#ڤایرۆسی کۆرۆنا

سۆران عومەر: فه‌رمانه‌كه‌ی دادگای هه‌ولێر له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنمه‌وه‌ شەڕێکی سیاسییە و لێدانە لە شکۆی دادگاکان

هەواڵی / 13/7/2020 146 جار بینراوە

کارێکی خراپە و لێدانە لە شکۆی دادگاکان
"من بە بڕیاری سەرۆکی پەرلەمان پارێزبەندییم بۆ گەڕاوەتەوە"
سۆران عومەر: فه‌رمانه‌كه‌ی دادگای هه‌ولێر له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنمه‌وه‌ شەڕێکی سیاسییە و لێدانە لە شکۆی دادگاکان

شه‌ن پرێس:
میدیادی كۆمه‌ڵ بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌،سۆران عومەر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی له‌باره‌ی نووسراوێكی دادگای هه‌ولێر بۆ ده‌ستگیركردنی ده‌ڵێت "من بە بڕیاری سەرۆکی پەرلەمان پارێزبەندییم بۆ گەڕاوەتەوە، ئەو نووسراوەی دادگا بەکارهێنانی دادگایە بۆ شەڕێکی سیاسی و کارێکی خراپە و لێدانە لە شکۆی دادگاکان".

سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر 12ی 7ی 2020 فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی دەرکرد. سۆران عومەریش دەڵێت: "ئەوە شەڕێکی سیاسییە و کارێکی خراپە".

بەپێی نووسراوێک کە دەرچووە و واژۆی دادوەر عماد فارس رەشیدی لەسەرە تێیدا هاتووە "گشت ئەندامانی پۆلیس ئێوە رێگەتان پێدراوە و لە سەرتانە ئەم تۆمەتبارە (سۆران عومەر) بگرن و بیدەنە دادگاکەمان چونکە لە بنکەی پۆلیسی خانەقا سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە".

لە 7ـی مانگی ئایار بە دەنگی 57 پەرلەمانتار پارێزبەندیی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان هەڵگیرا. دواتر رۆژی 15-6-2020 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە.

سۆران عومه‌ر  پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی هۆكاری تۆماركردنی ئه‌و سكاڵا‌یانه له‌سه‌ری بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی رابردووی و ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵییه‌كانی به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

زۆرترین بینراو