#ڤایرۆسی کۆرۆنا

ووڵاتێكی‌ عه‌ره‌بی كۆنتڕۆڵكردنی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای‌ ڕاگه‌یاند

هەواڵی / 16/7/2020 295 جار بینراوە

ووڵاتێكی‌ عه‌ره‌بی كۆنتڕۆڵكردنی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای‌ ڕاگه‌یاند
 
شه‌ن پرێس:
له‌ لێدوانێكیدا, شا (عبدالله بن حسین)ی‌ پادشای‌ ئه‌رده‌ن ڕایگه‌یاند كه‌ حكومه‌تی‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ توانیویه‌تی‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێته‌وه‌ و كۆنتڕۆڵی بكات.
شا عبدالله ووتیشی: ئێمه‌ش وه‌كو هه‌موو وولاَتانی‌ تری‌ جیهان به‌هۆی‌ كۆرۆناوه‌ زیانی‌ ئابوریمان به‌ركه‌وت, به‌ڵام ئێستا ئیتر كاتی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌نگاوه‌كان به‌مه‌به‌ستی‌ بوژاندنه‌وه‌ی‌ ئابوری‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌.
به‌پێی‌ ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان, توشبوانی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ووڵاتی‌ ئه‌رده‌ن گه‌یشتووه‌ته‌ (1179) كه‌س و له‌و حاڵه‌ته‌ش ته‌نها (10) كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و (997) كه‌سیشیان چاكبوونه‌ته‌وه‌ و له‌ئێستاشدا ته‌نها (172) نه‌خۆش له‌ژێر چاودێریی‌ پزیشكدا ماونه‌ته‌وه‌.


زۆرترین بینراو