‌ په‌رله‌مانی‌ ئێران گیانله‌ده‌ستدانی‌ په‌رله‌مانتارێكی‌ دیكه‌ی‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگه‌یاند, هه‌روه‌ك ئاشكراشی كرد كه‌ ئه‌وه‌ سێهه‌م په‌رله‌مانتاری‌ ئێرانه‌ كه‌ به‌و ڤایرۆسه‌ كوشنده‌یه‌ گیانله‌ده‌ستده‌دات.
له‌ لێدوانێكیدا (محمد حسین فه‌رهه‌نگی‌)ی‌ ووته‌بێژی‌ فه‌رمی‌ په‌رله‌مانی‌ ئێران ڕایگه‌یاند كه‌ (عیسا جه‌عفه‌ری‌)ی‌ په‌رله‌مانتاری‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ له‌ دوای‌ توشبوونی‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا, ئه‌مڕۆ گیانی‌ له‌ده‌ستدا.
فه‌رهه‌نگی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ عیسا جه‌عفه‌ری‌ سێهه‌م په‌رله‌مانتاری‌ ووڵاته‌كه‌یه‌تی‌ به‌ كۆرۆنا گیانله‌ده‌ستبدات و له‌ (7)ی‌ ئه‌م مانگه‌شدا (فاگمه‌ ڕه‌هبه‌ر)ی‌ په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر پشكی‌ تارانی‌ پایته‌خت هه‌ر به‌هۆی‌ كۆرۆناوه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا و له‌ (29ی‌ شوبات)ی‌ ئه‌مساڵیشدا (محمد ڕه‌مه‌زانی‌)ی‌ په‌رله‌مانتاری‌ شاری‌ ئه‌ستانه‌ی‌ خۆرهه‌لاَت دوای‌ ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك له‌ سه‌ركه‌وتنی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی‌ ئێران, توشی‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ بوو و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا.

زۆرترین بینراو