#ڤایرۆسی کۆرۆنا

گـرفـتـه‌كـانـی‌ كـه‌مـبـوونـه‌وه‌ی‌ ئــاو لـه‌لاشـه‌

هەواڵی / 12/7/2020 222 جار بینراوە

له‌م وه‌رزه‌دا ئـاو زۆر بخۆنه‌وه‌
گـرفـتـه‌كـانـی‌ كـه‌مـبـوونـه‌وه‌ی‌ ئــاو لـه‌لاشـه‌

 
شه‌ن پرێس:
له‌ئێستادا كه‌ له‌وه‌رزی‌ هاوینداین و پله‌كانی‌ گه‌رما به‌ڕاده‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌, پزیشكان ڕێنماییمان ده‌كه‌ن كه‌ هه‌وڵبده‌ین خۆمان له‌به‌ركه‌وتنی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ تیشكی‌ خۆر بپارێزین و قه‌ره‌بووی‌ گه‌رماكه‌ و ئاره‌قكردنه‌وه‌كانیشمان به‌ خـواردنه‌وه‌ی‌ بڕێكی‌ زۆری‌ ئــاو بكه‌ینه‌وه‌.
به‌گوێره‌ی‌ ستانداردی‌ ته‌ندروست, پێویسته‌ كه‌سێكی‌ ئاسایی ڕۆژانه‌ لانی‌ كه‌م (3 بۆ 4) لیتر ئـاو بخـواته‌وه‌, چونكه‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ ئاو له‌لاشه‌مان دووچاری‌ ئه‌م گرفت و نه‌خۆشییانه‌مان ده‌كاته‌وه‌:
1/ قه‌بزی‌.
2/ ووشكبوونه‌وه‌ی‌ پێست و چرچبوونی‌.
3/ سه‌رئێشه‌ی‌ توند.
4/ خێرابوونی‌ لێدانی‌ دڵ و به‌هێزبوونی‌ ئه‌گه‌ری‌ توشبوون به‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ.
5/ دروسبوونی‌ ئازار له‌ جومگه‌ و ماسولكه‌كان.
6/ ناخۆشبوونی‌ بۆنی‌ ده‌م.
7/ ووشكبوونه‌وه‌ی‌ لێوه‌كان و ناشرینبوونی‌ ڕوخسارمان.
8/ گێژبوون و به‌رده‌وام هه‌ست به‌ ماندووبوون كردن.
9/ توشبوونی‌ ڕاسته‌وخۆ به‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ گورچیله‌.
10/ دابه‌زینی‌ ئاستی‌ به‌رگری لاشه‌.
11/ ووشكبوونه‌وه‌ی‌ چاوه‌كان و زیانگه‌یاندن پێیان.
12/ نه‌مانی‌ ته‌ركیز و سستیی چالاكی و فه‌رمان ده‌ركردنی‌ مێشك.


زۆرترین بینراو