#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نیوان یه‌كێتی و پارتی

زیانەكانی سێكس كردن بەشێوەیەكی ڕۆژانە

هەواڵی / 14/7/2020 1663 جار بینراوە

پسپۆڕانی تەندروستی باس له‌ زیانه‌كانی ئەنجامدانی سێكس ده‌كه‌ن بەشێوەیەكی ڕۆژانە .

شه‌ن پرێس :
بەپێی ئەو توێژینەوانەی لەسەر سێكس كردن ئەنجامدراوە دەركەوتووە باشترە ئەو پەیوەندییە هەفتانە سێ بۆ چوار جار ئەنجام بدرێت و بەو شێوەیەش چەند سودێكی بۆ هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ دەبێت، بەڵام گەر پەیوەندییەكە بەشێوەیەكی ڕۆژانە بوو، ئەوا سودەكانی دەگۆڕێت بۆ زیان.

ده‌بێته‌ خوو: مه‌هێڵه‌ سه‌رجێییكردنت له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت دا ببێته‌ خوویه‌ك و هه‌موو ڕۆژێك بیكه‌یت، چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی بێزاربوون لێی، بۆیه‌ باشتر وایه‌ هه‌فته‌ی سێ یان چوارجار له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت سه‌رجێیی بكه‌ی.

ده‌بێته‌ په‌یوه‌ندییه‌كی سێكسی و هیچیتر: مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئه‌و هه‌سته‌ ڕۆمانسی و چێژه‌ی له‌ سه‌رجێییكردنه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت هه‌یه‌، نامێنێ، چونكه‌ وه‌كوو كارێكی ڕۆژانه‌ی لێ دێ، هێنهده‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌.

ده‌بێته‌ هۆی پشتگوێخستنی بواره‌كانیتری ژیانی هاوسه‌رگیری: لێره‌دا مه‌به‌ست له‌وه‌یه‌، ژن و مێرد له‌ ژیانی هاوسه‌رگیرییاندا ته‌نیا سێكس به‌یه‌كه‌وه‌ نایانبه‌ستێته‌وه‌، به‌ڵكوو ده‌بێ كاتیان بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆشه‌ویستی یه‌كدی هه‌بێ و كاتیان بۆ گوێگرتن له‌یه‌كدی هه‌بێ و زۆرشتیتر كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ نه‌بن و ته‌نیا بیر له‌ لایه‌نی سێكسكردن بكرێته‌وه‌، ئه‌وا خۆشه‌ویستییان بۆ یه‌كدی كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و زۆرجار ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌ له‌و جۆره‌ ڕه‌فتاره‌ ده‌كه‌ن، كۆتاییان به‌ لێكجیا بوونه‌وه‌ دێت.

ده‌بێته‌ هۆی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی زاوزێی خانمان: به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ زانستییه‌كان زۆر سێكسكردن به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ڕۆژانه‌، ده‌بێته‌ هۆی ئازار گه‌یاندن و هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی زاوزێی خانمان.


زیانەكانی سێكس كردن بەشێوەیەكی ڕۆژانە:

1- بێزاری: ئەنجامدانی پەیوەندی سێكسی بەشێوەیەكی ڕۆژانە دەبێتە هۆی بێزاری و ڕەنگە یەكێك لە ڕەگەزەكان بەزۆر ئەو پەیوەندییە ئەنجام بدات، بەمەش هەستی خۆشەویستی لەنێوان ئەو دوو كەسە كەمدەبێتەوە.

2- ماندوێتی: زۆر سێكی كردن دەبێتە هۆی ماندوو بوون هیلاكی، ئەمەش كاریگەری لەسەر دەروون و تەندروستی دەبێت.

3- توشبوون بە نەخۆشی: سێكس بەشێوەیەكی ڕۆژانە ئەگەری توشبوون بە چەند كێشەیەكی تەندروستی زیاد دەكات بە تایبەت هەوكردنی ئەندامی مێینە و كێشەی پرۆستات لای پیاوان.