#ڤایرۆسی کۆرۆنا

شه‌ن پرێس وردەکارى چاکسازیەکەى نێو وەزارەتى پێشمەرگە بڵاودەکاتەوە .

هەواڵی / 12/7/2020 310 جار بینراوە

شه‌ن پرێس وردەکارى چاکسازیەکەى نێو وەزارەتى پێشمەرگە بڵاودەکاتەوە .

شه‌ن پرێس :
حکومەتی هەرێم لەچوارچێوەی چاکسازییەکانیدا دەستیکردووە بە ڕێکخستنەوەى هەیكەل و میلاكی وەزارەتی پێشمەرگە، بەرپرسێکى وەزارەتەکەش وردەکارى ئەو پرۆسەیە ئاشکرا دەکات.

قارەمان شێخ کەمال جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە بە تۆڕى ژیانى راگەیاند، ئەو چاکسازیەى ئەمڕۆ سەرۆکى حکومەت بریارى لەسەرداوە چەند مانگێکە دەست بەکارەکانى کراوە و لیژنەى تایبەتى بۆ پێکهێندراوە.

وتیشى، لە رێگەى لیژنەکانەوە سەرلەنوێ هەیكەل و میلاكی وەزارەتی پێشمەرگە رێكدەخرێتەوە و  ئەو چاکسازیە هیچ پەیوەندیەکى بە پرۆژە چاکسازیە 35 خاڵیەکەى وەزارەتەوە نییە کە پێشتر رایگەیەندراوە، بەڵکو ئەو چاکسازیە لە چوارچێوەى پرۆژەى چاکسازى حکومەت خۆیدایە.

 ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو چاکسازیەى حکومەتى هەرێم ژمارەیەک لە خاڵەکانى وەزارەتى پێشمەرگە دەگرێتەوە لەوانەش گواستنەوەى سەرجەم خانەنشینەکانى وەزارەت و هێزەکانى 70 و 80  بۆ سەر وەزارەتى دارایى، هاوکات گواستنەوەى پاسەوانەکانى سەرجەم مەڵبەند و کەسایەتیەکان بۆسەر وەزارەتى ناوخۆ.

روونیکردەوە، یەکێکى دیکە لەو خاڵانەى چاکسازیەکە دەیگرێتەوە پێکهاتووە لە یەکخستنەوەى هێزەکانى وەزارەتى پێشمەرگە بە یەکەى 70 و 80 شەوە، رێكخستنی یەكە ژمێریاریەكان و رێكخستنی هەیكەلیەت و میلاكی وەزارەت و پلەی سەربازی و بابەتەكانی یەکخستنى سەرجەم خانەنشینی وەزارەت و دەرەوەى وەزارەتە بۆ سەر وەزارەتى دارایى.

جێگری سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە لە بارەى پرۆژە چاکسازیەکەوە زانیارى زیاترى خستەڕوو وتى، بە فەرمانى وەزیرى پێشمەرگە لیژنەى بۆپێکهێندراوە لیژنەکان هاوبەشن لە نوینەرى وەزارتى پێشمەرگە و وەزارەتى ناو و دارایى، چەندین کۆبوونەوە کراوە و رەشنوس ئامادەکراوە، بەڵام کاتى زۆرى دەوێت و کارەکانى تەواونەبووە.

لەبارەى گرنگى پرۆژەکەش جەختیکردەوە، گرنگى پرۆژەکە لەوەدایە هیچ هێزێک نامێنێت لەدەرەوەى وەزارەتى پێشمەرگە، واتە سەرجەم هێزەکان دەخرێنە ژێر چەترى وەزارەى پێشمەرگەوە لە ڕوووى ئیدارى و ژمێریارى و سەربازییەوە و سەرجەم حسابى ژمێریاریان دەکرێت بەیەک و لە وەزارەتەوە تەمویل دەکرێن.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێگەی‌ ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پرۆسەی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە كرد و بڕیاردرا بە پێی پلانێكی زەمەنی هەموو ئەو بابەتانەی كە پەیوەستن بە چاكسازی جێبەجێ بكرێن.





زۆرترین بینراو