#ڤایرۆسی کۆرۆنا

په‌رله‌مانتارێك: حكومەتی هەرێم نە مووچەی پێ‌ دەدرێت و نە دەشهێڵێت بەغدا مووچە بدات.

هەواڵی / 12/7/2020 199 جار بینراوە

په‌رله‌مانتارێك: حكومەتی هەرێم نە مووچەی پێ‌ دەدرێت و نە دەشهێڵێت بەغدا مووچە بدات.

سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ لە پەڕلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، كە حكومەتی عیراق ڕەزامەندە بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەكانی هەرێم و دەشڵێت: “حكومەتی هەرێم نە مووچەی پێ‌ دەدرێت و نە دەشهێڵێت بەغدا مووچە بدات”.

د. كازم فاروق، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ لە پەڕلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، بەپێی دەستووری عیراقی، بەنداوەكان سیادین و پێویستە حكومەتی عیراق تێچووی سیانە و مووچەی فەرمانبەرانی بدات.

ئاشكراشی كردووە، ماوەی چەند مانگێكە حكومەتی عیراقی ڕەزامەندە، كە مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی بەنداوی دوكان و دەربەندیخان بخاتە سەر بەغداد و لەوێوە مووچەیان بۆ بنێرێت، بەڵام حكومەتی هەرێم وەڵامیان ناداتەوە و مامەڵەكە بەڕێ ناكات”.

دەشڵێت: “ئەم حكومەتە نە خۆی مووچەی خەڵكی پێ دەدرێت و نە دەشهێڵێت بەغداد مووچەیان بۆ بنێرێت!”.

زۆرترین بینراو